سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ده‌بێت له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شتدا چی هه‌بێت؟
نووســـینی / محمد ملا فائق شاره‌زووری
ئاماده‌كردنی/ نه‌جات رواندزی
له‌به‌رده‌م ده‌رگاكانی به‌هه‌شت دا ڕووبارێك یان چه‌ندڕووبارێكی لێیه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( الشهداء على بارق نهر بباب الجنة ، في قبة خضرا‌ء ، يخرج اليهم رزقهم منالجنة بكرة وعشيا )
واته ( شه‌هیده‌كان رۆحیان ده‌چێته ناو گومه‌زێكی سه‌وز لای ڕۆخی ڕووبارێكی به‌رده‌م به‌هه‌شت ، له‌به‌هه‌شته‌وه هه‌موو به‌یانیان و ئێوارانێك رزقیان بۆدێت ) وه هه‌روه‌ها ده‌توانرێت فه‌رمووده‌كه‌ی مالیكی كوڕی ئه‌بو سه‌عسه‌عه‌ی ئه‌نصاریش خوای لێ رازی بێت بهێنرێته‌وه به‌به‌ڵگه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت ( ....رفعت لى سدرة المنتهى ، فأذا نبقها مثل قلال هجر ، واذا ورقها مثل اذان الفيلة ، واذا اربعة انهار ، نهران باطنان ، ونهران ظاهران ، فقلت: ماهذا يا جبيرل ؟ قال : أما الباطنان فنهران في الجنة ، واما الظاهران فالنيل والفرات ) واته ( پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر له دووره‌وه چوار ڕووبار دیار بوو دوو ڕووبار له‌ناو به‌هه‌شته‌وه دوانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت ئه‌و دووانه‌ی ناو به‌هه‌شت [پێده‌چێت كه‌وسه‌رو هسه‌لسه‌بیل بێت ( والله أعلم ) ، وه ئه‌و دووانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شت فورات و نیله ( سه‌رچاوه‌كه‌ی كه له به‌رده‌م به‌هه‌شت دایه خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت كه چۆن ده‌یهێنێنت و له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ڵی ده‌قوڵێنێت )] به جبیریلم ووت ئه‌وانه چین ؟ فه‌رمووی ئه‌وانه دوو ڕووباریان له به‌هه‌شتدایه وه ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی به‌هه‌شتن نیل و فوراتن وه ئه‌م دوو ڕووباره پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ردارانبچنه ناو به‌هشته‌وه لێی ده‌خۆنه‌وه وه‌كو له فه‌رمووده‌كه‌ی ئیمامی عه‌لی ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت ده‌گێرته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : (یساق الذين اتقوا ربهم الى الجنة زمرا حتى اذا انتهوا الى باب من ابوابها وجدوا عنده شجرة من تحت ساقها عينان تجريان ...) واته ( ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه ته‌قوای خوایان كردوه به‌ڕێ ده‌كرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت تاكو ده‌گه‌نه به‌رده‌م ده‌رگای به‌هه‌شت دره‌ختێكی گه‌وره ده‌بینین كه دوو ڕووباری له‌ژێر دا ده‌ڕوت ..)

