سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پەستانی ھەوا ... له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
خوای گەورە دەفەرموێت:{فَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ أَنْ يَهْدِيَهُ يَشْرَحْ صَدْرَهُ لِلْإِسْلَامِ وَمَنْ يُڕدْ أَنْ يُضِلَّهُ يَجْعَلْ صَدْرَهُ ضَيِّقًا حَرَجًا كَأَنَّمَا يَصَّعَّدُ فِي السَّمَاءِ كَذَلِكَ يَجْعَلُ اللَّهُ الڕّجْسَ عَلَى الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ (125)} [الأنعام]، واتە: ئەوەی خوا بیەوێت ھیدایەتی بدات سینەی ساف و پاک و ئامادە دەکات بۆ ئاینی ئیسلام، ئەوەش کە بیەوێت گومڕای بکات، دڵی دەگوشێت و سنگی توند دەکات و ھەناسەی سوار دەکات، ھەروەک ئەوەی بەرەو ئاسمان بەرزبێتەوە.
لەم ئایەتەدا بەڕوونی و ئاشکرایی تەواوەوە ئاماژە بە دوو ڕاستی دەدات کە زانستیش لەوەودوا دۆزییەوە و دانی پێدانا:
یەکەم: گۆڕانی گەورە لە پەستانی ھەوادا لەکاتی بەرزبوونەوەی خێرا لە ئاسماندا ڕوودەدات، بۆ مرۆڤیش دەبێتەھۆی سنگ تەنگبوون و ناڕەحەتی لە ھەناسەداندا.
دووەم: چەند لە ئاسماندا بەرزبینەوە پەستانی ھەوا دادەبەزێت و بڕی ئۆکسجین کەم دەکات.
لەساڵی (١٦٤٨ز) زانای ناودار "بلیز باسکاڵ" سەلماندی بە بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریاوە پەستانی ھەوا کەمدەکات. لە ئینسایکلۆپیدیای جیھانیشدا ھاتووە: بارستەی مەزنی ھەوا بەشێوەیەکی یەکسان بە ئاڕاستەی ستوونی دابەش نەبووە. بەڕادەیەک کە (٥٠%)ی بارستایی ھەوای کەش لەنێوان ڕووی زەوی و بەرزی (٢٠ ھەزار پێ) لەسەروو ڕووی دەریادایە. (٩٠%)ی لەنێوان ڕووی زەوی و بەرزی (٥٠ ھەزار پێ)یە لەڕووی زەوییەوە. بەمجۆرە چڕیی ھەوا بەپێی بەرزبوونەوەمان بە ستوونی بۆ سەرەوە بەخێرایی کەمدەکات، تاکو دەگەینە بەرزییەکی زۆر، ئیتر چڕیی ھەوا دەگاتە بڕێکی زۆر کەم.
ھەر لەھەمان سەرچاوەدا ھاتووە: سەرجەم بەدیھێنراوە زیندووەکان پێویستیان بە ئۆکسجین ھەیە، جگە لە زیندەوەرە پێکھاتە سادەکان کە تەنھا لە یەک خانە پێکھاتوون... بۆنموونە مرۆڤ پێویستی بە وەرگرتنی ئۆکسجینی ھەوا ھەیە لە ھەناسەدانیدا تاکو بە زیندوویی بمێنێتەوە و پارێزگاری لە ئاستی دیاریکراوی پەستان بکات. بۆیە بوونی مرۆڤ لە بەرزایی کەمتر لە (١٠ ھەزار پێ) لەسەروو ئاستی دەریاوە نابێتە ھۆی دروستبوونی گرفتێکی ئەوتۆ بۆ ھەناسەدان، لە بەرزایی (١٠ ھەزار- ٢٥ ھەزار پێ) شدا، ھەناسەدان ھەر شیاو دەبێت، بەشێوەیەک کە کۆئەندامی ھەناسەدانی مرۆڤ دەتوانێت خۆی لەگەڵدا ڕابھێنێت، بەڵام زۆر بە ناڕەحەتی و ئەستەم... لە بەرزایی (٢٥ ھەزار پێ) ئیتر مرۆڤ ناتوانێت بەھیچ شێوەیەک ھەناسە بدات، ئەوەش دەبێتەھۆی مردن بەھۆی کەمیی ئۆکسجینەوە.
لە ئینسایکلۆپیدیای ئەمریکیدا ھاتووە: پێویستە فڕۆکە، ئەگەر لە بەرزاییەکی زۆردا بوو، پارێزگاری لە ئاستی دیاریکراوی پەستانی ناوەوەی بکات بۆ پارێزگاری سەرنشینەکانی، چونکە پەستانی ھەوا لەو بەرزاییانەدا زۆر کەمتر دەبێت لە بڕی گونجاوی دەستەبەرکردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مانەوەی سەرنشینەکان لە ژیاندا. ھەروەھا گۆڕانی خێرا لە پەستانی ھەوادا کە لەئەنجامی گۆڕانی بەرزاییەوە ڕوودەدات دەبێتەھۆی وەڕسی و ھەراسانکردنی توندی جەستەیی.
ھەموان دڵنیاین لەسەردەمی پێغەمبەری ئازیزدا () ھیچ زانیارییەک نەبووە دەربارەی گۆڕانی پەستان و کەمبوونەوەی ئاستی پەستان بە بەرزبوونەوە لە ئاسماندا، ئەمەش دەبێتەھۆی ناڕەحەتی لە ھەناسەداندا، بەڵکو زیاد لەوەش تەقینی خوێنبەرەکان لە بەرزاییە زۆرەکاندا، لەگەڵ ئەوەشدا ئایەتە پیرۆزەکە بەڕوونی ئاماژە بەوە دەدات کاتێک مرۆڤ لە ئاسماندا بەرزدەبێتەوە سنگی تەنگ دەبێتەوە و بە بەرزبوونەوەی زیاتریش حاڵەتەکە سەختتر دەبێت تاکو دەگاتە زۆرترین بڕی ناڕەحەتی و بێتاقەت بوون.

