سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
فه‌زڵى خشوع له نوێژدا
نوسینى/ناصح ابراهیم سازانى
ئیبن ره‌جه‌بى حه‌نبه‌لى ده‌ڵێت: خشوع بریتیه له زه‌لیلى نواندن له به‌رده‌م په‌روه‌ردگارى بالآ ده‌ست و خاوه‌ن ده‌سه‌لآتى ره‌هادا.
ئاماده‌یى دلأ له نوێژدا روحه‌که‌یه‌تى, وه‌ک سه‌ر وایه بۆ جه‌سته, وه‌ک ئاو وایه بۆ ماسى, دلأ ئاماده نابێ و پاک نابێته‌وه ته‌نها به وازهێنان له گوناهو تاوان نه‌بێ, به قورئان خوێندن و زیکر و یادى خوا و نوێژکردن ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ى که خاشع بێ, ترسى خواى تێدا بێ, خۆى چاک بێ و فه‌رمانیش بدات به‌ئه‌ندامه‌کانى تر چاک بن, بۆ ئه‌وه‌ى خشوع له دڵدا زیاد بێ ده‌بێ زۆر سه‌جده ببرێت و رکوع به ته‌واوى ئه‌نجام بدرێت, دوعا‌و پاڕنه‌وه‌ى زۆر بکرێت له سه‌جده‌دا.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ﴿١﴾ الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ المۆمنون: ١ - ٤. واته: به‌ڕاستى سه‌ره‌فرازو سه‌رکه‌وتوون ئه‌و ئیماندارانه‌ى که له‌نوێژه‌کانیاندا دڵیان به‌سراوه به‌خواى خۆیانه‌وه و به‌خشوعه‌وه نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَىٰ وَقُومُوا لِلَّـهِ قَانِتِينَ البقره: ٢٣٨. (إبن كثير) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: به‌خشوع و گه‌ردن که‌چییه‌وه نوێژه‌کانتان ئه‌نجام بده‌ن, به ملکه‌چى و زه‌لیلیه‌وه به‌ندایه‌تى خودا بکه‌ن و په‌رستشه‌کانى به‌جێ بێنن.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (أوَّلُ شَيْءٍ يُرْفَعُ مِنْ هذِهِ الأمّةِ الخشوع حَتَّى لاَ تَرَى فِيها خاشِعاً) . واته: یه‌که‌م شتێک له ناو ئه‌م ئومه‌ته‌دا نامێێت خشوعه, تا واى لێ دێت یه‌کێک نابینى به خشوعه‌وه نوێژ بکات.
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مَا مِنْ امْڕىءٍ مُسْلِمٍ تَحْضُرهُ صَّلاَةَ مَكْتُوُبَةً فَيُحْسِنُ وُضُوءَهَا وَخُشوعَهَا وَرُكُعَهَا إلاّ كانَت كفَارةً لِمَا قَبْلَهَا مِنْ الذُّنوبِ مَالَمْ يُؤتِ كَبْيرةً وَ ذلِكَ الدَّهر كُلُّهُ) . واته: هه‌ر موسڵمانێ کاتى یه‌کێک له نوێژه فه‌رزه‌کان هاته پێشه‌وه, به جوانى و رێک و پێکى ده‌ست نوێژى بۆ بگرێ و به‌خشوعه‌وه نوێژه‌که‌ى بکات و به ته‌واوى رکوع ببات, ئه‌وا ده‌بێته که‌فاره‌تى گوناهه‌کانى رابوردووى, به‌مه‌رجێ له گوناهه گه‌وره‌کان نه‌بن ئه‌مه‌ش هه‌تا هه‌تاییه‌و به‌رده‌وامه.
ئه‌گه‌ر خشوع نه‌ما له دڵدا وێران ده‌بێ, ئه‌کاته نه‌خۆشى ترسناک ڕووى تێ ده‌که‌ن و سه‌رده‌که‌ون به سه‌ریدا و ره‌شى ده‌که‌نه‌وه, وه‌ک خۆشه‌ویستى دنیا و پێش بڕکێ بۆ کردنى, بێ ئاگایى و غه‌فڵه‌ت, شوێن که‌وتنى هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوو بازى, به خۆدا نازین و خۆ به‌گه‌وره زانین و لوت به‌رزى, تاواى لێ دێ په‌ند و ئامۆژگارى وه‌رناگرێ و کاریگه‌ریان نابێ له سه‌رى.
فالقلب مالم یکن بالله مرتبگا فإنّما هو بالأهواو جواب.
واته: ئه‌گه‌ر دڵ به خواوه په‌یوه‌ست نه‌بوو, ئه‌وا وه‌لآم ده‌ره‌وه‌ى هه‌واو هه‌وه‌س ده‌بێت واته شوێنى حه‌زو ئاره‌زووه ناشه‌رعیه‌کان ده‌که‌وێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (لةجةستةدا ثارضة طؤشتيَكى بضوك هةية ئةطةر باش بوو ئةوا هةموو ئةندامةكانى تريش باش دةبن, ئةطةر خراث بوو ئةوا هةموو ئةندامةكانى تريش خراث دةبن, ئةويش دلَة) .
پێغه‌مبه‌رى خوا له نوێژدا رێک راده‌وه‌ستا ملى لار نه‌ده‌کرده‌وه و سه‌رى کز نه‌ده‌کرد به چالاکى و زه‌وق و شه‌وقه‌وه نوێژه‌کانى ئه‌نجام ده‌دا, هه‌روه‌ها په‌ناى گرتووه به خوا له دڵێ که خاڵى بێت له خشوع: (أللّهُمَ إِنّىِ أَعُوذُ بِكَ مِنْ قَلْبٍ لاَتخشَعْ..) .
ئیمام عومه‌ر ره‌زاى خواى لێ بێ پیاوێکى بینى له نوێژدا ملى لارکردبوه‌وه و سه‌رى کز کردبوو پێى فه‌رموو: دینه‌که‌مان مه‌کوژه خوا بتکوژێ.
هه‌روه‌ها یه‌کێکى تر‌ى بینى ملى خوار کردبۆوه وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌خشوع بنوێنێ, پێى فه‌رموو: سه‌رت راستکه‌ره‌وه خشوع له دڵدایه نه‌ک له ملدا !!.
ئه‌بو ته‌ڵحه ره‌زاى خواى لێ بێ جارێکیان له ناو باخه‌که‌ى خۆیدا نوێژى ده‌کرد باڵنده‌یه‌کى جوان هات به به‌رده‌میدا ئه‌ویش ده‌ستى کرد به سه‌یر کردنى تا واى لێهات نه‌یده‌زانى چه‌ند رکات نوێژى کردووه, باخه‌که‌ى کرد به خێر له بریتى ئه‌و خشوع له‌ده‌ست دانه‌ى !!.
حوزه‌یفه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رمووى: ئاگادار بن له خشوعى دووڕوانه. وتیان: خشوعى دووڕوانه چۆنه؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه ده‌بینى جه‌سته وا پیشان ده‌درێت که خاشعه به‌لآم دڵ غافلأ و بێ ئاگایه !.
عوروه‌ى کورى زوبێر که یه‌کێک بووه له فوقه‌هاى تابیعین: برینێک له قاچیدا بوو رۆژ به رۆژ زیادى ده‌کرد, پزیشکه‌کان بڕیاریاندا قاچى ببڕنه‌وه ئه‌گینا هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌گرێته‌وه, له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌نج نه‌بووه تا به‌نجى بکه‌ن, فه‌رمووى: مۆڵه‌تم بده‌ن با بچمه ناو نوێژه‌وه, کاتێک چووه ناو نوێژه‌وه قاچه‌که‌یان بۆ بڕییه‌وه هه‌ستى به‌ئازار نه‌کرد چونکه دڵى سه‌رقاڵ بوو به خواى خۆیه‌وه ئاگاى له دنیا نه‌ما بوو .
ئیبن قه‌یم ده‌ڵێت: نوێژ به‌بێ خشوع وه‌ک جه‌سته‌ى بێ گیان وایه, ده‌ى له‌وه شووره‌یى تر ده‌بێ چى بێت پیاو جه‌سته‌یه‌کى بێ گیان به دیارى به‌رێت بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌لآتێکى دنیایى, چ جاى بۆ خواى گه‌وره؟!.
سوفیانى (ثوري) فه‌رمووى: ئه‌وه‌ى خشوعى نه‌بێت نوێژه‌که‌ى خراپ ده‌بێ.

