سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیرۆکه په‌روه‌رده‌ییه‌کان بۆ مندالآن (ئه‌و ئافره‌ته‌ى به‌هۆى پشیله‌یه‌که‌وه خرایه ئاگره‌وه)..
نووسینى: شیخ محمود المصری و: حسێن مه‌حمود هه‌ڵه‌بجه‌یى
هه‌بوو نه‌بوو... له‌ناو (بةنى ئيسرائيل)دا ئافره‌تێکى دڵڕه‌ق هه‌بوو به‌زه‌یى به که‌سدا نه‌ده‌هاته‌وه له ده‌وروبه‌ریدا، با پشیله‌یه‌کى لاوازیش بووایه..
رۆژێکیان ئه‌و ئافره‌ته دڵڕه‌قه له ماڵه‌وه چووه ده‌ره‌وه بۆ په‌یداکردنى هه‌ندێ پێداویستى خۆى، پشیله‌یه‌کى لاوازى بینى به رێگاکه‌دا ده‌ڕۆشت، ئه‌میش هه‌ڵیگرت و خستیه ماڵه‌وه و له ژوورێکدا ده‌رگاى له‌سه‌ر داخست..
پشیله‌که له سه‌ره‌تادا وا گومانى برد که ئه‌م ئافره‌ته به‌زه‌یى پیادا دێته‌وه و خواردن و خواردنه‌وه‌ى بۆ داده‌نێت و وازى لێ دێنێت تا بخه‌وێت له‌و خانووه جوانه‌دا، به‌لآم ئافره‌ته‌که پشیله‌که‌ى له خانووه‌که‌دا به‌ند کرد به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه.
برسێتى و تینوێتى زۆرى بۆ ئه‌و پشیله‌یه هێنا، پشیله‌که‌ش به شه‌و و به رۆژ ده‌یمیاواند.. ئافره‌ته‌که‌ش گوێى له ده‌نگیه‌وه بوو به‌لآم گوێى نه‌ده‌دا به هاوارى ئه‌و پشیله‌یه‌وه و به‌زه‌یى نه‌ده‌هاته‌وه پیایدا تا بێت خواردن و خواردنه‌وه‌ى بداتێ، یان به‌ره‌لآى بکات و خۆى بڕوات خۆراک له شوێنێکى تر په‌یدا بکات. ده‌نگى پشیله‌که ورده‌ورده کزبوو هه‌تا به‌ته‌واوى ده‌نگى نه‌ما. ئه‌و پشیله‌یه له‌و خانووه‌دا به‌هۆى برسێتى و تینوێتیه‌وه مرد، به‌هۆى دڵڕه‌قیى ئه‌و ئافره‌ته‌وه که به‌زه‌یى نه‌هاته‌وه به‌و پشیله هه‌ژار و به‌سته‌زمانه‌دا... پێغه‌مبه‌ر (د.خ) هه‌واڵى پێداین که ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆى زوڵمکردنى له‌و پشیله‌یه رۆشته ئاگره‌وه..
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌و پشیله‌یه‌ى بینى که په‌لامارى ئه‌و ئافره‌ته‌ى ده‌دا و، ده‌موچاوى و لاشه‌ى بریندار ده‌کرد به‌هۆى خراپه‌ى ئافره‌ته‌که‌وه له‌گه‌ڵیدا له دنیادا.
وانه‌کانى ئه‌م چیرۆکه:
١. باسى مه‌زنیى تاوانى ئه‌وانه‌ى سزاى گیانداران ده‌ده‌ن و لێیان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن، ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆى ئه‌وه‌وه چووه ئاگره‌وه چونکه بووه هۆى کوشتنى ئه‌و پشیله‌یه.
٢. دروسته ئاده‌میزاد ئاژه‌ل دابه‌سته بکات وه‌کو پشیله و په‌له‌ور و ئه‌و جۆره شتانه، به‌مه‌رجێ خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێ بدات.. ئه‌گه‌ر واى نه‌کرد یان دڵى نه‌ده‌هات خواردنیان بداتێ با به‌ره‌لآیان بکات و خۆیان ڕۆزى په‌یدا بکه‌ن.
٣. مرۆڤ به‌و شته سزا ده‌درێ که خراپ بووه له‌گه‌ڵى، ئه‌و ئافره‌ته له ئاگردا پشیله‌یه‌کى بۆ نێردراوه و هێرش ده‌کاته سه‌رى و هه‌ستى ده‌ڕوشێنێ..

