سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئیمامی نه‌وه‌وی
له ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو وه‌رگیراوه.....یه‌حیای کوڕی شه‌ره‌ف،ناسراو به ئه‌بو زه‌که‌ریا، ساڵی (631)ى کۆچی له‌گوندی نه‌وا له‌ناوچه‌ی حۆران سه‌ر به دیمه‌شق له‌دایک بووه،
ئیمامی نه‌وه‌وی له کۆتایی سه‌رده‌می ئه‌یوبییه‌کاندا ژیاوه، دۆخه‌که تاراده‌یه‌ک جێگیر و له‌ڕووی زانستیشه‌وه پێشکه‌وتوبووه،ئه‌مه‌ش له سالآنی(7و 8)ی کۆچیدا بووه، به‌لآم به‌هۆی داگیرکردنی شام له‌لایه‌ن خاچپه‌رست و ته‌تاره‌کانه‌وه، بارودۆخی سیاسیی ئه‌و کاته تاڕاده‌یه‌ک ناله‌بار و ئاڵۆز بووه.
هه‌ر به‌منداڵی له‌سه‌ر ره‌وشتی به‌رز گۆش کراوه‌و په‌روه‌رده بووه،
ئه‌ویش له‌ژێر چاودێری خێزانێکی بڕواداری به‌تیندا.به مێردمنداڵی قورئانى له‌به‌ر کردووه‌و هه‌ندێ کتێبی فیقهیشی خوێندووه،بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن و وه‌رگرتنی زانیاری، ساڵی(649)ى کۆچی چۆته دیمه‌شق و له قوتابخانه‌ی (دار الحديث) گیرساوه‌ته‌وه، ساڵی(665)ى کۆچی بۆته به‌رپرس و مامۆستا له‌هه‌مان شوێندا، له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌وی و لای زانا و وتاربێژی مزگه‌وته‌که جێگیر بوو.
نه‌وه‌وی له‌مه‌زنترین زانایانی فیقهی شافیعی و زانستی فه‌رموده بووه له‌دوورگه‌ی شامدا.له‌چه‌ندین بواردا ده‌ستی بالآی هه‌بوه و به‌رهه‌میشی هه‌یه، وه‌ک فیقه، فه‌رموده،زمان، وه‌رگێڕان، هتد. ده‌وترێت(36) به‌رهه‌می هه‌بوه، وه‌ک(رياض الصالحين) باخچه‌ی پیاوچاکان که گوڵبژێرێکه له فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، هه‌وروه‌ها راڤه‌ی (صحيح المسلم، المجموع شرح المهذب، الاذكار، تهذيب،الاسماء و اللغات).. هتد.هاوکات چه‌ندین زانستی وه‌ک پزیشکی وئه‌ندازیاری و فه‌لسه‌فه و مێژوو و... هتد خوێنران و په‌ره‌یان پێ ده‌درا.
چه‌ندین زانای وه‌ک ئیبن عه‌ره‌بى، هاوسه‌رده‌می نه‌وه‌وی بوون،ئیمامی نه‌وه‌وی له‌چه‌ندین باردا چه‌ندین مامۆستای هه‌بوه،له‌وانه: لای موفتی دیمه‌شق و چه‌ندانی تر فیقهی شافیعی خوێندووه،له‌فه‌رموده‌شدا لای چه‌ند زانایه‌کی ناودار و مه‌زنی ئه‌وکاته به‌هره‌مه‌ندبووه،تا گه‌یشتۆته ئاستی پسپۆڕی تێیدا.به‌هه‌مان شێوه له‌زانستی ئوسوڵ و نه‌حو و زمان سودمه‌ند بووه، له ئه‌نجامدا نه‌وه‌وی وه‌ک فه‌یقه له‌زانا مه‌زنه‌کانی سه‌رده‌می خۆی ده‌چوو، له‌بواری فه‌رموده‌شدا ناوبانگی تێدا وه‌رگرت.
ئه‌و قوتابخانه‌و فێرگانه‌ش که وانه‌ی تێدا خوێندووه‌و تیایاندا ماوه‌ته‌وه، له‌وانه: ئیقباله، فه‌له‌کیه، روکنیه، یانه‌ی فه‌رموده‌ی پیرۆز.
ئیمامی نه‌وه‌وی خاوه‌ن که‌رامه‌ت بووه، دونیانه‌ویست و زۆر له‌خواترس بووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد له‌ژیانیدا هاوسه‌رگیری ئه‌نجامنه‌دات،چونکه خۆی یه‌کلاییکردبووه‌وه بۆ دوو شتی مه‌زن و گرنگ، ئه‌وانیش خوا و زانست، هه‌میشه سه‌رقاڵی خواپه‌رستی وزانست وه‌رگرتن وتنه‌وه‌دا بووه.
ساڵی(676)ى کۆچی دووجار سه‌فه‌ری حه‌جی کردووه، مانگ ونیوێکیش له‌مه‌دینه ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانی شاری قودسی کردووه.ساڵی(676)ى کۆچی له ته‌مه‌نی (45) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووه‌و له‌زێدی خۆی به‌خاک سپێردراوه.
-----------
سه‌رچاوه:
-(الامام النووي، عبدالغني الدقر، (الطبع(4)،(1994) ، دار العلم ـدیمشق).
-(متن الاربعين النووي، شرح و ضبط محى الدين مست‌و، الطبع(1992)/ نشر احسان ـ گه‌ران).

