سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
په‌روه‌رده‌ى مندالآن له ئیسلام دا ....و- لێدان و ده‌نگ وه‌رگرتن له منداڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى په‌روه‌رده‌یى:
نووسینى: د. عه‌بدوڵلآ ناصح عه‌لوان...وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵ بچوکه‌و له‌ژێر رکێفى باوک و دایکیدا ژیان به‌سه‌رده‌بات, چونکه له‌ته‌مه‌نى فێر بوون وپه‌روه‌رده کردندایه,
وا چاک و شایسته‌یه دایک و باوک هه‌موو رێگا‌و هۆکارێک بگرنه‌به‌ر بۆ چاکسازى و راستکردنه‌وه‌ى لاریه‌کانى
, پاککردنه‌وه‌ى ویژدان و ره‌وشتى, هه‌تا په‌روه‌رده‌بێ و گه‌شه‌بکات له‌سه‌ر ره‌وشته جوان و ته‌واوه‌کانى ئیسلام و, ئه‌ده‌به کۆمه‌لآیه‌تیه به‌رزو بڵنده‌کان. ئیسلام رێگاى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌کردن و چاکسازى منداڵ, ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى و نه‌رم و نیانى سوودى هه‌بوو بۆ منداڵ ئه‌وه دروست نیه په‌نا ببرێته به‌ر ده‌نگى لێ وه‌رگرتن و وازى لێ بهێنرآ, ئه‌گه‌ر ده‌نگ لێوه‌رگرتن و قه‌ده‌غه‌کردن سوودى هه‌بوو بۆی نابێ په‌نا ببرێته‌به‌ر لێدان, ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو هۆکارانه سوودى نه‌بوو, ئه‌وه ئیتر قه‌یدى نیه لێدانێکى سوکى بکرێ به‌مه‌رجێک هیچ شوێنێکى نه‌شکێنرآ و له سه‌رو ده‌م و چاوو شوێنى مه‌ترسیدارى نه‌درێ, به‌ڵکو ئه‌و لێدانه سوکه ببێته هۆى چاک بوون و, راستکردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانى!!.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه چه‌ند هه‌نگاوێکێن بۆ چاکسازى منداڵ که له‌سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) و, کاروکرده‌وه‌ى هاوه‌لآنى هه‌ڵێنجراون, بۆ ئه‌وه‌یه - ئێوه ئه‌ى په‌روه‌رده‌کاران- شاره‌زاى رێگه‌ى ئیسلام له چاکسازى و, به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یی ببن.
* عومه‌رى کورى ئه‌بو سه‌له‌مه ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموى: منداڵ بوم له‌ژێر چاودێرى پێغه‌مبه‌ردا (صلي الله علية وسلم ) بووم له کاتى نان خواردندا ده‌ستم له‌ناو قاپه‌که‌دا ده‌گێڕا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) چاوى لێ بوو پێی فه‌رموم: (يَا غُلَامُ سَمِّ اللَّهَ وَكُلْ بِيَمِينِكَ وَكُلْ مِمَّا يَلِيكَ ) (البخارى: 1492, ومسلم: 1069.)
. واته: ئه‌ى کوره‌که‌م بۆ نان خواردن ناوى خواى گه‌وره بهێنه‌و به‌ده‌ستى راستت له‌به‌رده‌م خۆته‌وه نانه‌که‌ت بخۆ.
* سه‌هیلى کورى سه‌عد ره‌زاى خواى لێ بێ فه‌رموی: ئاویان هێنا بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) ئه‌ویش لێی خوارده‌وه, له‌لاى راسته‌وه کوڕێک دانیشتبوو له‌لاى چه‌پیشه‌وه چه‌ند پیاوێکى پیر, جا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) به کوڕه‌که‌ى فه‌رموو: (أتَأذَنُ لِي أنْ أُعْطِيَ هؤُلاء ؟). واته: ئایا مۆڵه‌تم پێ ده‌ده‌یت ئاوه‌که بده‌م به‌وانه؟ کوڕه‌که وتى: سوێند به‌خوا رێگه ناده‌م به‌وه‌و که‌س پێش خۆم ناخه‌م له‌وه‌ى که‌تۆ بۆ منت داناوه, (فَتَلَّهُ رسولُ الله صلى الله عليه وسلم في يَدِهِ)( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: أخرجه البخاري 3/144 ( 2351 ) ، ومسلم ٦/١١٣ ( 2030 ) ( 127 )).
. واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) ئاوه‌که‌ى دابه کوڕه‌که. ئه‌و کوڕه‌ش عبدالله‌ى کوڕى عه‌بباس بووه.
له باره‌ى ده‌نگ لێ وه‌رگرتنه‌وه له منداڵ:
* ئه‌بو سه‌عید عبدلله کوڕی موغه‌ففه‌ل فه‌رموی: (نَهَى رَسُول الله صلى الله عليه وسلم عَنِ الخَذْفِ)، وقاڵ: (إنَّهُ لاَ يَقْتُلُ الصَّيْدَ، وَلاَ يَنْكَأُالعَدُوَّ، وإنَّهُ يَفْقَأُ العَيْنَ، وَيَكْسِرُ السِّنَّ ). واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) په‌له‌پیتکه هاوێشتنی قه‌ده‌غکردووه, وه فه‌رمویه‌تى: ئه‌و کاره نه نێچیرى پێ ده‌کوژرآ, نه دوژمنی پێ کۆڵه‌وار ده‌کرێ, به‌لآم چاو کوێر ده‌کاو, ددان ده‌شکێنێ. له ریوایه‌تێکى تردا هاتووه: (أنَّ قَريباً لابْنِ مُغَفَّل خَذَفَ, فَنَهَاهُ، وَقالَ: إنَّ رَسُول الله صلى الله عليه وسلم نَهَى عَن الخَذْفِ، وَقَالَ: ( إنَّهَا لاَ تَصِيدُ صَيداً ) پُمَّ عادَ، فَقَاڵ: أُحَدِّپُکَ أنَّ ر‌سوڵ الله - صلى الله علیه وسلم - نَهَى عَنْهُ ، پُمَّ عُدْتَ تَخژفُ !؟ لا أُکَلِّمُکَ أَبَدا)( مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: أخرجه البخاري 8/60 ( 6220 ) ، ومسلم ٦/٧٢ ( 1954 ) ( 56 )) .
واته: خزمێکى ئیبن موغه‌ففه‌ل - نه‌گه‌یشتبووه ته‌مه‌نى باڵغ بوون - په‌له‌پیتکه‌ى ده‌هاویشت, ئه‌ویش ئه‌و کاره‌ى لێ قه‌ده‌غه‌کردوو گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) په‌له‌پیتکه هاوێشتنی قه‌ده‌غکردووه‌و فه‌رمویه‌تى: بێگومان ئه‌و کاره راوى پێ ناکرێ, به‌لآم خزمه‌که‌ى دووباره تێ هه‌ڵچۆوه‌و ده‌سیکرده‌وه به په‌له‌پیتکه هاویشتن, عبدالله توڕه بوو گوتى: من پێت ده‌ڵێم: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم )په‌له‌پیتکه هاوێشتنی قه‌ده‌غکردووه‌و رێگه‌ى شتى وا نادا, که‌چی تۆ دووباره په‌له‌پیتکه ده‌هاوێژی, که‌واته ببڕاى ببڕ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناکه‌م!! .
له‌باره‌ى لێدانه‌وه عه‌مرى کوڕی شوعه‌یب گێڕاویه‌تیه‌وه له باوکیه‌وه ئه‌ویش له باپیریه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (مُرُوا أَوْلَادَكُمْ بِالصَّلَاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ وَاضْڕبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ)( اخرجه ابو داود في الصلاة (495), والترمژی (407), و أحمد فی المسند: (2\187)).
واته: فه‌رمان بکه‌ن به‌منداڵه‌کانتان له‌حه‌وت ساڵیدا نوێژ بکه‌ن, له ده ساڵیدا لێیان بده‌ن ئه‌گه‌ر نوێژیان نه‌کرد, جێگه‌شیان جیابکه‌نه‌وه با به‌یه‌که‌وه نه‌خه‌ون.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به‌پێی ته‌مه‌ن ئه‌گۆڕێ کاتآ گه‌یشته ته‌مه‌نى لاوى و گه‌وره بوو هه‌نگاوى چاکسازى و ئه‌ده‌ب دادانى جیاوازه, ئه‌وه‌ى پێشه‌وه باسمانکرد ته‌مه‌نى منداڵیه.
ئه‌گه‌ر ئامۆژگارى و رێنمایی سوودى نه‌بوو ئه‌ویش گه‌وره بوو به‌رده‌وام سوربوو له‌سه‌ر ئاکار‌و ره‌وشته خراپه‌کانى و له‌ڕێ لادان و گومڕایی ئه‌وا په‌روه‌رده‌کار ئه‌توانآ ده‌نگى لێوه‌ربگرآ به‌هه‌میشه‌یی.
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى ئه‌م ڕاستیه ئه‌سه‌لمێنن.
* ئیبن عه‌بباس گێڕاویه‌تیه‌وه که پێغه‌مبه‌رى خوا صلی الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (أَوْثَقُ عُرَى الإِيمَانِ: الْمُوَالاةُ فِي اللَّهِ، وَالْمُعَادَاةُ فِي اللَّهِ، وَالْحُبُّ فِي اللَّهِ، وَالْبُغْضُ فِي اللَّهِ)( رواه الطبرانى في معجم الكبير:9/415, قال الشيخ الألباني حسن: سلسلة الأحاديث الصحيحه: 2/698 برقم: 998).
واته: پته‌وترین لایه‌نى ئیمان: دۆستایه‌تیه له‌به‌ر خوا, دوژمنایه‌تیه له‌به‌ر خوا, خۆشه‌ویستیه له‌به‌ر خوا‌و, ڕق لێبونه هه‌ر له‌به‌ر خوا.
* پێشه‌وا بوخارى له باسی دروسته ده‌نگ وه‌رگرتن له‌و که‌سانه‌ى لاسارى و تاوان ئه‌که‌ن دا.. ده‌فه‌رموێ: که‌عبى کوڕی مالیک ره‌زاى خواى لێ بێ کاتێ له غه‌زاى ته‌بوک دواکه‌وت له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) و هاوه‌ڵه‌کانى گوتى: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلي الله علية وسلم) قه‌ده‌غه‌یکرد له موسوڵمانان که‌قسه‌مان له‌گه‌ڵ بکه‌ن تا په‌نجا شه‌و، هه‌تا وایان لێهات ئه‌و زه‌ویه فراوانه‌یان له‌به‌رچاو ته‌نگ بویه‌وه‌و توشى ته‌نگه نه‌فه‌سى بوون و له خۆیان زۆر بێزار بوون، که‌س قسه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌کردن و سڵاویان لێ نه‌ده‌کردن و له‌گه‌ڵیان دانه‌ئه‌نیشتن، هه‌تا خواى گه‌وره هات به هانایانه‌وه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانى لێ وه‌رگرتن و لێیان خۆش‌بوو.( البخاري: 4418, ومسلم: 2769.)..
* چه‌سپاوه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلی الله علیه وسلم که ده‌نگى له هه‌ندێ له خێزانه‌کانى وه‌رگرتوه بۆ ماوه‌ى مانگێ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌ده‌ب دادان و ته‌مێکردنیان بووه.
* عبدالله کوڕی عومه‌ر ره‌زاى خوایان لێ بێ ده‌نگى له کوڕێکى وه‌رگرت هه‌تاکو مرد, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ملکه‌چ نه‌بوو بۆ ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ى که باوکى له پێغه‌مبه‌رى (صلى اللة علية وسلم) گێڕایه‌وه, فه‌رموده‌که‌ش ئه‌مه بوو: پێغه‌مبه‌رى (صلى اللة علية وسلم) قه‌ده‌غه‌ى کردبوو له پیاوان که نه‌هێڵن ئافره‌تان بچن بۆ مزگه‌وته‌کان(قال الشيخ الألباني صحيح في غاية المرام: 411)
.
ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تاوان و گوناهی کرد به‌لآم له‌سه‌ر ئیمان و ئیسلام بوو، به‌لآم ئه‌گه‌ر کافر بوو یان له ئیسلام ده‌رچوو, یا باوه‌ری به‌خواى گه‌وره نه‌بوو ئینکارى بوونی ده‌کرد ئه‌وا ده‌نگ وه‌رگرتن و خۆ به‌ریکردن و پشت لێ هه‌ڵکردنی یه‌کێکه له ئاسایی ترین پێویستیه‌کانى ئیمان و, ئاراسته دیار‌و ئاشکراکانى قورئانى پیرۆز.
ئه‌وه‌ش ئێوه‌و ئه‌و ده‌قانه که به‌ڵگه‌ى چه‌سپاون له‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه: [لَا تَجِدُ قَوْماً يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِڕ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَوْ كَانُوا آبَاءهُمْ أَوْ أَبْنَاءهُمْ أَوْ إِخْوَانَهُمْ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ].( المجادلة22).
واته: که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڕاستى ئیمانیان به‌خواو به‌ڕۆژى دوایى هه‌بێت، له هه‌مان کاتدا خۆشه‌ویستى دۆستایه‌تیان له‌گه‌ڵ که‌سانێک یان کۆمه‌ڵێکدا ببه‌ستن، که دوژمنایه‌تى خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خوا بکه‌ن، بائه‌و که‌سانه باوکیشیان بن، یان کوڕه‌کانیان بن، یا برایان بن، یاخود له هۆزو عه‌شیره‌تى خۆیان بن.
خواى گه‌وره له‌سه‌ر زمانى نوح سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێت: [وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ* قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ]. (هود: 45- 46).
واته: نوح له خودا پارایه‌وه‌و وتى: ئه‌ى په‌روه‌ردگارم! کوڕه‌که‌م یه‌کێکه له ئه‌ندامانى خێزانه‌که‌م، تۆش به‌ڵێنى رزگار کردنیت پێدام که فه‌رمانت کرد به‌که‌شتیه‌که هه‌ڵیانگرم، به‌ڵێََََنى تۆش حه‌ق و راسته‌و دێته‌دى، تۆ خاوه‌نى چاکترین حوکم و فه‌رمانیت. خواى گه‌وره‌ش فه‌رموى: ئه‌ى نوح ئه‌و کوڕه‌ت له ئێوه نیه، ئه‌و بێباوه‌ڕ بوو، کرده‌وه‌ى بێ باوه‌ڕانى ئه‌نجام ده‌دا, تۆ داواى شتێکم لێ مه‌که که‌چاکى و خراپیه‌که‌ى نازانی و زانیاریت ده‌رباره‌ى نیه، من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێک نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزى نه‌فام و نه‌زانانه‌وه.
وه خواى گه‌وره له‌سه‌ر زمانى ئیبراهیم سلآوى خواى له‌سه‌ر بێ ده‌فه‌رموێت: [وَإِذِ ابْتَلَى إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَاماً قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي قَالَ لاَ يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ].( البقرة:124).
واته: فه‌رمانماندا به ئیبراهیم که چه‌ند شتێک ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش زۆر به جوانى ئه‌نجامیدان, ئینجا به پێغه‌مبه‌رێتى کردمانه پێشه‌واى خه‌ڵک, تا بیانبات به‌ره‌و ئیمان و رێبازى خودا.. ئیبراهیم فه‌رموی: حه‌ز ده‌که‌م نه‌وه‌کانیشم له‌و کاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن, خودا فه‌رموی: پێشه‌وایه‌تى به خزمایه‌تى و به باوک و کوڕ نیه, ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌سده‌که‌وێت که بۆ خوا سوڵحاون, به‌سته‌مکاران نادرێ, هه‌رگیز ئه‌وان شایه‌نى ئه‌و پله‌و پایه مه‌زنه نین.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێستى ئیبراهیم له به‌رامبه‌ر باوکی‌دا ده‌فه‌رموێ: [وَمَا كَانَ اسْتِغْفَارُ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ إِلاَّ عَن مَّوْعِدَةٍ وَعَدَهَا إِيَّاهُ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِلّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لأوَّاهٌ حَلِيمٌ ]. (التوبة: 114)
واته: داواى لێ خۆشبوونى ئیبراهیم بۆ باوکى له‌به‌ر به‌ڵێنێ بوو که پێى دابوو, کاتێ بۆی ده‌رکه‌وت باوکى به‌راستى دوژمنى خوایه, ئیتر خۆی لێ به‌رى کردوو حاشاى لێکرد, به‌راستى ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵنه‌رم بوو زۆر خاوه‌ن حیلم بوو.
ده‌قی ئه‌م ئایه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه و چه‌نده‌ها ئایه‌تى تر‌ى له‌و بابه‌ته روونى ده‌که‌نه‌وه که ئه‌گه‌ر منداڵ و خزمان سوربوون له‌سه‌ر بێباوه‌ڕی, ئه‌وا بێگومان ده‌نگ وه‌رگرتن و خۆ به‌ریکردن لێیان یه‌کێکه له پێویستیه‌کانى عه‌قیده‌و ئیمان, چونکه به‌راستى ئیسلام په‌یوه‌ندى برایه‌تى ئیسلامى له‌سه‌رووى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تی و هاو نیشتمانى و په‌یوه‌ندى ره‌گه‌زایه‌تى و هاوزمانى و به‌رژه‌وه‌ندى بازرگانیه‌وه داناوه.. دروشمیشى له‌مه‌دا ئه‌م ئایه‌ته‌یه که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قُلْ إِن كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَآؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُم مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُواْ حَتَّى يَأْتِيَ اللّهُ بِأَمْڕهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ]. (التوبة:24).
واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باوک و کوڕ براو, ژن و خێزان وکۆمه‌ڵ و خێڵ و خزمانتان, ماڵ و سامانێک په‌یداتان کردووه‌و بازرگانیه‌ک ده‌ترسن ره‌واجى نه‌مێنێت, ئه‌و خان‌و به‌ره‌و کۆشک و ته‌لارانه‌ى که به‌لاتانه‌وه خۆش و جوان و دڵگیرن, هه‌ر یه‌ک له‌مانه‌تان له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى لاخۆشه‌ویستر بێت, خۆتان بگرن و چاوه‌ڕێ بن هه‌تا فه‌رمان له خواوه دێت و سزاى سه‌ختتان ده‌دات, خوایش رێنمایى له‌شه‌رع ده‌رچووان ناکات بۆ هیچ خێر‌و چاکه‌یه‌ک.
وه‌ک ئاشکرایه بنه‌ماى ئیسلام ناگۆڕێت: [إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ..].( الحجرات:10). واته: به‌راستى هه‌ر ئیمانداران براى یه‌کن..
ئه‌م دروشمه‌ش که گۆڕانارى تێدا ناکرێ: [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ]. الحجرات:١٣. واته: به‌راستى به‌ڕێز ترینتان لاى خوا ئه‌و که‌سانه‌تانه که زۆرتر له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن. جا ئیتر به‌چ قسه‌یه‌ک له پاش قورئان بڕوا دێنن؟
له پاشان: ئه‌وه‌ى له‌م به‌نده‌دا روونمان کرده‌وه گرنگترین هه‌ست و سۆزى دڵ و ده‌روونى بوون که پێویسته ره‌گ داکوتێ له ده‌روونى په‌روه‌رده‌کاراندا, بێگومان بینیت که ئه‌م هه‌ست و سۆزانه هه‌یانه شتێکى فیتریه‌و دڵ و ده‌روونى دایک و باوک په‌یوه‌سته پێیه‌وه وه‌ک هه‌ست و سۆزى دڵ ناسکى و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یی و ره‌حمه‌ت, که ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بوایه سوننه‌تى گه‌ردوون به‌و شێوه‌یه رێک‌و پێک نه‌ده‌بوو له پارێزگاری کردنى جۆرى مرۆڤه‌کاندا, وه هیچ پاڵنه‌رێک نه‌ده‌بوو بۆ باوک ودایک تاکو گرنگی بده‌ن به‌منداڵه‌کانیان, سه‌رپه‌رشتى و چاودێریان بکه‌ن, خه‌رجیان بکێشن, هه‌ستن په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنیان.. وه ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بوایه هیچ خێزانێکت نه‌ده‌دى کۆک بن له‌ناو یه‌کداو ناکۆک نه‌بن, کیانیان یه‌کگرتوو بێ و, دیوارى بیناکه‌یان جێگیر‌و دامه‌زراو بێ.
بێگومان هه‌روه‌ک بینیت ئه‌و هه‌ست و سۆزانه هه‌یانبوو هه‌ست و سۆزى نه‌فامى بوو وه‌ک رق بوونه‌وه له کچان.. به‌راستى ئه‌وه‌ى رابوورد ده‌رى ده‌خات که ئیسلام چاره‌سه‌رى داب و نه‌ریتى خراپ و ناڕه‌واى نه‌فامی کردووه به‌ئیمانى راست و دروست, به بیروباوه‌ڕى خوا په‌رستى جێگیر, به په‌روه‌رده‌یه‌کى ئیسلامى چاک, بۆ ئه‌وه‌ى باوک و دایک وه‌ک یه‌ک سه‌یرى کچان و کوڕان بکه‌ن, هیچ جیاوازیه‌ک نه‌که‌ن له نێوانیاندا, وه بۆ سه‌لماندن و به‌دیهاتنى بیر‌و باوه‌ڕی دادپه‌روه‌رى.
بێگومان هه‌روه‌ک بینیت ئه‌و هه‌ست و سۆزانه هه‌یانبوو هه‌ست و سۆزى به‌رژه‌وه‌ندى بوون وه‌ک سه‌رخستن و زاڵ بوونى خۆشه‌ویستى بۆ جیهاد و تێکۆشان و بانگه‌واز بۆ لاى خوا, به‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خانه‌واده‌و ماڵ و منداڵدا.. بێگومان له‌وه‌ى رابوورد ده‌رکه‌وت که پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى ئیسلام بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندى و ئیعتیباراتى که‌سێتیه‌وه, هه‌رگیز ناگونجێ ئومه‌تى ئیسلام بگاته پله‌ى به‌رزى سه‌رکه‌وتن و به‌هێزى و شکۆمه‌ندى, تاکو خۆشه‌ویستى خوا‌و پیه‌یامبه‌ره‌که‌ى و جیهاد و تێکۆشان له پێناوی ئه‌ودا, نه‌خاته پێش خۆشه‌ویستى خانه‌واده‌و ماڵ و منداڵ و هۆزه‌که‌یه‌وه.
بێگومان هه‌روه‌ک بینیت ئه‌و هه‌ست و سۆزانه هه‌یانبوو هه‌ست و سۆزى په‌روه‌رده‌یى و ئه‌ده‌ب دادان بوون وه‌ک ئامۆژگارى منداڵ و قه‌ده‌غه‌کردن و ده‌نگ لێ وه‌رگرتن و سزادانى.. به‌راستى له‌وه‌ى رابوورد ده‌رکه‌وت که ئایینى ئیسلام رێگه‌ى داناوه بۆ ئه‌ده‌ب دادان پله به‌پله‌و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو, له ئامۆژگاریه‌وه بۆده‌نگ لێ وه‌رگرتن تا ده‌گاته لێدانێکى سوک, دروست نیه بۆ په‌روه‌رده‌کار په‌نا بباته‌به‌ر توندوتیژى ئه‌گه‌ر کارى ئاسانتر سودى هه‌بوو, ئه‌مه مورادو مه‌به‌ستى ئیسلامه که هه‌وڵى بۆ ده‌دات بۆ په‌روه‌رده‌کردنى منداڵ و ئه‌ده‌ب دادان و چاکسازى ده‌روونى.
ئاگاداربن و بزانن ئه‌ى په‌روه‌رده‌کاران و بانگخوازانى چاکسازى به‌رنامه‌ى په‌روه‌رده‌یى و رێگاى چاکسازی له ئیسلامدا, بۆ ئه‌وه‌یه رێگا‌و به‌رنامه‌یه‌کى راست و دروست بگرنه‌به‌ر, له‌سه‌ر رێگاى چاکسازی کۆمه‌لآیه‌تى هه‌نگاو هه‌ڵگرن به‌شێوه‌یه‌یه‌کى رێکوپێک.. ئه‌وه‌ش گوێزانه‌وه‌ى نه‌وه‌یه له ژینگه‌ى تاوانکارى و لادانه‌وه بۆ ژیانى پاکێتى و رێز‌و که‌رامه‌ت و ره‌وشت به‌رزى.. ئاگاداربن به‌و شێوه‌یه کار بکه‌ن ئه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیش و کارده‌که‌ن!!.

