سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گۆشتی مردارەوە بوو و خوێن ... له قورئاندا
نووسینی /سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
گۆشتی مردارەوەبوو کۆگایەکە بۆ میکرۆب و نەخۆشییە کوشندەکان... ئایا ئەگەر گرامێک خوێن یان گرامێک گۆشت لە شوێنێکی دیار و ئاشکرادا دابنێین و بمانەوێت دوای سێ یان چوار کاتژمێری تر بەکاری بێنین، ھیچ زیانێکی دەبێت؟
بەدڵنیاییەوە زیانێکی گەورە بەر بەکارھێنەرەکەی دەکەوێت. لەوانەیە میکرۆبی نەخۆشی لەڕێی چەقۆ بەکارھاتووەکەوە بۆ خوێنەکە گوێزرابێتەوە، یان لەڕێی ھەواری دەوروبەریەوە. ئەگەر ژمارەیەک میکرۆب بەھەر ڕێگایەک بۆ خوێنەکەی گوازرانەوە، ئەوا ھەر تاکە میکرۆبێک بەشێوەیەکی ئەندازەیی ھەموو نیو کاتژمێرێک چەند ھێند دەبێتەوە، ھەر میکرۆبێک دەبێتە دوان و... خۆئەگەر واماندانا ھەزار میکرۆب بۆ ئەو یەک گرام خوێنە گوازراونەتەوە، ئەوا دوای نیوکاتژمێر دەبێتە دووھەزار، دوای کاتژمێرێک دەبنە چوار ھەزار و پاش کاتژمێر و نیوێک دەبنە ھەشت ھەزار و پاشان ژمارەیان زیاددەکات بۆ شانزەھەزار، دوای تێپەڕبوونی دوو کاتژمێر، پاش سێ کاتژمێریش ژمارەی میکرۆبەکان دەبنە شەست و چوار ھەزار کە بەتەواوی ئەو گرام خوێنە داگیر دەکەن. ئەمە سەرەڕای ئەو ڕاستییەی کە ھەندێک لە جۆرەکانی بەکتریا وەک بەکتریا چیلکەییەکان (زۆبەشیان مەترسیدارن) زۆر خێراتر لەم نموونەیە لە خوێندا گەشەدەکەن.
ئەوەش زانراوە خوێنی ئاژەڵەکە ڕاستەوخۆ دوای مرداربوونەوەی ژمارەیەکی زۆر میکرۆبی تێدەچێت (لەبەرئەوەی لاشەی ئاژەڵەکە بەرگری نامێنێت) و بەوەش پیس و زەرەرمەند دەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ، ئەگەر خواردیەوە، یاخود لە جێگایەک ھەڵی بگرێت و دواتر بیخواتەوە.

