سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌و تاوانه هه‌ره گه‌ورانه‌ى که‌ده‌بنه هۆى مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى له دۆزه‌خدا
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا باسى ئه‌و گوناهه گه‌ورانه‌ى کردووه که‌ده‌بنه هۆى چوونه دۆزه‌خه‌وه به هه‌میشه‌یى وه‌لێره‌دا ئاماژه بۆ هه‌ندێکیان ده‌که‌ین له‌وانه:
١- بێ باوه‌ڕى و هاوه‌ڵ دانان بۆ خوا
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِالْكِتَابِ وَبِمَا أَرْ‌سَلْنَا بِهِ رُ‌سُلَنَا ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿٧٠﴾ إِذِ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ وَالسَّلَاسِلُ يُسْحَبُونَ ﴿٧١﴾ فِي الْحَمِيمِ ثُمَّ فِي النَّاڕ يُسْجَرُ‌ونَ ﴿٧٢﴾ ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْڕ‌كُونَ ﴿٧٣﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ ۖ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُو مِن قَبْلُ شَيْئًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّـهُ الْكَافِڕ‌ينَ ﴿٧٤﴾ ذَٰلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَ‌حُونَ فِي الْأَرْ‌ضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَ‌حُونَ ]غافر/٧٠-٧٥
واته ئه‌وانه‌ى قورئان و ئه‌و کتێبانه‌ى که پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ڕه‌وانه‌کردن به درۆده‌زانى, ئه‌وانه له داهاتوودا ده‌زانن که‌سه‌ره‌نجام کرده‌وه خراپه‌کانیان به‌ره‌و چ سه‌ره‌نجامێکێان بردوون کاتێک ده‌بینن کۆت له گه‌رده‌نیاندایه‌و زنجیرى درێژ له‌ده‌ست و پێیاندایه و به‌ناو ئاوى کوڵاودا ڕاده‌کێشرێن, پاشان له ئاگردا ده‌کرێنه سووتماک وه‌ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێت, پاشان پێ یان ده‌گوترێت: ئه‌وانه له کوێن که‌به‌هاوه‌ڵنان داده‌نا بێجگه له‌خوا؟ ده‌ڵێن: لێمان وون بوون رۆیشتن. خۆ ئێمه له‌پێشدا له‌هیچ نه‌پاڕاینه‌وه‌و نه‌مان ده‌په‌رست-پاش ئه‌وه‌ى بۆیان ڕوون بووه‌وه که‌چه‌ند گومڕا نه‌زان بوون کاتێک ئه‌وان بێجگه له خوایان ده‌په‌رست که‌نه‌ده‌بینین و نه‌ده‌بیستن و نه‌سود و قازانجیان هه‌یه ئه‌و کاته هه‌ست به په‌شیمانى ده‌که‌ن و نکۆڵى له په‌رستراوه‌کانیان ده‌که‌ن جا به‌و جۆره خوا بێ باوه‌ڕه‌کان گومڕا ده‌کات ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه که‌له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌بێ باوه‌ڕى یه‌که‌تان که‌یف و خۆش و دڵخۆش بوون, به‌ناهه‌قى و بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌و سه‌رپێچى کردنه‌تان هه‌بێت وه به‌هۆى ئه‌و ده‌عیه و فیزو ده‌ماره‌وه‌یه که‌ده‌تان نواند.

