ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئافرەتێکی نموونەیی نابیناو کەڕولاڵ(چیرۆك)

ئافرەتێکی نموونەیی نابیناو کەڕولاڵ(چیرۆك)

نووسینی /هارون نوح طه‌

كتێبخانه‌ی محوی

یەکێک لە پیاوچاکان ناوی پابتی کوڕی إبراھیم بوو ڕۆژێک لە ڕێگایەک دەڕۆیشت، لە باخچەیەک سێوێک کەوتە خوارێ ئەویش ھەڵی گرتەوەو نیوەی خوارد، ئینجا بیری کردەوە ئەوە ھی ئەو نییە چۆن خواردی.


بۆیە چووە لای باغەوان پێی ووت: نیوەی ئەم سێوەم خوارد ھا نیوەکەی تر لێم ببورە نەمزانی. باغەوان ووتی: من ناتوانم لێت ببورم چونکە من خاوەنی ئەم باغە نیم، بەڵکو ھی گەورەکەمە. ووتی: گەورەکەت لە کوێیە؟ تاکو بچمە لای داوای لێ بوردنی لێ بکەم. ووتی: نێوان تۆو ئەو بەقەی شەوو ڕۆژێکە.


ووتی: باشە ئەگەر زیاتریش بێ دەچم چونکە پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: ھەر لاشەیەک بە ماڵی حەڕام پەروەردە بکرێ ئەوە ئاگر بۆی لە ھەموو شتێ باشترە. چووە لای خاوەن باغەکە پێی ووت: لێم ببورە لەو پارچە سێوەی کە خواردم ئەمەش پارچەکەی ترە. خاوەن باغەکە سەیری کرد ووتی: لێت نابورم بە مەرجێ نەبێ. کابرا ووتی: چییە ئەم مەرجە؟ ووتی: دەبێ کچەکەم مارە بکەیت. دڵی خۆش بوو، بەڵام خاوەن باغەکە ووتی: کچەکەم ئەم سێ دانە عەیبەی ھەیە: نابینایەء کەڕءلاڵە. کابرا ووتی: ڕازیمە ئەم مامەڵە لەگەڵ خوا دەکەم. ئینجا باوکەکە دوو شاھیدی ھێناء لێی مارە بڕی. لە پاشان بۆی ھێنایە ئەم ژوورە کە دیاری کردبوو بۆی. کابرا ویستی بچێتە ژوورەکە، ووتی: من سەلام لە کێ بکەم خۆ ئەو کەڕە گوێی لە ھیچ نابێ. نا سەلام دەکەم فریشتەکان وەڵام دەدەنەوە. سەلامی کرد کچە وەڵامی دایەوەء ھەڵسا دەستی خستە ناو دەستی پیاوەکە، ووتی ئەوە چی بوو وەڵامت دایەوە تۆ کەڕ نەبوویت؟ تۆ چۆن بۆت کرا ھەڵسیت بێ قاچ نەبوویت؟ دەستت بۆ ھێنام چۆن منت بینی تۆ نابینا نەبوویت؟ وەڵامی سەلامەکەت دایەوە بە زوبان تۆ لاڵ نەبوویت؟
کچەکە ووتی: باوکم ڕاست دەکات کە ئەم ھەواڵەی گەیاند بە تۆ، من لاڵم لە ئاست ھەر قسەو گفتوگۆیەک کە بە زیکری خوا دانەندرێت. کەڕم لە ئاستی ھەموو شتێ کە خوا پێی ڕازی نەبێ. نابینام چونکە چاوم سەیری حەڕامیان نەکردووە. بێ قاچم چونکە ھەنگاوم بۆ ھیچ خراپەیەک نەناوە کە ببێتە ھۆی تووڕە بوونی خوا. ئینجا پابت سەیری دەمء چاوی کچەی کرد وەکو مانگە شەو دەدرەوشایەوە، ئینجا بوون بە ھاوسەری یەکتر خوای گەورە کوڕێکی پێ دان کە سەر ڕووی زەوی پڕ کرد لە زانستء زانیاری کە ئیمامی ڕبو حنیفە بوو( ).      
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز