سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌یت له‌کاتى یه‌که‌م بینینى ئه‌و که‌سه‌ى که ده‌ته‌وێت ژیانى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ دروست بکه‌یت
ئا / شنۆ محه‌مه‌د...ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو
ره‌نگه تۆ یه‌کێک بیت له‌و که‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستییه‌وه ژیانی هاوسه‌ری پێک نه‌هێنیت، به‌ڵکو به‌و ڕێگایه بێت که زۆر که‌س ده‌یگرنه به‌ر،
به‌وه‌ی خێزانه‌که‌ت له رێی چه‌ند که‌س و ناسراوێکه‌وه، کچێکت بۆ ده‌دۆزنه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بۆ یه‌که‌م جار که‌سێک ده‌ناسیت که پێت نامۆیه، یه‌که‌م دیدار شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و بزانه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ی.
گرنگترین کار له دیداری یه‌که‌مدا ئه‌وه‌یه که‌سێکی راستگۆ بیت و ڕاشکاوانه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکه‌یت،
هیچ بۆچوونێک ده‌رمه‌بڕه که خۆت باوه‌ڕت پێی نییه و بێ دوودڵی رای خۆت ده‌رببڕه.
با هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوه‌کانت بێت، وه‌لآمی کورت بده‌ره‌وه و پرسیاری گشتی بکه، پرسیاره تایبه‌ته‌کان هه‌ڵبگره بۆ کاتێکی تر، بۆ نموونه پرسیار مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێشتر خۆشه‌ویستی هه‌بووه یان نا، یاخود ئایا موچه‌که‌ی چه‌نده؟ دوور بکه‌وه‌ره‌وه له‌و باسانه‌ی گرفت به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر زانیت له مه‌سه‌له‌یه‌کدا زۆر جیاوازن و دوورن له‌یه‌که‌وه، به‌کورتی بۆچوونی خۆت ده‌رببڕه و ده‌کرێت دواتر بڕیار بده‌یت که به‌و که‌سه رازی نیت سه‌رنجت له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه بێت که بڕیار وایه ببێته هاوسه‌رت، زۆر سه‌رنج مه‌خه‌ره سه‌ر که‌سه‌کانی تر، بۆ نموونه ره‌نگه له‌و یه‌که‌م دیداره‌دا دایکی، یان خوشکێکی له‌گه‌ڵیدا دانیشتبێت، پرسیار بکه له‌باره‌ی ئاره‌زووه‌کانیه‌وه، ئایا حه‌زی به چ ره‌نگێکه، ئایا کام جۆر پیاوت به‌دڵه بۆ ژیانت له‌گه‌ڵت بژی، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی باسه گشتییه‌کانی تره‌وه، رێگه‌ی بده زۆر شت له‌باره‌ی تۆوه بزانێت، زۆر گفتوگۆ مه‌که‌ن له‌باره‌ی ئه‌و که‌سه‌ی کاره‌که‌ی بۆ رێکخستوون، چونکه ره‌نگه ئه‌وه زۆربه‌ی کاته‌که‌تان بکوژێت، هه‌روه‌ها خۆتان لابده‌ن له باسی لاوه‌کی زۆربه‌ی کات ئه‌م دیداره له ماڵی باوکی کچه‌که، یان چێشتخانه‌یه‌ک، یان شوێنێکی گشتی رێکده‌خرێت، بزانه چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌یت و له‌سه‌رخۆ بدوێ و به ده‌نگی به‌رز پێمه‌که‌نه، یه‌که‌م دیدار گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و به‌باشی گرنگی بده به جۆری جل‌وبه‌رگ و خۆڕازاندنه‌وه‌ت، به‌لآم زیاده‌ڕه‌وییان تێدا مه‌که، ئه‌گه‌ر گه‌یشتیته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌م که‌سه بۆ تۆ شیاو نییه، به ره‌قی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌که و به رێزه‌وه به‌ڕێی بکه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه واته ده‌ستگیرانه‌که‌ت داوای دیدارێکی تری کرد، ره‌تی مه‌که‌ره‌وه، چونکه ره‌نگه به باشی له‌یه‌کتر تێنه‌گه‌یشتبن، هه‌میشه دیداری یه‌که‌م دڵه‌ڕاوکێ و شه‌رمی پێوه‌یه و هه‌موو شتێک به باشی روون نابێته‌وه.

