سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بنەڕەتی سوتەمەنی داری سەوزە ... لهقورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
گازی ئۆکسجین کە ڕێژەی (٢١%)ی پێکھاتەی ھەوا پێکدەھێنێت، فاکتەرێکی سەرەکی و پێویستە لە ھەموو سوتانێک و دروستبوونی ئاگردا. داری سەوز لە ڕێگای ماددەی کلۆرۆفیل یان پلاستیدە سەوزەکانەوە کە ڕەنگی سەوز دەبەخشێتە ڕووەک، دەبێتەھۆی دروستکردنی ئۆکسجین لە ھەوادا.
داری سەوز لە ڕۆژدا دووەم ئۆکسیدی کاربۆن وەردەگرێت و شیدەکاتەوە بۆ ڕەگەزە پێکھاتووەکانی، ئەوانیش بریتین لە ئۆکسجین کە دەیکاتە دەرەوە لەگەڵ کاربۆن کە ڕووەکەکە لەخۆیدا دەھێڵێتەوە و بۆ دروستکردنی شانەکانی سوودی لێدەبینێت.
لەلایەکی ترەوە ئاژەڵانیش لە ھەناسەداندا بە پێچەوانەی ڕووەکەوە گازی ئۆکسجین وەردەگرن، کە ڕەگەزێکی پێویستە بۆ ھەموو کردارەکانی سوتانە کیمیاییەکانی نێو خانە.
کەواتە ئەگەر ڕووەکی سەوز نەبوایە، ژیان لەسەر زەوی دروست نەدەبوو. یەکەمین ڕووخساری ژیان لەزەویدا دەرکەوتنی قەوزە سەوزەکان بووە لە ئاودا (بەر لەسێ ملیار ساڵ پێشتر)، ئەمەش یەکەم مانای زانستی ئایەتەکە دەبێت و کلیلی تێگەیشتنی ئایەتەکەشە کە لە وشەی ( الڕخچر)دا شاردراوەتەوە.
سەرەڕای ڕۆڵی داری سەوز لە بەرھەمھێنانی ئۆکسجین و نوێکردنەوەی (کە ھیچ سوتانێک بەبێ ئۆکسجین نابێت) بەھەمان شێوە خەڵوزی کاربۆنی (یان خەڵوزی بەردین)یش لە داری سەوز پێکھاتووە کە بەھۆی دیاردە سروشتییەکانەوە لە ناواخنی زەویدا شاردراونەتەوە و بە ماوەی ملیۆنان ساڵ گۆڕاون بۆ گرنگترین سەرچاوەی وزەی گەرمی لە زەویدا... بڕی ئەمبارکراوی خەڵوزی بەردین لە زەویدا نزیکەی ھەشت ملیار تۆن دەبێت.
بەپێی ڕای زانایانی جیۆلۆجیا و کیمیای ئەندامی، دروستبوونی پەترۆڵ لەنێو زەویدا لە ڕووەک و ئاژەڵەکانەوەیە. بڕی ئەمبارکراوی پەترۆڵی زەوی بەنزیکەی دوو ملیار تۆن مەزەندە دەکرێت. ھەروەھا زۆر لە زانایان سەرچاوەی گازی سروشتیش بۆ ڕووەکی سەوز دەگێڕنەوە. بڕی ئەمبارکراوی ئەم گازەش لەزەویدا دەگاتە نزیکەی شەش ملیار مەتر سێجا.
بەکورتی لە کلۆرۆفیلی ڕووەکە سەوزەکاندا سوتەمەنی خۆر ئەمبار دەکرێت و لە بەشەکانی ڕووەکدا دەگۆڕێن بۆ ماددەی ڕووەکی کە خواردن و سوتانی ئاسانە. زانایانی جیۆلۆجیاش بنەڕەتی خەڵوزی بەردین و پەترۆڵ و سەرجەم داڕشتەکانی پەترۆڵ (وەک بەنزین و کیرۆسین و ...ھتد) بۆ ڕووەکەکان دەگێڕنەوە کە بە خاک و بەرد داپۆشراون، یان ئاژەڵەکان کە خواردنیان لەسەر ڕووەکەکان بووە و لە ڕووەکەوە وزەیان وەرگرتووە. ئەمە وێڕای ئەوەی ھەر ڕووەکی سەوز سەرچاوەیەکیشە بۆ پەیدابوون و ھاوسەنگی ئۆکسجین لە ھەوادا، کە بۆ سووتان گرنگە.
لە کۆی ئەم زانیارییانەوە تێدەگەین کە سەرجەم جۆرەکانی سوتەمەنییە بەکارھاتووەکان بنەڕەتیان لە داری سەوزەوەیە. بەم ڕاڤە کورتەش لە ڕەھەندی زانستی ئەو ئایەتە پیرۆزە تێدەگەین کە دەفەرموێت:{أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ (71) أَأَنْتُمْ أَنْشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنْشِئُونَ (72) نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِلْمُقْوِينَ (73)} [الواقعة]، واتە: ئایا سەرنجی ئەو ئاگرە نادەن کە دایدەگیرسێنن، ئایا ئێوە ڕووەکەکەیتان دروستکردووە یا ئێمە فەراھەممان ھێناوە؟ بێگومان ھەر ئێمە کردوومانەتە ھۆی ئەوەی یادخەرەوە بێت، ھەروەھا کردوومانەتە ھۆیەک بۆئەوەی گەڕۆک و ھاموشۆکەران کەڵکی لێوەربگرن.

