سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژ مایه‌ى به‌خته‌وه‌ریى یه
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
نوێژکردن کلیلى هه‌موو خێر‌و خۆشیه‌که, به نوێژکردن دڵ ئارام و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێ و ده‌حه‌وێته‌وه, رۆح دڵنیا ده‌بێ, نوێژ قوتى رۆحه‌و به‌هێزى ده‌کات به‌رامبه‌ر به‌لآو ناخۆشیه‌کان, به نوێژکردن چاوگه‌ش و رووناک ده‌بێ.
نوێژکردن به‌نده فێری ئادابى خواپه‌رستى ده‌کات, رێز‌و گه‌وره‌یى خوا ده‌خاته دڵه‌وه, نوێژخوێن ده‌ڕازێنێته‌وه به ره‌وشت و ئاکارى جوان وه‌ک: نه‌رم ونیانى, راستگۆیى, هێمن و ئارامى, دادپه‌روه‌رى, قانعى, به‌وه‌فایى. هه‌روه‌ها نوێژخوێن له‌کردارو گوفتاره خراپه‌کانیش دوورده‌خاته‌وه وه‌ک: درۆکردن, فڕو فێڵ و خیانه‌تکردن, ته‌ماعبازى, بێوه‌فایى, تووڕه‌یى, خۆبه‌زل زانى, زوڵم و سته‌م, ئیره‌یى و, چه‌نده‌ها ره‌وشتى خراپ و کارى ناپه‌سه‌ندی تر..
ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى ئارامى و خۆش به‌ختیت ده‌وێ, رووناکى چاوه‌کانت ده‌وێ رووبکه نوێژکردن به‌خشوع و زه‌لیلیه‌وه وه‌ک پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و هاوه‌لآنى, ئه‌و کاته حه‌ز و ئاواته‌کانت دێته‌دى و به‌خته‌وه‌ر ده‌بی, خۆ ئه‌گه‌ر واشت نه‌کرد ئه‌وه ته‌نها لۆمه‌ى خۆت بکه گوناهى خۆت له ئه‌ستۆى خۆتدایه.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْڕ اللَّـهِ ۗ أَلَا بِذِكْڕ اللَّـهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ الرعد: ٢٨. واته: ئه‌وانه‌ى که بڕوایان هێناوه و دڵیان ئارام ده‌بێت به‌یادى خوا, ئـاگـاداربن که‌هه‌ر به یادى خوا دڵــه‌کـان ئـارام ده‌بـن.
شاعیر ده‌ڵێت:
ترجو النَجاه‌َ ولم تَسْلُکْ مسَالِکَها ... ... إن السفینه‌َ لا تجڕی على ێبَس.
واته: به‌هیواى رزگارى و به‌خته‌وه‌ریه به‌لآم رێگاى رزگارى و به‌خته‌وه‌ریشی نه‌گرتووه, که‌شتى له ناو وشکاییدا ناڕوات هه‌رچه‌نده سه‌وڵ لێ بدرێت.. واته جگه له ماندوو بوون هیچى تر‌ى پێ نابڕێت!!.
مامۆستا ناصری سوبحانى ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌نده‌ى خوا بوو به‌ڕاستى, هاوه‌ڵى بۆ بڕیار نه‌داو, کرده‌وه‌ى چاکه‌ى کرد, ئه‌و کاته سه‌ربه‌رزانه ده‌ژى و له‌که‌س ناترسێت, غه‌م و په‌ژاره‌ى نیه و ژیانی پڕ له خۆشی و کامه‌رانى ده‌بێت, له‌کاتێکدا خه‌ڵک زه‌لیل و ژێر ده‌سته‌ى ئه‌م و ئه‌ون و سه‌ریان دانه‌واندووه بۆیان, به‌لآم موسڵمان جگه له خوا سه‌ر بۆ هیچ که‌سێک دانانه‌وێنێ, که ئه‌وه‌ش خۆى بۆ خۆى به‌هه‌شتێکه تێیدا ده‌ژى: مَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً ۖ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَ‌هُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ النحل: ٩٧.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (هةريةكىَ لة ئيَوة كاتيَك خةوت شةيتان سى طرىَ دةدات لةبةشى دواوةى سةرى و دةستيان ثيا دةهيَنىَ و دةلَىَ: بخةوة شةوطاريَكى دورو دريَذة بىَ خةم ليَى راكشىَ, ئةطةر هةستا لةخةوو يادى خواى كرد طريَيةكيان دةكريَتةوة, ئةطةر دةست نويَذى طرت ئةوا طرييةكى تريان دةكريَتةوة, ئةطةر نويَذيشى كرد ئةوا طريَكةى تريشيان دةكريَتةوة, ئةوكاتة طورج و طؤلأ و دلَخؤش دةبىَ و ضالاك دةبىَ, ئةطةر واى نةكرد بة ثيَضةوانةوة ثةست و سست و تةمةلَ دةبىَ. لة ريوايةتيَكى تردا هاتووة: (فَيُصبِح نَشيطاً النَّفْس قَدْ أصابَ خَيراَ, وَإِنْ لَم يَفْعَل, أَصْبَحَ كَسْلان, خَبيث النّفس, لَم يُصِب خيراً) . ئه‌وکاته نه‌فسى پاک و چالاک ده‌بێ, تووشى خێر‌و خۆشى ده‌بێت, ئه‌گه‌ر واشى نه‌کرد ئه‌وه ته‌مه‌لأ ته‌وه‌زه‌ل ده‌بێ و، نه‌فسى پیس و په‌ست ده‌بێت, توشى خێر نابێ.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هه‌رکاتێک توشى به‌لآو ناخۆشى بوایه بانگى بیلالى ده‌کرد ده‌یفه‌رموو: (يَا بِلاَلُ أَقِمِ الصَّلاَةَ أَڕحْنَا بِهَا) . واته: ئه‌ى بیلال! هه‌سته بانگ بده‌و قامه‌ت بکه با به‌کردنى نوێژه‌کان دڵخۆش و ئارام بین.
* هه‌روه‌ها ده‌یفه‌رموو: به‌رچاو روونى و خۆشبه‌ختى من له نوێژدایه‌و, نوێژ بیبیله‌ى چاوى منه: (جَعَلْتُ قُرَّةُ عَينِى فِى الصّلاَة) .
هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر پاشا و نه‌وه‌ى پاشاکان بیانزانیایه ئێمه‌ى موسڵمان چه‌نده دڵمان خۆشه به زۆرى شمشێر لێان ده‌سه‌ندین ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لآتیان بوایه !!.
ئیبن ته‌یمیه دوژمنانى ئازاریان ده‌داو زیندانیان کرد فه‌رمووى: چیتان ده‌وێ لێم؟ من به‌هه‌شتى خۆم له ناو سنگمدایه ئێوه ناتوانن ده‌رى بهێنن, زیندانی کردنم خه‌ڵوه‌ته, ده‌ربه‌ده‌ر کردنم سه‌یران و سیاحه‌ته, کوشتنیشم پله‌ى به‌رزى شه‌هاده‌ته!!.
هه‌روه‌ها کاتێک خستیانه زیندانیانه‌وه پێى بێ تاقه‌ت نه‌بوو له‌وباره‌وه لێیان پرسى؟ ئه‌ویش وتى: زیندانى که‌سێکه دڵى زیندان بێت له یادى خوا, ئه‌سیریش که‌سێکه ئه‌سیرى هه‌واو هه‌وه‌سى بێت .
کاک ئه‌حمه‌دى موفتى زاده له هۆنراوه‌یه‌کدا ده‌ڵێ:
له ده‌ورى جه‌مى یارانى جانى تۆم نه‌بێ هێشتا خۆم پێ ته‌نهایه
تـۆم هه‌بێت ته‌نها له ئینفرادى لێم جه‌مه هه‌رچى خۆشى دنیایه.
ئه‌بوبه‌کرى وه‌راق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌واو هه‌وه‌سى زاڵ بێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونى مرۆڤدا: دڵى تاریک ده‌بێت,ئه‌گه‌ر دڵیش تاریک بوو ته‌نگ ده‌بێت وه‌ک پاڵه په‌ستۆ بخه‌یته سه‌رسنگ ئاوه‌هایه, ئه‌گه‌ردڵیش ته‌نگ بوو,خووره‌وشت ناپه‌سه‌ند و ناشیرین ده‌بێت, گه‌ر خووره‌وشت ناشیرین بووخه‌ڵک رقیان لێى ده‌بێت .
عه‌بدولآى کوڕى موباره‌ک ده‌ڵێت:
رأَیْتُ الژُّنُوبَ تُمِیتُ القُلُوبَ ... وَقَدْ یُوڕپُ الژُّلَّ إدْمَانُهَا
وَتَرْکُ الژنُـوبِ حَێاه‌ُ القُلُوبِ ... وخَیْرٌ لِنَفْسِکَ عِصْێانُها
تاوان دڵ ده‌مرێنێت ئه‌و که‌سه‌ى به‌رده‌وام بێت له سه‌رى سوک و رسوایى به‌شیه‌تى, ئه‌و که‌سه‌ش خۆى به دوور بگرێت له تاوان بێگومان دڵى ده‌ژێته‌وه و نه‌فسى ئارام ده‌بێت.
ئیماندار کاتێک هه‌ر له به‌یانى تا نیوه‌ڕۆ کارده‌کات بارى قورس و گران ده‌بێ و بێ هێز ده‌بێت, شتى خراپ ده‌بیستێ, خواى گه‌وره‌ش فه‌رمانى پێ ده‌کات که بچێ بۆ نوێژ بۆ ئه‌وه‌ى بحه‌وێته‌وه, یان له‌ماڵه‌وه ده‌نگه ده‌نگى منالأ و بۆڵه بۆڵى ژن و, سه‌رقاڵبوون به میوانه‌وه بێ تاقه‌تى ده‌کات, پاش ماوه‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه کاتى نوێژ دێت ئه‌گه‌ر چوو بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت یان هه‌ر نوێژى کرد ئه‌وا ئارامى ده‌داته گیانى خۆى و ده‌حه‌وێته‌وه, یان شه‌و له جێگادا زۆر ده‌مێنێته‌وه زۆر مانه‌وه‌ش له جێگادا له‌راده‌ى خۆى تێپه‌ڕێ ته‌مه‌ڵی و نه‌خۆشى یه به‌لآم که هه‌ستا له خه‌و ماسولکه‌کانى ده‌که‌ونه جووڵه, ئه‌وکاته چوست و چالاک ده‌بێ.

