سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
وچانێک له‌ژێر ساباتى قورئاندا به‌شى دووه‌م ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و (فوو)ه جێنشینى خوایه له زه‌ویدا:
د. موسته‌فا خوڕه‌م دڵ
و. له فارسییه‌وه:
هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و (فوو)ه جێنشینى خوایه له زه‌ویدا:
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌شدارییه به‌نرخ و گه‌وره و پله به‌رزه که تێیدا به‌شداره، که خواى گه‌وره په‌یوه‌ندییه‌کى داناوه که مرۆ پێویسته کۆبێته‌وه له ده‌ورى، په‌یوه‌ندییه‌کى داناوه که له "فوو"ى گه‌وره‌ى خواى گه‌وره یارمه‌تى وه‌رگرێ، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کى "عقیده"ییه له‌گه‌ڵ خوا. چ عه‌قیده‌ى باوه‌ڕدا، خاک و ولآتى ئه‌وه، هۆز و گه‌لى ئه‌وه، خاوخێزانى ئه‌وه.. ئا لێره‌دایه که مرۆ ده‌بێ له ڕووى عه‌قیده‌وه خۆى کۆبکاته‌وه، نه‌ک له ڕووى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که مێگه‌له مه‌ڕ و حه‌یواناتى چوارپێى له‌سه‌ر کۆده‌بنه‌وه..
باوه‌ڕدار خاوه‌ن بن و بنه‌چه‌یه‌کى ره‌گداره، که ره‌گه‌که‌ى بۆ سه‌رده‌مانێک ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و تاکێکه که پێکهاته‌ى ئه‌و کاروانه گه‌وره‌یه که سه‌رقافڵه‌ى سه‌رۆکه‌کانى نوح، ئیبراهیم، ئیسماعیل، ئیسحاق، یه‌عقوب، یوسف، مو‌سا، عیسا و (محه‌مه‌د ـ صلى الله علیه و سلم"ـه.
ئه‌م کاروانه گه‌وره‌یه هه‌ر له رۆژگارانى کۆنه‌وه به‌رده‌وام له رێگه‌ى خۆیدا بووه، له جۆره‌ها ولآتان له‌نێوان میلله‌تانێکى زۆر ـ هه‌روه‌ک له سێبه‌رى قورئاندا ئاشکرایه ـ له‌گه‌ڵ هه‌لانێکى وه‌کو یه‌ک، ناخۆشیانێک و ناڕاحه‌تیانێک وه‌کو یه‌ک و هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى وه‌کو یه‌ک، که روو له‌ڕوو روویاناوه. به گومڕایى، دڵکوێری، سه‌رپێچی، ئاره‌زووپه‌رستى، ئه‌زیه‌ت و ئازار، زوڵم و سته‌م، ترس و هه‌ڕه‌شه، له‌یه‌ک ترازان و دوورکه‌تنه‌وه رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ته‌وه، به‌لآم له ساحه رایاننه‌کردووه. به هه‌نگاوى توند و یاده‌وه‌رییه‌کى ئارام، له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆیان به‌رده‌وام بوون. به یارمه‌تى و هیوابوون به خواى گه‌وره، روویان کردۆته پێشه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له‌سه‌ر په‌یمانى راستى و دڵنیاى خواى گه‌وره ماونه‌ته‌وه.

