ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لە خاوەن ئەزموون بپرسە!....له‌ قورئاندا

لە خاوەن ئەزموون بپرسە!....له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

شتێکی گرنگت بۆ باس بکەم کە بەر لە (٢٠ ساڵ) بەسەرم ھاتووە کاتێک قورئانی پیرۆزم لەبەر دەکرد (نووسەر)، لە خزمەت ھەندێک لەو ئایەتانەدا دەوەستام کەکاریان دەکردە سەرم، دەیان جار دووپاتم دەکردنەوە و پاشان لەسەر کاغەز دەمنووسینەوە و لەبەردەممدا دامدەنان و لە وشە و ماناکانیان ڕادەمام، لەوکاتەدا ھەستم دەکرد ئەو ئایەتانە کاریگەری گەورە لە قەناعەت و بیربڕوا و مەبدەئەکانمدا دروستدەکەن.


ھەرگیز یەکێک لەو ئایەتانە لەیاد ناکەم کە دواتر لە ژوورەکەمدا ھەڵمواسی، دەفەرموێت:{وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُڕدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (107)} [يونس] واتە: (ئەی مرۆڤ) ئەگەر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات ھیچ کەس ناتوانێت فریات بکەوێت و لەسەرتی لابەرێت جگە لەو زاتە، یاخود ئەگەر بیەوێت توشی خێر و خۆشیەکت بکات. ھیچ کەس ناتوانێت بەری فەزڵ و بەخششی خوا بگرێت، ھەرکام کە بیەوێت لە بەندەکانی بەھرەوەر دەکات ( لە ناز و نیعمەتانی بێشومار) ئەو زاتە ھەمیشە لێخۆشبو و میھرەبانە.
خوێنەری بەڕێز! ئەم ئایەتە پتر لە (٩٠%)ی خەم و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و ترس و ڕاڕایی لە مندا چارەسەر کرد!! بەڵام ئەمە چۆن؟
شتگەلێکی زۆر ھەن دەبنەھۆی خەم و خەمۆکی، ئەو بێئومێدی و تێکشکانەی مرۆڤ ھەندێجار ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە ئاکامی شکستی لەکارێکدا، یان ھەڵەی لە ھەڵسوکەوتێکدا یاخود پەلەکردنی لە وتنی وشەیەکدا کە دواتر ئاشکرا دەبێت ھەڵەیە، یان ئەنجامی کەوتنی لە تاقیکردنەوە یا شکستھێنانی لە پەیوەندی سۆزداریدا.
کاتێک فێربووم کە ھەر زیانێک توشم دێت لە خوای پەروەردگارەوەیە، بەر لە بەدیھێنانم دیاریکراوە، کەس ناتوانێت ئەو زیانە ئاشکرا بکات و لێم دووربخاتەوە خوای پەروەردگار نەبێت، دەموت: ئیدی بۆچی من خەمبار و نیگەران و بێئومێدم؟ ئەگەر خوای پەروەردگار، کە بەخشندەترینی بەخشندەکانە، توشی ئەم زیانەی کردووم و ھەر خۆیەتی ئەو زیانە ئاشکرا دەکات، ئایا شتێکی لەوە جوانتر ھەیە؟!
ئەم قەناعەتە نوێیە شتگەلێکی زۆری لە ژیانمدا گۆڕی، ئەو کاتەی لە بیرکردنەوەم لە ھەڵە و کێشەکانی ڕابردوو بەسەرم بردبوو، ئیدی گۆڕا بۆ کاتێکی کارا کە تیایدا قورئانم دەخوێند یان شتێکی نوێی زانستی تێدا فێر دەبووم!  چۆن ئەم وشانە تەواوی ژیانی مرۆڤێکی گۆڕی، چۆن کاتیشی لە کاتێکی بەھەدەرچووەوە بۆ کاتێکی بەرھەمدار و کارا گۆڕا!
بەڵام چی دەربارەی بەشی دووەمی ئایەتەکە؟ ئەم وشە لێوان لە سۆز و گەشبینی و زیندوویەتیە زۆر شتی لە مندا گۆڕی... لە زۆربەی کاتەکاندا گرفتاری دڵەڕاوکێ و ترس بووم دەربارەی ئەو شتانەی ڕوویاندەدا یاخود خەیاڵم دەکرد ڕوودەدەن، وەک پێشبینی شکست لە کارێکدا یان پێشبینی ھەڵە لە ھەڵسوکەوتێکدا، لە کردنی ھەموو کارەکاندا دوودڵ دەبووم: ئایا ئەنجامی بدەم یان نا؟!
کاتێکک ئەم وشە ئیلاھیانەم خوێندەوە تێگەیشتم ھەر خێرێک توشم دێت ناکرێت لە دەرەوەی ویستی خواوە بێت! حاڵی بووم ھەر خێر و چاکەیەک کە دێت، کەس ناتوانێت بیگێڕێتەوە یان لێمی دووربخاتەوە جگە لە خوای پەروەردگار!
وتم ئەگەر خێر و چاکە ھەمووی لای خوای باڵادەستە، ئیدی بۆچی من نیگەران بم و بترسم؟ ئەگەر شتێک ھەیە و دەمەوێت پێی ھەڵسم و دەربارەی ئاکامەکانی نیگەرانم، دەشزانم ئاکامەکان بەدەستی پڕ دەسەڵاتی خوان، ھەر ئەو زاتە خێر و چاکەم دەداتێ و کەس ڕێگریم لێناکات، کەواتە ڕاڕایی لە کردنی ئەم کارەدا بۆچی؟ مادام مەسەلەکە خێرە و ڕەزامەندی پەروەردگاری تێدایە.
لە ئەنجامدا ئەم ئایەتە لە لەناوبردنی ڕاڕایی و ترس و نیگەرانیمدا بەشداری کرد، ئەم وشە ڕەببانیانە گۆڕانیان لە ڕەفتاریشمدا دروستکرد. ئیتر ھەژمارکردنی زۆری بەر لە کردنی کارەکانم نەما، ئەمە مانای گەڕانەوەی کاتە، وایلێھات کاتێکی زۆرم ھەبوو کە دەمتوانی لە گەشەپێدانی مەعریفە و زانیاریمدا سوودیان لێوەربگرم.
 بەشی سێیەمی ئایەتە پیرۆزەکە، واتە خوای پەروەردگار خەڵکێک (لەوانەی دەیەوێت) ھەڵدەبژێرێت تاکو توشی خێریان بکات... کەواتە چۆن بتوانم وابکەم پەروەردگار توشی ئەو خێرەم بکات؟ بەر لە ھەر شت پێویستە پەیوەندیم لەگەڵ خوای پەروەردگاردا باش بکەم.
یەکەمین ھەنگاوی چاککردنی پەیوەندی لەگەڵ خودا ئەوەیە بە دڵسۆزی تەواوەوە ڕووەو خوا بڕۆیت بەبێ ئەوەی ھیچ بەرژەوەندییەکت ھەبێت جگە لە ڕەزامەندی ئەو.
لەوکاتەدا بە ئاکامێک گەیشتم: ئەم ئایەتە (وێڕای کورتی وشەکانی) لێوانە لە ڕێنمایی کە بەتەواوی ڕەفتاری مرۆڤ دەگۆڕێت. ئەم ئایەتە دووبارە بەرنامەڕێژکردنی مێشک و گۆڕینیی زانیارییە زەخیرەکراوەکانیەتی لە زانیاریگەلێک کە ڕاڕایی و ترس و نیگەرانی دەستی بەسەردا دەگرێت بۆ زانیاریگەلێک کە لێوانە لە ھێز و گەشبینی و دڵنیایی.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز