سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دڵسۆزی لە کردەوەکان (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
لە فەرموودەی ێحیح دا ھاتووە کە موسڵم و بوخاری ڕیوایەتیان کردووە. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرمووێ: پێش ئێمە سێ پیاو ھەبوون دەرچوون بۆ ئیشو کاری خۆیان. لە ناکاو بارانێکی زۆر باری ناچار بوون ڕوویان کردە ئەشکەوتێک لە یەکێک لە شاخەکان،
بەردێکی گەورە داڕما لە شاخ دەرگای ئەو ئەشکەوتەی گرت. نەیان توانی دەربچن. ووتیان ئێمە ڕزگارمان نابێ تاکو دوعایەک نەکەین بە چاکترین کردەوەکانمان کە بۆ خوا کردومانە. یەکیان ووتی: ئەی خوایە من دایکء باوکێکی پیرء بە ساڵاچووم ھەبوون، لە پێش ئەوان نانم نەدەخواردو دەرخواردی منداڵەکانیشم نەدەکرد تاکو ئەوانم تێر نەکردبا. ڕۆژێک چوومەوە ماڵێ بینیم خەوتبوون، منیش بە خەبەرم نەکردنەوە تاکو بەیانی قاپی شیرو نانم لە دەست گرت. ئینجا خواردیانەوە. ئەی خوایە ئەگەر ئەم کارەم بۆ ڕازی بوونی تۆ کردووە لەم بەڵایەمان ڕزگار بکە. کەمێک بۆشایی کرایەوە لە ئەشکەوتەکە بەڵام توانایان نەبوو دەرچن.
پیاوی دووەم دەڵێ: منیش کچە مامێکم ھەبوو ویستم خراپەی لەگەڵدا بکەم بەڵام خۆم پاراستء پارەکەشم پێی دا. ئەی خوایە ئەگەر بۆ تۆم ئەو کارە کردووە، ڕزگارمان بکە لەم بەڵایە، بۆشاییەکی تر کرایەوە بەڵام نەیان توانی دەرچن.
پیاوی سێیەم دەڵێ: منیش بەکرێ ئیشم بە خەڵک دەکرد یەکێ لە ڕەنج بەرەکان کاری بۆ کردم کرێیەکەم نەدایێ، ڕۆیشت منیش ئەم کرێیەم بۆ زیاد کرد بە بازرگانی تاکو بووە خاوەن ووشترێکی زۆر. دواتر ھاتەوە ووتم: وەرە ماڵی خۆت ببەوە، ھەمووی دیت ووتی: گاڵتەم پێ دەکەیت؟ ووتم: نەخێر ھەمووی ھی خۆتە، ئینجا ھەمووی بردەوە، ئەی خوایە ئەگەر ئەو کارەم بۆ تۆ کردووە ڕزگارمان بکەیت لەم بەڵایە. ئینجا دەرگایەکە بە تەواوی کرایەوە. ھەرسێکیان ھاتنە دەرەوە. ڕۆیشتن بۆ کارەکانی خۆیان.

