سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گۆڕ یه‌که‌م مه‌نزڵى قیامه‌ته !
نووسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان ده‌فه‌رموێت (ألهاكم التكاثر حتى زرتم المقابر).. سه‌رقاڵن به‌زۆرکردنه‌وه , کۆشکێک , دووکۆشک ؟؟! نا , سه‌دان کۆشکیش چاوتان تێرناکات , ملیۆنێ , دووملیۆن ؟؟! نا , ملیاره‌هاش چاوتان پڕناکات و, به‌ڕاستى هه‌ر گڵه که‌چاوى مرۆڤ تێرکات ..
مرۆڤى واهه‌یه شه‌وێک جآآ لێده‌گۆڕدرێت خه‌وى ده‌زڕێت ! خۆڕه‌نگه ئه‌م شوێنه‌ى ئه‌م شه‌وى چاکتربێ له‌ماڵه‌که‌ى خۆشى , که‌چى جآى لێگۆڕدراوه‌و خه‌وى لێناکه‌وێت , باشه .. جێگۆڕینێ له‌م ماڵ و حاڵه خۆشه‌وه بۆقه‌برى ته‌نگ و تاریک ئه‌بێ چۆن بێ ؟
پیاوباشان له‌به‌رده‌م ئه‌م ڕاستیه تاڵه‌دا هه‌ڵوێسته‌یان کردووه‌و , عوسمانى کوڕى عه‌فان که‌جه‌نازه‌یه‌کیان ده‌برد بۆ ناشتن , له‌سه‌ر قه‌بران زۆر ده‌گریاو فرمێسک کوڵم و ڕیشى ته‌ڕده‌کرد ، ده‌یانووت :چى بووه , بۆچى وا به‌کوڵ ده‌گریت ؟! ده‌یووت : له‌حه‌زره‌تم بیستووه که ده‌یفه‌رموو (القبر أول منازل الاخرة) قه‌بر یه‌که‌م مه‌نزڵى ئاخیره‌ته ! …
مردن گه‌نجى و پیرى نازانێ , که‌ى هات به ئه‌مرى خوا دێت , خه‌لیفه (معتصم)فه‌رمانىدا به به‌ندکردنى (ئةحمةدى كوڕى حنبل)و سزادانى , وایده‌زانى دنیا تاسه‌ر بۆئه‌وده‌بێ , جا دیاره وانیه , هه‌رزوو مردن یه‌خه‌ى گرت و ناوبراو له سه‌ره‌مه‌رگدا فه‌رشه‌که‌ى لابرد‌و ڕوومه‌تى خسته سه‌ر زه‌وى و زۆر گریاو وتى : ئه‌ى ئه‌وکه‌سه‌ى که‌موڵک و ده‌سه‌لآتى ئاوانابێت , ڕه‌حم بکه به‌که‌سێک که‌موڵک وده‌سه‌لآتى ئاوابوو , ئنجا وتى ئه‌گه‌ر ئه‌مزانى به‌گه‌نجى ئه‌مرم هه‌رگیز گوناهم نه‌ده‌کرد !
کاتێ هارونه ڕه‌شید کۆشکێکى خۆشى له‌سه‌ر دیجله بۆخۆى دروست کرد , خه‌ڵکى هاتن بۆ پیرۆزبایی و یه‌کێ له‌وانه (أبو العتاهية)ى شاعیر بوو به‌خه‌لیفه‌ى وت :
عش مابدا لک سالما فی ڤلّ شاهِقه‌ِ القصور
واته بژى چه‌ند ده‌توانى به‌خۆشى له‌م کۆشک و ته‌لاره به‌رزه خۆشه‌دا ..
یجری علیک بما اردت من الغدوَّ مع البکور
واته : هه‌رچیت بوێ خزمه‌تکاران ده‌یهێننه به‌رده‌ستت به‌یانیان و ئێواران .. به‌لآم به‌داخه‌وه :
فإژا النفوس تغَرغَرَتْ بزفیر حَشْرَجه‌ِ الصدور
فهناک تعلمُ موقــنا ماکنت إلا فی غَرور !!
واته : به‌داخه‌وه ئه‌م خێر‌و خۆشىیه به‌رده‌وام نابێ و کاتێ ڕۆح گه‌یشته کونه لووتت ئه‌وسا چاک ده‌زانى که تۆ له‌غرورو سه‌رکه‌شىدا بوویت . هارونه ره‌شید .. وتى : بیڵێره‌وه .. ئه‌ویش بۆى وته‌وه ..وتى : جارێکى تر بیڵێره‌وه , ئه‌ویش بۆجارى سێیه‌م بۆى وته‌وه .. ئنجا هارونه ره‌شید زۆر گریا و فه‌رمانىدا که بگه‌ڕێته‌وه کۆشکه کۆنه‌که‌ى ومانگێکى نه‌برد وه‌فاتىکرد ..
به‌ڵێ .. ئه‌مه ئه‌و هارونه ڕه‌شیده‌یه که‌ڕۆژى سه‌دڕکعات نوێژى سوننه‌تى ده‌کردو، ساڵێ حه‌جى ده‌کردو ساڵێکیش غه‌زاى ده‌کرد !
عبدالملک کوڕى مه‌ڕوانیش فه‌رمانڕه‌واى لایه‌کى دنیابوو , له سه‌ره‌مه‌رگدا له‌سه‌ر ته‌ختى پاشایه‌تىیه‌که‌ى دابه‌زى و گوێى له‌جل شۆرێک بوو له ده‌ره‌وه‌ى کۆشکه‌که جلى ده‌شت و به‌ده‌نگى به‌رز له‌به‌رخۆیه‌وه گوَرانى ده‌ووت , عبدالملک وتى :خۆزگه منیش جل شۆرێک بوومایه‌و هه‌رگیز نه‌هاتمایه به‌لاى خه‌لافه‌تدا , زۆرى نه‌خایاند گیانى سپاردومرد. ..
سه‌عیدى کوڕى المُسَّیب که ئه‌م قسانه‌ى خه‌لیفه‌یان بۆ گێڕایه‌وه وتى : سوپاس بۆئه‌وخوایه‌ى که‌واى لێکردوون له سه‌ره‌مه‌رگدا ئاوات به‌ئێمه‌ومانان بخوازن و ئێمه ئاوات به‌وان نه‌خوازین .. ل ٨٥ (المسك و العنبر)
عومه‌رى کوڕى عبدالعزیز له‌پێش خه‌لافه‌تدا له‌نازونیعمه‌تێکى زۆردابوو , کاتێ کردیان به‌خه‌لیفه , له‌ترسى بارى مه‌سئولیه‌ت و , له‌ترسى قه‌برو قیامه‌ت خۆى گێڕایه‌وه له‌هه‌موو نازونیعمه‌تێک و ،خۆى‌و ماڵ و مناڵى برسى ده‌کرد , تاسه‌رمه‌شق بن بۆخه‌ڵک و، پاره‌و ماڵى که‌س نه‌یه‌ت به‌لایاندا و، هه‌رچى فاگمه ى خێزانى له‌باوک و براکانیه‌وه بۆى مابۆوه , که‌هه‌موو کاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌لآتداربوون , پآى گێڕایه‌وه خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت و (بيت المال)..
ئه‌و ڕۆژه‌ى ڕایانگه‌یاند که‌بووه به‌خه‌لیفه , هه‌رچۆنێ بوو چووه‌سه‌ر مینبه‌رو به‌ده‌م گریان و له‌رزه‌وه وتى : خه‌ڵکینه به‌یعه‌تى خۆتان بۆخۆتان و ئێوه ئازادن کێتان ده‌وێ هه‌ڵیبژێرن , من نامه‌وێ ببمه خه‌لیفه‌تان , خه‌ڵکى هه‌موو گریان و وتیان : ته‌نها تۆمان ده‌وێت .. ئنجا که‌وته باسى مردن و گه‌یشتن به‌خواو له‌ناوچوونى گه‌لانى پێشوو , به‌جۆرێک که (رجا‌ء )کوڕى (حيوة) ده‌ڵێت : به‌خوا سه‌یرى دیواره‌کانى مزگه‌وتم ده‌کردو ده‌موت بزانم دیواره‌کانیش ده‌گرین له‌گه‌ڵماندا !!
به‌م جۆره توانى له دووساڵدا خه‌ڵکى تێربکات و، زه‌کاتیان ده‌برد بۆ ئه‌فریقیاو ده‌گه‌ڕان به‌دواى یه‌کێکدا موحتاج بێت و وه‌رى بگرێت ..
ڕۆژێک زانایه‌ک به‌ناوى (زياد)هاته‌لاى و بینى ڕه‌نگ و ڕووى گۆڕاوه‌و زه‌ردو لاوازه , وتى : ئه‌میرى بڕواداران ، کوان ئه‌و کۆشکانه‌ى تیایدا دائه‌نیشتى , کوا ئه‌وجله سپۆرتانه‌ى ده‌تپۆشین , کوائه‌و نازونیعمه‌ته زۆره‌ى که تیابوویت ؟ عومه‌ر وتى : له‌وه ده‌چێ له‌به‌رچاوت گۆڕابم ؟ وتى : ئه‌رێ به‌خوا گۆڕاویت !
وتى : ئاى زیاد , جارێ چیت دیوه ؟! ئه‌گه‌ر ده‌مبینى پاش سێ ڕۆژ له‌قه‌بره‌که‌مدا چیم لێ دێت , کفنم پێوه نامێنێ و مارومێرو گیانم ده‌خۆن , ئه‌وسا ده‌بینى گۆڕان چۆنه ؟ ل ٩٤ /سه‌رچاوه‌ى پێشوو ..

