سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
له‌هه‌ناوی ناخۆشییه‌کاندا،خۆشییه‌کان له‌دایک ده‌بێت (فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا){الشرح/5}
عومه‌رحسه‌ین
به‌تێڕامان له‌ئایه‌تی (فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْرًا إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْرًا){الشرح/5}.هه‌ست ئه‌که‌ین که ...ناخۆشی و به‌سه‌رهاته تاڵه‌کان...خوای گه‌وه‌ره به ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ نه‌کردوون، به‌ڵکو هه‌ر له ناو ئاخنینا خۆشییه‌کان ده‌ستکه‌وتو هه‌ل ومه‌رجی زێڕینی تیاخزێنراوه، ئه‌گه‌ر له‌ڕوی ته‌وقیتی زه‌مانییه‌وه سه‌یری که‌ین، لێک جیانین،که‌واته‌نابێت ناخۆشییه‌کان له‌دۆکیۆمێنتی ڕابردوو دانێن ، ئیتر چاوه‌ڕوان بین له‌داهاتوودا خۆشییه‌کان به‌ره‌و ڕومانبێن ،ئه‌گه‌ر وامان کرد ، کاتی ئێستاون ئه‌بێت،که کاریگه‌ری ژیان له‌وکاته‌دایه که تۆی تێدایه،سیاقی ئایه‌ته‌که‌ش (العسر،يسر) له یه‌ککاتدا کۆی کردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌وایه دووتوخم له‌یه‌ک ده‌فردا کۆکرابنه‌وه،وه‌ختێ (العسر) ده‌رئه‌که‌وێت و به‌ره‌وڕومان ئه‌بێته‌وه، (يسر) له ژێر ده‌فره‌که‌دایه،به‌لآم پێویست به‌گه‌ڕان ئه‌کات.
هه‌رچه‌ند بارقورسی له سه‌رخۆمان به نادروست کۆکه‌ینه‌وه،به‌هۆی جێگیرکردنی ناخۆشیه‌کان وه‌ک ڕابردوویه‌ک ،ئه‌وکات ترسیش په‌یوه‌ند ئه‌بێت به‌داهاتووه‌وه‌و به‌قاچی له‌رزۆکه‌وه ئه‌ڕۆینه ناو پرۆسه‌کان ، ئیتر ئه‌وکات ئیدراک وتێبینیمان بۆ ئێستا لاوازه و توانای سود وه‌رگرتن له‌ده‌رفه‌ته‌کان نامێنێ،چونکه تواناکانمان له دوولاوه داڕوخاوه،له‌لایه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ڕویداوه له گۆڕانه له ناکاوه نه‌ویستراوه‌کان، له‌لایه‌کی تره‌وه ترسان له‌ڕوداوه‌کانی داهاتوو. به‌وشێوه‌یه کاتێک (فرص) دێته به‌رده‌ممان ، نایبینین ، چونکه سه‌رگه‌رمی هه‌ڵگرتنی کۆڵی قورسی خۆمانین.
سه‌ره‌تا پێویسته بزانیت له‌ناو هه‌مووگۆڕانێکی تاڵی کتوپڕی نه‌خوازراودا هه‌ل ومه‌رجی زێڕینی شیرین هه‌یه و ئه‌بێت به ئارام و نه‌رمونیانی به‌شوێنیدا بگه‌ڕێیت و بیدۆزیته‌وه ، چونکه له‌و کاته‌دا هۆش و بیر توشی ته‌نگژه و سه‌رسامی ئه‌بن ، یه‌کێک له حیکمه‌ته‌کانی ئارامگرتن ، که‌خوای گه‌وره ڕێنماییمان ئه‌کات ، جگه پاداشتی رۆژی دوایی ، بۆ له‌ده‌ست نه‌دانی له‌نگه‌ری بیروهۆشمانه ، تاکو بتوانین هه‌ل ومه‌رجه‌زێڕینه ونبووه‌کان له‌ناو دوکه‌ڵ و ته‌مومژه نه‌خوازراوه‌کاندا به‌ده‌ستبهێنین.
به بیرکردنه‌وه و عه‌قڵێکی ئیجابی.. له‌وساته‌وه‌خته نه‌خوازراوه‌دا دۆزینه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجه زێڕینه‌که زیاتر ده‌سته‌به‌ر ئه‌کات،به‌لآم ئه‌گه‌ر حه‌ماسێکی زائیف کۆنترۆڵی بیروهۆشت بکات،ئه‌و کات بڕیاری دروستت پێ‌نادرێت و ئه‌بێته دۆکیۆمێنتێکی تاڵ و ئه‌خزێته ڕابردووی ته‌مه‌نت و کاریگه‌ری سه‌لبی له سه‌ر ئێستا و داهاتووت ئه‌بێت، راسته ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوانه خۆت ده‌ستت له‌هێنانی زۆریاندا نییه ، به‌لآم گۆڕینی ئه‌م دۆخه هه‌ر هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی تۆدایه ، خوای گه‌وره جوانییه‌کانی دروستکردووه ، به‌لآم زۆر جار ته‌مومژی روداوه نه‌خوازراوه‌کان دایپۆشیون ، هه‌ر خۆتی ئه‌بێت جوانییه‌کان بدۆزیته‌وه ، ڕه‌نگه دروست بێت بڵێین زه‌مینه‌ی ناو بار و دۆخه تاڵه‌کان زه‌مینه‌یه‌کی به پیته بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجه زێڕینه‌کان ، بۆیه پێویسته به‌م بۆچوونه دروسته بچینه خزمه‌ت ئایه‌تی(فَإِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْرًا * إِنَّ مَعَ الْعُسْڕ يُسْرًا)،ئه‌گه‌ر نا..ئه‌وه ...ته‌واکوله .. زور دووره له‌و تێگه‌یشتنه‌ی که قورئانی پیرۆز پانتاییه‌کی زۆری داگیرکردووه له ..کاروبیرکردنه‌وه ..و تیڕامان و گۆڕین و سازدانی ده‌رونه‌کان..، که‌واته که‌ی چوار ده‌ورت به (العسر) گیرا ، قۆڵی لێ هه‌ڵکه‌و هه‌ر له‌و شوێنه‌دا تێڕامان و گه‌ڕان ده‌ست پێ بکه بۆ (يسر) ، نه‌ک چاوه‌ڕوان بیت له جێگایه‌کی تره‌وه بۆتی بنێرن. (يسر) له‌ئایه‌ته‌که‌دا به‌بێ (الف ولام) هاتووه،که‌واته دوو (يسر) ن، به‌لآم (العسر) به( الفولام) ی (تةعريف) هاتووه و دووباره‌بوونه‌وه یان هه‌ریه‌ک (العسر)ه ، که‌واته له دۆخه‌که‌دا دۆزینه‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجی زێڕین زیاتره ، به‌لآم به‌مه‌رجی گه‌ڕان به دیدێکی ئارام و باوه‌ڕبه‌خۆبوون.
ئه‌گێڕنه‌وه پاشایه‌ک داوا له هه‌موو راوێژکاره‌کانی ئه‌کات په‌ندی ئه‌و رۆژگاره بنوسنه‌وه ، تاکو نه‌وه‌کانی داهاتوو سودی لێ وه‌ربگرن ، ئه‌وانیش پاش گه‌ڕانی زۆر له دووتوێی کۆمه‌ڵێک په‌رتوکی گه‌وره‌دا کۆی ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یهێنن بۆ پاشا ، وتی : ئه‌م په‌رتووکانه زۆرن ، که‌م که‌س ئه‌یخوێنێته‌وه ، پاشان کورتیان کرده‌وه بۆ یه‌ک په‌رتوک ، پاشا دیسان وتی : کورت‌تر بکرێته‌وه . پاشان کردیانه نامیلکه‌یه‌کی بچووک. دیسان وتی : کورت‌تر بکرێته‌وه. پاشان کورتیان کرده‌وه سه‌ر یه‌ک لاپه‌ڕه. پاشا هه‌ررازی نه‌بوو. له کۆتاییدا کورتکرایه‌وه به‌م په‌نده ، که ئه‌ڵێت :هیچ شتێک به بێ ماندووبوون ده‌ست ناکه‌وێت ، پاشا وتی : هه‌رنه‌وه‌یه‌ک وا په‌روه‌رده بکرێت ، چۆک دانادات.
ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌کرێت ، له‌کاتی دروستبوونی هه‌ر ڕوداوێکدا ، هه‌ر که‌سه‌و هۆکاره‌کان له خۆی دورئه‌خاته‌وه و هه‌ڵی ئه‌دات بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی ، به‌رامبه‌ره‌که‌ش هه‌ڵی ئه‌داته‌وه بۆی ، هه‌ریه‌ک خۆی له هۆکاری ڕوداوه‌که‌خاڵی ئه‌کاته‌وه، به‌لآم له‌سه‌رحسابی پڕکردنی ئه‌ویتر ، تواناکان (85%) به‌کاردێت بۆ پاکانه کردنه،(15%) به‌کاردێت بۆ چاره‌سه‌ری هۆکاری دروستبوونی ڕوداوه‌که ، به‌لآم له که‌ش و هه‌وای دروستدا گروپی کار دروست ئه‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی زێڕین به هه‌موولایه‌که‌وه.

