سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
قورئانی پیرۆز چۆن چارەسەری شکست و بێئومێدی کردووە؟ .. له قورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
مرۆڤێک ئومێدی بەھەموو شتێک لەدەستدابێت دەتوانێت چی بکات؟ چۆن دەتوانێت لە دونیا و دواڕۆژدا سەرکەوتووبێت؟ خوای پەروەردگار بانگی ئەو کەسە بێھیوایانە دەکات کە ھەڵە و تاوان و سەرپێچیان ئەنجامداوە، لێوان لە سۆز و میھرەبانیەوە بانگیان دەکات، پەروەردگار دەفەرموێت:{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54)} [الزمر] واتە:
(ئەی پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (خوا دەفەرموێت) ئەی بەندەکانم! ئەوانەی کە خۆتان گوناھبار کردووە و ھەڵەتان زۆرە، نائومێد مەبن لە ڕەحم و بەزەیی خوا، چونکە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تەوبەی ڕاست و دروست بکەن، خوا لە ھەرھەموو گوناە و ھەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکە بێگومان ئەو خوایە زۆر لێخۆشبوو و لێبوردەیە و زۆر بەسۆز و میھرەبانیشە. ھەوڵبدەن ھەمیشە و بەردەوام دڵتان لای خوا بێت و بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان و تەسلیمی ئەو بن، پێش ئەوەی سزای خوا یەخەتان بگرێت، لەوەودواش سەرکەوتوو نابن و کەس نابێت بەرگریتان لێ بکات.
لەم بانگەوازەدا خوای گەورە فەرمان بە بێھیواکان دەکات کە ھەرگیز ئومێدیان بە ڕەحم و بەزەیی خوا لەدەست نەدەن، ھەواڵیان دەداتێ تاوانەکان و شکست و سەرپێچیەکان و سەرجەم جۆرەکانی زیادەڕۆیی کە ئەنجامیان داوە، خوای گەورە لە چاوتروکانێکدا دەیانسڕێتەوە بە مەرجێک کەسەکە بە دڵێکی ساغ و تەندروستەوە بۆلای خوا بگەڕێتەوە.
دواتر لەو سزایە ئاگاداریان دەکاتەوە کە ئەگەر پەشیمان نەبنەوە، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.
ئایەتی یەکەم ھەواڵی ئیجابی دێنێت و ئایەتی دووەم ھەواڵی سەلبی، ئایەتی یەکەم دەربارەی لێخۆشبوون و بەزەیی خوا و بێئومێد نەبوون دەدوێت ئایەتی دووەمیش ئاگاداری دەدات لە سەرەنجامی نەگەڕانەوە بۆلای خوا کە سزای خوایی بەدوادا دێت.
ئایەتەکانی دواتر وێنای ئاکامی کارە سەلبیەکانمان بۆ دەکەن ئەگەر ھاتوو لەسەریان ماینەوە، فەرمانمان پێدەدات دەمودەست بیانگۆڕین. پەروەردگار دەفەرموێت:{وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55)} [الزمر)، واتە: بەردەوام شوێنی چاکترینی ئەو فەرمانانە بکەون کە لەلایەن خواوە ڕەوانەکراوە بۆتان، پێش ئەوەی سزا و ئازاری کتوپڕ یەخەتان پێبگرێت و لەکاتێکدا کە ئێوە ھەست بە نزیکی سزاکە ناکەن.

