سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سودی نوێژی به‌یانی له‌ڕووی زانستییه‌وه
ئا / ئاکام یاسین.....زانایان ده‌ڵێن: شنه بایه‌ک له سه‌عاتی یه‌که‌می به‌یانیدا هه‌ڵ ده‌کات ، که له هیچ سه‌عاتێکی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره نییه ، که‌ش و هه‌وا نه‌رم و فێنک ئه‌کات ، مرۆڤ به ئاسایی هه‌ستی پێ ئه‌کات.
ئه‌و کاته‌ش هه‌مان کاتی نوێژی به‌یانییه ، که وه‌لآمی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه ، له‌نوێژی به‌یانیدا ئه‌و هه‌وا پاکه هه‌ڵ ده‌مژیت که گازی ئۆزۆنی تێدایه. ئه‌م گازه‌ش سودێکی باش ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌و سوده ته‌ندروستیانه‌ی که نوێژخوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
١- که‌ش و هه‌وا زۆرترین ڕێژه له گازی ئۆزۆنی تێدایه ، ئه‌م گازه ورده ورده به‌هه‌لآتنی خۆر که‌م ده‌کات و نامێنێت،ئه‌م گازه‌ش سودێکی باش به کۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت،به ته‌واوی کاری فیکری و ماسولکه‌یی گه‌شه‌ئه‌کات.
٢-تیشکی خۆر له کاتی هه‌لآتنیدا نزیکه له ڕه‌نگی سوره‌وه ، ئه‌م ڕه‌نگه چالاکی زیاد ده‌کات ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشکی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و کاته‌دایه بۆ ئێمه ، که‌ئه‌م تیشکه هانده‌ره بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بکات.
٣-کاتێ خانه‌کان تێر ئه‌بن به‌گازی ئۆزۆن ئه‌چێته سوڕی خوێنه‌وه ، هه‌روه‌ها گازی (يوم) یش که سیه‌کان پاک ئه‌کاته‌وه.
٤-زۆرترین ڕێژه‌ی (كورتزون) له‌به‌یانیاندایه و له‌ئێواراندا که‌م ده‌کات،دیاره (كورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه که چالاکیه‌کانی جه‌سته زیاد ده‌کات و ڕێژه‌ی شه‌کریش له خوێن دا زیاد ده‌کات ، که‌ئه‌ویش چالاکی ووزه ده‌داته له‌شی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها پزیشکه پسپۆڕه‌کان له کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکانی دڵ له‌ئوردن ڕایانگه‌یاند که جێبه‌جێکردنی نوێژی به‌یانی له‌کاتی خۆیدا،باشترین هۆکاره بۆ چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی له نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ڕه‌قبوونی ده‌ماره‌کانی خوێن،که‌ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌بێته هۆکاری جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌کته‌ی ده‌ماغ، هه‌روه‌ها هۆکاری ئه‌م نه‌خۆشیانه خه‌وی درێژخایه‌نه له شه‌و،یاخود له ڕۆژدا به بێ هه‌ستان.
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وت که کاتێ مرۆڤ له خه‌وی درێژخایه‌ن دایه،دڵی له‌ده‌قیقه‌یه‌کدا (50) جار لێ ده‌دات،که‌ئه‌مه‌ده‌بێته هۆی نیشتنی چه‌وری و خوێ وماده‌کانی تر له بۆریه‌کانی خوێن و شاخوێنبه‌ره‌کاندا ، به‌تایبه‌تی شاخوێنبه‌ری تاجی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌گیرێت که زۆر مه‌ترسیداره.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ده‌ریخست که باشنییه له چوار سه‌عات زیاتر به‌سه‌ریه‌که‌وه خه‌وتن و نه‌خۆشی له دوایه،له‌دوای چوار سه‌عات خه‌و پێویسته بۆماوه‌ی پانزه خوله‌ک جوڵه‌و هه‌ڵس و که‌وتێکت هه‌بێت،که ئه‌م جوڵه‌یه‌ش نوێژی به‌یانی دابینی ئه‌کات،به‌تایبه‌تی به‌شێوه‌ی جه‌ماعه‌ت و له‌مزگه‌وت ئه‌نجامبدرێت.

