سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌سیح له ئیسلامدا
ن/ د. عه‌بدولکه‌ریم سروش....و/ هه‌ردى ئه‌نوه‌ر
له روانگه‌ى موسڵمانانه‌وه حه‌زره‌تى عیسا "علیه السلام" یه‌کێکه له پێغه‌مبه‌رانى خوا و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه رێزێکى بێ پایانم بۆى هه‌یه،
رێزى ده‌گرین و به یه‌کێک له زنجیره پێغه‌مبه‌رانى داده‌نێین، شوێنکه‌وتوانى راسته‌قینه‌ى ئه‌و که له‌سه‌ر رێگاى هیدایه‌تن، بڕوامان پێی هه‌یه، به یه‌کێک له ئه‌ولیا گه‌وره‌کانى خواى حسێب ده‌که‌ین و، که‌سێک له‌ژێر سێبه‌رى پارێزراوى و هیدایه‌تى ئه‌ودا بێت، بێگومان رێگاى به‌هه‌شت و رزگارى په‌یدا ده‌کات، به‌لآم له‌نێوان موسڵمانان و مه‌سیحییه‌کاندا له ناسینى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌ى خوا "حه‌زره‌تى عیسا" چه‌ند جیاوازییه‌ک هه‌یه، که له‌لایه‌ن ئاینناسان و ئیسلامناسانه‌وه زۆر روون و ئاشکرایه.
جیاوازى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که مه‌سیحییه‌کان بڕوایان به پێغه‌به‌رى خۆیان، یان خواى خۆیان هه‌یانه. شتێکه که هه‌ر رۆژێک ئێمه له پێنج فه‌رزه‌ى نوێژدا ده‌یخوێنین، ئه‌ویش سوره‌تى "التوحید"ه، که له‌وه ده‌چێ هه‌موو کات له نوێژه‌کانماندا بیخوێنین. بابه‌تێکى دیاریکراو و تایبه‌ته که راشکاوانه به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕى مه‌سیحییه‌کانه. سوره‌تى "التوحید"یش له سه‌ره‌تادا باسی تاکێتى خواى گه‌وره ده‌کات « قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ * اللَّهُ الصَّمَدُ » تا ده‌گاته « ڵمْ ێلِدْ وَڵمْ یُوڵدْ * وَڵمْ ێکُنْ ڵهُ کُفُوا أَحَدٌ» ئه‌م ئایه‌تانه بابه‌تێکى رۆشنن که به‌رامبه‌ره له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى مه‌سیحییه‌کان. خوا نه منداڵى هه‌یه و نه خۆیشى منداڵى که‌سه، نه منداڵى ده‌بێت و نه بووه له که‌سیش و هیچ شتێک شه‌ریک و هاوشێوه‌ى نییه.
خوا له‌م ئایه‌تانه‌دا که‌سێکه له بارودۆخێکى ته‌واو کامڵ و تاکێتیدایه له بووندا، که نه‌ک ته‌نیا هاوشێوه‌ى نییه، به‌ڵکو منداڵیشى نییه و، به‌رزتر له‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به که‌سی تره‌وه نییه. خواى گه‌وره له‌م ئایه‌تانه‌دا نه باوکه و نه منداڵ و نه هاوسه‌ر و ژن و مێرد. ئه‌م روونکردنه‌وه راشکاوانه که له سوره‌تى "التوحیدا"دا هاتووه، هه‌ر وه‌ک باس کرا، کێشمه‌کێشێکه سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕى مه‌سیحییه‌کان که به‌لاى که‌مه‌وه بێ ئه‌وه که بگه‌ڕێن به‌دواى ته‌فسیره جیاوازه‌کاندا. به زمان عیسا "علیه السلام"(Son of god) کوڕى خوا ده‌زانن و بۆ خواى گه‌وره زاراوه‌ى (father) باوک به‌کاردێنن. باوکى و کوڕی له‌نێوان خواى گه‌وره و عیسا"علیه السلام"دا داده‌نێن. ئه‌م راڤه‌یه له ئینجیل‌دا به شێوه‌یه‌کى به‌رفراوان باس کراوه. له بابه‌تێکدا عیسا "علیه السلام" ده‌ڵێت: من ده‌چمه لاى باوکم. یان ئه‌وه‌ى که "خواى گه‌وره کوڕه‌که‌ى خۆى نارده زه‌وى و تا بکوژرێت و به‌هۆى له‌خاچدانى له گوناهى شوێنکه‌وتووانى خۆش بێت".

