سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕازی ژیان !...
ره‌مه‌زان عبدالله
ژیان ساته گه‌ڵێکن هه‌میشه له رۆیشتنه،به‌ره‌و که‌ناری حیکمه‌ت...وانه‌یه‌که به‌ره‌و کۆڵێژی مه‌عریفه‌ت و زانین...
وته‌یه‌که بۆ ئاڵا و دروشمی کردار...خه‌ونێکه بۆ هێنانه دیی...به‌کورتی...ژیان "راز"ه...رازێک له په‌نهای گوله‌کانه‌وه...ئه‌ی درکێنیت له‌گه‌ڵ جوانی و بۆن خۆشی خۆی دڕکی له‌گه‌ڵه...ئه‌و رازه‌ی چیاکان هه‌لی ئه‌گرن به بناغه‌و کۆله‌که‌یه‌کی پته‌و ئامانجێکی تیژ ودیاره...خۆشترین ساته‌کانی ژیان ناخۆشیه‌کانن...ئه‌وکاتانه باشترین کاتن بۆ خۆ سه‌لمادت له‌به‌رامبه‌ر خودای مه‌زن...ئا ئه‌وکاته چێنیشنت به‌دیار ئه‌که‌وێ...ژیان رازه مه‌زنه‌یه..خودای گه‌وره‌ی تێدا ناسێندرا
!...روباره‌کانی ژیان رازی ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن نه‌مری و مانه‌وه له دڵ گه‌وره‌ییه وه‌کو ده‌ریا....داره‌کان ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن بناغه‌ی پتو له ڕه‌گ و ریشه پاراستنی باوه‌ڕو ئیمانه به خودای مه‌زن نه‌ک روخساری جوان وره‌کی کرمی و بۆگه‌ن...رێگاکان ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن له پاڵ رێگای راست کورته رێگاش هه‌یه...خانوه‌کان ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن کۆشکی میوانداری و سه‌فره...زینده‌وه‌ره‌کانش ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن بێ حیکمه‌ت نین له ژیان،خاوه‌نی به‌رنامه و ئامانجی خۆیانن...هه‌وره‌کانیش ئه‌وه ده‌ر ئه‌خه‌ن گرینگ بلند بون نیه له‌م ژیانه گرینک به‌سوود بوون بۆده‌وروبه‌ر ئه‌وکاته هه‌وره‌کان گه‌وره و قورسن که هه‌لگری په‌یامی ئاو بن !....ئاویش ئه‌وه ده‌ر ئه‌خات له‌گه‌ل بێ هێزیه‌که‌ی به‌نه‌رمی هه‌موشتێک دا ئه‌پۆشێ !
ئیدی ژیان رازیکی له‌بن نایه‌ت... با ئێمه‌ی مرۆڤیش هه‌ر هیچ نه‌بێــت له هه‌ر کارێک و شتێک رازێک فیرببین بیکه‌ین به‌کردار....با که‌میش بێت..
"سه‌عدی شیرازی" ئه‌فه‌رمویت:
که‌م که‌م پێکه‌وه،زۆر دیته ئه‌ژمار
ده‌نـکه ده‌نـکه‌یه،گه‌نم لـــه عه‌مبار
ئه‌و زمانه‌ی پیویسته بۆ تیگه‌یشتن له رازه‌کانی ژیان ته‌نها بیرکردنه‌وه‌یه..ئه‌وکاته‌ی بیرت کرده‌وه هه‌مویان زۆر به‌جوانی و گه‌وره‌ی "راز"ی خودای مه‌زن ده‌رئه‌خات له‌م بونه‌وه‌ره جوانه...که پریه‌تی له حیکمه‌ت و دانای..هه‌موو بونه‌وه‌ر رازێکیان هه‌یه له‌هه‌موو "راز"ێکیش گه‌وره‌تر...ئه‌ویش"مردن"ه...به‌راستی رازێکی جوانه..یه‌کسانه بۆ گشت که‌س...به‌لام نازانم بۆچی مرۆڤه‌کان له‌م "راز"ه خودایه ئه‌ترسن...هه‌موو که‌س ئه‌یه‌وێ بڕوات بۆ به‌هه‌شت...بۆ بینینی خودا ! ...به‌لام نایه‌وێ بمریت...لێی ئه‌ترسێت...
له وه‌سفی رازی مردن "جبران خلیل جبران"ئه‌ڵێـــت:
ئه‌گه‌ر هه‌موو "راز" و "نهێنیه‌کانی ژیان" بزانیت...ئه‌وا تامه‌زرۆ و شه‌یدای مه‌رگ ده‌بیت...!
چونکه مه‌رگ گه‌وره‌ترین "ڕاز" و "نهێنی" ژیانه !
ڕۆژێک تۆ و به‌دوژمنه‌که‌ت ده‌مرن... که‌وابو له‌م چه‌ند رۆژه که‌م ژیاندا ده‌رفه‌تی ژیان به‌یه‌ک بده‌ن..! ده‌با ته‌نها خودا بکه‌ینه پشت و په‌نای خۆمان و پشت هه‌ر به‌و ببه‌ستین له‌گشت کاره‌کان ..."وَتَوَکَّلْ عَڵى الڵّهِ وَکَفَىٰ بِالڵّهِ وَکِیلا" هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بێت...خودا ئه‌یه‌وێ خۆمان پێ بناسێنیت ...ئه‌زانیت خوا دۆست و کارسازی کێیه!؟
الڵّهُ وَلِیُّ اڵّژِینَ آمَنُوا... خوا دۆست و کارسازی ئه‌وانه‌یه که بڕوادارن...بۆ چ کارێک ئه‌ی خودایه!؟... یُخْڕجُهُم مِّنَ الڤُّلُمَاتِ إِڵى النُّوڕ ... ده‌ریان ده‌هێنێت له تاریکستانی بێ بڕوایی بۆ ڕووناکی باوه‌ڕو ڕێنموونیی...گه‌ر خودا پشت و په‌نامان بوو..ئیدی "راز"ی خۆش به‌ختی و سه‌رفرازی له‌وێ وه ده‌ست پێ ئه‌کات...ئه‌وکاته تام و چیژی ژیان ئه‌که‌ین...!
والسلام علیکم ورحمه‌الله وبرکاته والمغفره

