سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
هۆى دابه‌زینى ئایه‌تى (77)سوره‌تى ال عمران (إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُ‌ونَ)
نووسینى/بورهان محمد ئه‌مین
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
بخارى و مسلم و فه‌رمووده گێڕه‌وه‌کانى دى ده‌گێڕنه‌وه که [اشعث]وتویه‌تى به‌نهێنى مامه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بوو له نێوان من و جووله‌که‌یه‌کدا و زه‌وى یه‌کى من که‌وتبووه لاى ئه‌و به‌ڵام نکۆڵى لێده‌کرد, منیش سکاڵام برد بۆلاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ئه‌ویش فه‌رمووى: به‌ڵگه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه؟ وتم نه‌خێر ئینجا به جووله‌که‌که‌ى وت سوێند بخۆ منیش وتم: که‌واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم هه‌رکه سوێندى خوارد ئیتر ماڵه‌که‌ى من تیاده‌چێت؟ په‌روه‌ردگاریش ئایه‌تى [إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُ‌ونَ بِعَهْدِ اللَّـهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا ]ى دابه‌زاند بخارى له عبدالله ى کورى ابى اوفى یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت پیاوێک ویستى شمه‌کێک بکڕێت له بازاڕ و سوێندى خوارد که‌وا نرخێکى داوه هیچ که‌سێکى تر نرخى واى پێنه‌داوه, به‌م سوێنه‌شى مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بوو شکست به پیاوێک له موسڵمانه‌کان بهێنێت که به‌رامبه‌رى وه‌ستا بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه هاته خواره‌وه. ابن حجر له ڕاڤه‌کردنى صحیح بخارى دا ده‌ڵێت جیاوازى نى یه له نێوان هه‌ردوو فه‌رمووده‌که‌دا به‌ڵکو ده‌گوترێت دابه‌زینى ئه‌م ئایه‌ته هه‌ردوو هۆکاره‌که‌ى له خۆ گرتووه ابن جریر له عکرمه وه ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به حى کوڕى [اخطب]و کعب کورى اشرف و هاوه‌ڵانیان له جووله‌که دابه‌زى, ئه‌وانه‌ى نیگاى خواییان شارده‌وه که له ته‌ورات دا بوو و سوێندیان خوارد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆیان دایان‌نابوو که له لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه. ابن حجر ده‌ڵێت ئایه‌ته‌که ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام پاڵ پشتى سه‌ره‌کى ئه‌وه‌یه که له صحیح دا هاتووه
