سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ڕه‌وان بێژی له قورئاندا... سوره‌تی (المسد)
د.دلشاد احمد.....﴿ تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ * مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ * سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ * وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ * فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ ﴾[المسد: 1 – 5)خۆشه‌ویستان.له‌و چه‌ند ئایه‌ته پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره باسی سه‌رکه‌وتنی ئه‌هلی ئیمانمان بۆ ده‌کات به‌سه‌ر
به‌ره‌ی کافر و بێ بڕواکان،وه ئه‌وه‌ی که لیره‌دا مه‌به‌سته (ابو لهب) ه که مامی پێغه‌مبه‌ری خوا بوو و هه‌روه‌ها خیزانه‌که‌ی که به هه‌موو شێوه‌یه ک ئازاری رسول الله یان دا سه‌لامی خوای له سه ر بێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ئایه‌ته‌کان چه‌ند لایه‌نێکی به‌لاغی زور جوان و سه‌رنج راکێشی تێدایه ، سه‌ره‌تا به (فعل ماضي) ده‌ست پێده‌کات به وشه‌ی (تبت يدا) واته توشی له‌ناو چوون و هه‌لاکه‌ت و شکست بێت ئه‌و که‌سه! که (ابي لهب) ه، لێره‌دا په‌روه‌ردگار باسی ده‌سته‌کانی کردوه( يدا) واته ده‌سته‌کانی بشکی و له‌ناو بچێ، چونکه ده‌ست بریتیه له بنه‌ره‌تی مرۆڤه‌کان ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌مێنێ به‌ره‌که‌ت و هێزو هیچ شتیک نامێنی وه‌کو زانایانی به‌لاغه ده‌لێن ئه‌وه (مجازة) واته خوازراوه لێره‌دا به‌کار هاتوه، به‌لام بۆ ته‌ئکید کردنه‌وه جاریکی تر (فعل ماضي) (تبً) به‌کار هاتوه که ئه‌وه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نی هیچ گومانی تیدانیه که ئه‌و که‌سه له‌گه‌ل خیزانه‌که‌شی ئه‌هلی دۆزه‌خن، واته خۆی به تاکید ده‌چێته ناو دۆزه‌خ بۆیه ئه‌وان نه به ئاشکرا و نه به نهێنی ئیمانیان نه‌هینا دوای دابه‌زینی ئه‌و سوره‌ته‌ش!! ئه‌وه‌ش معجزه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌و قورئانه‌یه، پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ ( سيصلى نارا ذات لهب) پیتی (سين) له جیاتی (سوف) به‌کار هاتیه که له بۆ داهاتوه واته زۆر به‌په‌له ئه‌و مرۆڤه ده‌چێته ناو دۆزه‌خ و بریاری خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی دیکه‌ی به‌هیزه له رووی به‌لاغیه‌وه چونکه (سين) په‌له‌ی زیاتری پێوه دیاره،له کۆتایی سوره‌ته‌که‌ش باسی خیزانی ابو لهب ه که زور ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوای دا به تایبه‌تی له رووی ده‌رونیه‌وه، بۆیه به شێوازیکی زۆر جوان خوای گه‌وره باسی ده‌کات که چۆن وێنه‌ی ده‌کێشی وینه‌یه‌ک که وا دَیته به‌رچاو زۆر زیندوه وه‌کوو ئه‌وه وایه له پێش چاوان بیت ( في جيدها حبل من مسد) له گه‌ردنی دا په‌تی ئاگرینی پێوه‌یه که ئه‌وه‌ش لێره‌دا (خبر) پێش ( مبتدا) که‌تیه واته: به‌تاکید ئه‌و کاره‌ی به‌سه‌ردادیت و ئه‌و ئازاره ناخۆشه ده‌بینێت چونکه ئه‌و زۆر ئازاری (رسول الله) ی دا هه‌روه‌کوو باسمان کرد،

