سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زاراوه قورئانی یه‌کان (الوسطية) میانه‌ڕه‌وى ڕه‌وتێکى شه‌رعی و بنه‌مایه‌کى شارستانى ....(2)
م.که‌مال ئه‌مین گوڵپى
الوسطیه ره‌وتێکى شه‌رعى و بنه‌مایه‌کى شارستانى:
مه‌قاسدى شه‌ریعه‌و مه‌به‌ستى ئه‌ساسى و گه‌وره‌ى ئیسلام بریتیه‌له پاراستنى پێنج یان حه‌وت شت وه‌ک له زۆربه‌ى کتێبه أصولیه‌کاندا هاتوه، که بریتین له ..پاراستنى دین ، و نه‌فس، و عه‌قڵ، و وه‌چه، ماڵ، ئاسایشى نه‌ته‌وه..
رونه که ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى تاک و کۆمه‌ڵگه ده‌پارێزێ، وته‌وازن ده‌دات به ڕه‌وتى ژیان و ئارمترین که‌ش فه‌رهه‌م ده‌هێنێت ئه‌م قورئانه‌یه که یه‌که‌م سه‌ر چاوه‌ى تشریعه، ئه‌مه‌ش هه‌رگیزنایه‌ته‌دى ته‌نها مه‌گه‌ر به‌وره‌ته په‌سه‌نده نه‌بێت که قورئان دایرشتوه که وه‌سه‌تییه‌ته، به سروشتى مرۆڤ ده‌خواو هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ داخوازیه زیندوه‌کانى ناخى ، وه‌سه‌تییه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌ى مرۆڤدا ده‌گونجێت به جۆرێ رێخۆشکه‌ره‌که مرۆڤه‌کان به‌وپه‌رى ئازادى بیر‌و ڕاوه بژین، ئه‌مه‌شه واده‌کات که ئارامى ده‌رونى و فکرى وژدانى لاى هه‌رتاکێک دروست بکات، و ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو ناره‌حه‌تى مادى و مه‌عنه‌وه‌یه‌کان دابخات و قه‌له‌قى و ناره‌حه‌تى وه‌لانێ، بۆیه وه‌سه‌تییه‌ت چاکه‌و عه‌دله داخوازیه‌کى شه‌رعى ره‌سه‌نه، سیماى هه‌ره جوانى شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نییه‌ته، له‌ساییه‌ى وه‌سه‌تیه‌تدا به جوانى ئه‌داى به‌ر پرسیاریه‌تى ده‌کرێ مافه‌کانى خوا به‌سه‌ر به‌نده‌کانییه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت، حه‌قى هیچ تاکێک له کۆمه‌ڵگه‌دا پێشێل ناکرێ، ئه‌م که‌شه پرئارامه ته‌نها له ساییه‌ى میانه‌ره‌وییه‌وه‌دێته‌دى، چونکه وه‌سه‌تییه‌ت ته‌وافقێکى دروست ده‌خاته نێوان داخوازیه مادیه‌کان و مه‌عنه‌ویه‌کان له‌نێوان به‌رژه‌وندى تاک و کۆمه‌ڵگه ره‌وتێکى مرونه‌داره که ده‌گاته هه‌مویان و له‌سه‌ر هه‌موو شته‌کاندا چه‌ترێکه‌و هه‌موویان ده‌پارێزێت.

