سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
شێوەی زەوی گۆیی تەواو نییە ...له قورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن نووسینگهی تهفسیر
مرۆڤ تاکو سەدەکانی ناوەڕاستیش گومانی دەبرد کە زەوی وەک ڕووتەختێک وایە، بڕوای وابوو کاتێک کەسێک بەسەر زەویدا بڕوات تا کۆتایی ئەو ڕووتەختە ئەوا لە کەنارێکیەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەکەوێتە خوارەوە.
ئەم بیرۆکەیە تاکو سەدەی بیستەم بەردەوام لە ئارادا بوو، تا ئەودەمەی لەڕێی لێکۆڵینەوە و بەراوردەکانەوە مرۆڤ گەیشتە ئەو بڕوایەی شێوەی زەوی گۆییە، ئەم بڕوایەش گۆڕانکاری بەسەردا ھات.
لەپاش گەیشتنی مرۆڤ بە نێوەندی بۆشایی ئاسمان و وێنەگرتنی زەوی (ھەموو زەوی لە دوورەوە) دەرکەوت شێوەی ڕاستەقینەی زەوی شێلمییە. بینرا زەوی لەملا و ئەولایەوە (جەمسەری باکور و باشور) کەمی کردووە تا وەک شێلم یان لالەنگییەکی گەورەی لێھاتووە، چەمانەوەکەی وەک گۆ لەھەموو لایەکانیەوە وەک یەک نیین، بەڵکو لە ھەردوو جەمسەری باکور و باشورییەوە کەمیکردووە. ئەوە بووەتە ڕاستییەکی سەلمێنراو کە تیرەی زەوی لە ھێڵی کەمەرەییدا بچوکترە لە تیرەکەی لە جەمسەرەکانیدا.
قورئانی پیرۆز باسی ئەو کەمکردنەی دوو لای زەوی دەکات و دەفەرموێت:{بَلْ مَتَّعْنَا هَؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (44)} [الأنبياء] واتە: ئایا ئەوانە نابینن ویستی ئێمە لەسەر زەویدا دەوری ھەیە؟ لابەلاکانی کەم دەکەینەوە و دەسەڵاتیان لێ زەوت دەکەین. ئایا مەگەر ئەو (بێباوەڕانە) سەرکەوتوون؟
پاشان ئەگەر بە وردی بڕوانینە ئیعجازی قورئان دەبینین چۆن ڕەوانبێژی و ڕاستی زانستی کۆکردووەتەوە، کاتێک دەفەرموێت: {وَأَذِّنْ فِي النَّاسِ بِالْحَجِّ يَأْتُوكَ ڕجَالًا وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِنْ كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ (27)} [الحج]، واتە: ئەی پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم ) بانگی خەڵکی بکە با بێن بۆ حەج بە پیادە یا بە سواری (ئەو وشترانەی کە دووری ماوەکە) لاوازی کردوون، و لە ھەموو ڕێگایەکی قووڵەوە (عمیق) با بێن.
لێرەدا پێویستە بپرسین:و نەیفەرموو (من کل فج بعید)؟
لەوکاتەدا وشەی (بعید) (واتە دوور) بەکاردەھێنێت ئەگەر شێوەی زەوی تەخت بێت، بەڵام لەبەرئەوەی شێوەی زەوی تەخت نییە، بۆیە دەستەواژەکە بە (عمیق) واتە قووڵ ھاتووە.
ئێستا ئەگەر کۆمەڵە ھێڵێکی ڕاست لەنێوان کەعبە و ئەو دەوڵەتانەی تردا بکێشین کە دەکەونە ڕووەکانی تری زەوی، دەبینین ئەو ھێڵانە بە قوڵاییەکانی زەویدا تێپەڕدەبن نەک بەسەر زەویدا...

