سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شوینه گشتیه‌کانى به هه‌شت ئه‌لقه‌ى بیست........القیامه
نوسینى: ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب....ئاماده‌کردنى: دینه – هه‌ولێر
موسڵمانان هه‌ر له‌و دونیایه‌دا ده‌ژین که خه‌ڵکى د یکه تێدا ده‌ژى ...ئه‌و موسلمانانه‌ى هه‌تا ڕۆژى قیامه‌ت رۆژگارێک نابێت نه‌بن...{لا تزال طائيفة من ظاهرين على الحق حتى يوم القيامة}...
به‌رده‌وام پێڕێ له ئومه‌تى من له سه‌ر هه‌قن هه‌تا رۆژى دوایى...له هه‌موو کاتێکدا هه‌ن ...ئه‌وان ده‌ستیان به هه‌قه‌وه گرتووه...به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه که‌م و زیاد ده‌که‌ن...له زه‌مه‌نێکدا که‌من پاشان زۆر ده‌بن...له زه‌مه‌نێکدا زۆرن پاشان که‌م ده‌بن...به‌لام تا هه‌ستانى قیامه‌ت هه‌ن...ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌ى ترن...وه‌ک ئه‌وان ژیان و گیانیان هه‌یه...وه‌ک ئه‌وان جه‌سته‌یان هه‌یه...به‌لام ئه‌وه‌نده هه‌یه ئیمانیان هه‌یه...له دڵیان‌دا داگیرساوه...دونیاى بۆ گۆریون بۆ دونیایه‌کى تر
ئه‌گه‌ر بزانن له جه‌وهه‌رى دڵدا چ مه‌وج ده‌دا
ئه‌م شه‌و چراغه له‌م شه‌وه‌دا که‌س به که‌س ده‌دا
ئه‌و ئیمانه چوو ناو دڵ...ئه‌ک هه‌رله مه‌رگ ناترسى...به‌ڵکو مردن ئه‌و په‌رى ئاواتیه‌تى...ئه‌مه‌یه ماناى{والموت في سبيل الله اسمى امانينا}..ئه‌وان ده‌زانن له پاش مه‌رگ چی‌یان بۆ ئاماده‌کراوه...؟!ئێمه له ئه‌لقه‌ى پیشودا هه‌ندێکمان له وانه باسکرد...مشتێکمان له‌و خه‌رواره ده‌رهێنا...ئێستاش هه‌ندێکى دیکه‌تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین...باسى شوێنه گشتیه‌کانى به هه‌شت ده‌که‌ین...به هه‌شتیش وڵاتێکه به‌لام مه‌مله‌که‌تێکى زۆر گه‌وره...ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ى ملیاره‌ها ملیار ئه‌وه‌نده‌ى خاکى سه‌ر زه‌وى فراوانتره...هینده فراوان...ته‌نها ده‌رگایه‌کى له مسه‌رى بۆ ئه‌و سه‌رى ریگه‌ى چل سال رێیه...هه‌رکام له ده‌رگایه‌کى ئه‌و ده‌رگایانه‌ى ئێستا داخراون ته‌نها بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)ده‌کرێته‌وه...مه‌مله‌تیکى فراوان...ته‌نانه‌ت نایبریت...(واتة هةموو عومرى دونيا)...هینده فراوان ...ته‌نانه‌ت دوایین که‌س که ده‌چێته به هه‌شت...خودا پێى ده‌فه‌رمووێت...{ادخل الجنة}...ئه‌ویش ده‌ڵێت:جا چۆن بچم ...خه‌ڵکى هه‌موو شوێنى خۆى گرتووه...وه‌ک بڵێى جا شوێن ماوه...خودا پێى ده‌فه‌رمووێت: به قه‌دره هه‌موو زه‌ویت بده‌مێ به‌سته...ئه‌ویش به خۆشیه‌وه ده‌فه‌رمووێت: به‌ڵێ خودایه گیان...هه‌موو زه‌وى به وشکانى و ده‌ریاوه...به‌رزایى شاخه‌کان..قولایى ده‌ریاکان...هه‌موو ولاته‌کانى...پاشان ده‌یانه‌ویت هه‌موو زه‌وى بگرن و ببنه پاشاى...به‌لام ناتوانن...ئه‌گه‌ر بمرن ده‌بیت به جیى بهیلن ...ده‌مرن وه‌ک ئه‌سکه‌نده‌ر بوو مرد...دوایین پیاو خودا پێى ده‌فه‌رمووێت:به قه‌ده‌ر زه‌ویت بده‌مێ به‌ڵکو {ومثله ...ومثله...ومثله}...ئه‌وه‌نده‌ى تر و ئه‌وه‌نده‌ى تر..چوار ئه‌وه‌نده‌ى زه‌وى ...پاشاى زه‌وى...{لك ذلك}...بۆ تو زه‌وى...{ومثله}...ئه‌وه‌نده‌ى تر زه‌ویه‌کى تر...به قه‌ده‌ر ئه‌م...{ومثلة}...زه‌وێکى تریش...{ثم}...له‌وى...{رايت}...ده‌بینى...{نعيما}...نیعمه‌تیکى زۆر...{وملكا كبيرا}...موڵکه‌ویکى فراوان...مه‌مله‌که‌تیکى فراوان...مه‌مله‌که‌تێک که‌مترین به‌شى چوار ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م زه‌ویه فراوانه...ئه‌م زه‌ویه وه‌ک ده‌ڵێن:بۆ ئه‌و ده‌شیت(200)ملیار خه‌ڵکى تێدا بژى...ئه‌و به شوێن ئه‌و موڵکه بێ ژماره‌ى خۆیدا ده‌گه‌رى...ئه‌و پاشایه...{يغدا عليهم عشرات الاف الخادمين...مع كل واحد طرف ليس مع صاحبة}...بۆ نانى به یانى (10000)خزمه‌تکار وه‌ستاون...هه‌ریه‌ک جۆره خواردنێکیان پێیه که به‌وى دیکه‌یان نیه...ده هه‌زار جۆره خواردن..چ خۆشه...چ به‌شاره‌تێ...به‌هه‌شت مه‌مله‌که‌تێکى زۆر فراوانه..مه‌مله‌که‌تێک وه‌ک هه‌ر مه‌مله‌که‌تێکى دیکه شوێنى گشتى تیدا...بازارى تیدایه...شوێنى کۆبونه‌وه‌ى تێدایه...شوێنه گشتییه‌کان...شته گشتیییه‌کان و شوێنه گشتییه‌کان تایبه‌ت نین به تاکه که‌سێکه‌وه...بۆ هه‌موو که‌سێکن...له‌و شته گشتییانه‌ى به هه‌شت ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن:
-١ مه‌نزه‌ره‌ى هه‌موو به هه‌شت...ئه‌و مه‌نزه‌ره‌ى هه‌موو پارچه‌کانى به هه‌شت پێکه‌وه پێکى ده‌هێنن...من نابێ ته‌ماشاى ناو ماڵى تۆ به بێ ئیزنى تۆ بکه‌م...تۆ ئه‌توانى نه‌هێڵیت...به‌لام ده‌توانم له‌سه‌ر شاخى شنروێ ته‌ماشاى هه‌موو شار بکه‌م که ماڵه‌که‌ى تۆ به‌شێیکه له‌و...چه‌ند خۆشه له دووره‌وه هه‌موو شار ده‌بینى ئه‌گه‌ر رۆژه هه‌موو ڕه‌نگه جۆراو جۆره‌کان...ئه‌گه‌ر شه‌ویشه ئه‌م هه‌موو چراخانه ...به هه‌شتییه‌کان ته‌ماشاى مه‌نزه‌ره‌ى به هه‌شت ده‌که‌ن هه‌موو...هه‌موو به هه‌شت ده‌بینن...هه‌موو باخ و باخچه‌کان پێکه‌وه...رووباره جۆراو جۆره‌کان پێکه‌وه...خاکه جواه‌کان...خانووه ئالتونى و زیوه‌کان...سواربوونى فرۆکه زۆر خۆشتره چونکه له خواره‌وه هه‌میشه به شێک له شار ده‌بینى...به‌لام له ئاسمان هه‌موو شار پێکه‌وه ده‌بینى...به هه‌شتییه‌کان له هه‌موو شوینێکى به هه‌شتدان...به ئاسمان و زه‌ویدا...به شوێنه به‌رزه‌کاندا ده‌رۆن...له دووره‌وه ته‌ماشاى به هه‌شت ده‌که‌ن...{يتبوا من الجنة يشا‌ء }
٢-به هه‌شت خاکه‌که‌ى خاک نیه...زه‌عفه‌رانه‌و میسک...{وترابها من زعفران ومن مسك}به‌رده ورده‌کانى مروارى یاقوتن...{من الولو والمرجان}...خانوه‌کانى خشتێکى ئاڵتون و خشتێکى زیوه...(لبنه ژهب و لبنه فچه}
٣-ئه‌و بۆنه‌ى هه‌موو به هه‌شت پێکده‌هێنێت...ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو به هه‌شتیه‌کانه...تۆ جۆره عه‌ترێک به کارده‌هێنى ...من جۆرێکى تر ...ئه‌و بۆنێکى تر له خۆى ده‌دا...هه‌مووشیمان پێکه‌وه‌ین...که‌سێکى تازه دیته ژووره‌وه بۆنى تازه ده‌چێت به لوتیا نه بۆنه‌که‌ى منه و نه ئه‌وه‌ى تۆ و نه ئه‌وه‌که‌ى ئه‌ویش...به‌لکو بۆنیک که
که ئه‌و هه‌مووه بۆنه پێکى ده‌هێنن بۆنى به هه‌شته...{ریح الجنه}...{وان ریحا لیوجد من مسیره کژا}...ئه‌م بۆنه‌ى به هه‌شت له گه‌ڵ شنه‌ى به هه‌شت حه‌فتا ساڵ دیت..ده‌روا هه‌موو که‌سێکیش بۆنى ده‌کات و بۆ هه‌موو به هه‌شتیه‌کانه...
-٤ ئه‌و نووره‌ى له‌لاى عه‌رشه‌وه دێت...کاتى به‌یانى و ئێواره دیارى ده‌دا و هه‌موو که‌س له به‌هه‌شتیه‌کان ده‌یبینن...
-٥ بازارى به‌هه‌شت...ده‌چنه بازار....پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)فه‌رمووى: {ان من الجنة لسوقا}...به هه‌شت بازارێکى تێدایه...به هه‌شتیه‌کان رۆژى جومعه دین بۆ ئه‌وێ...له‌وێ ده‌بن...{فتهب ريح الشمال}...باى باکورى به‌هه‌شت هه‌ڵده‌کات...{فتحسن فى وجوههم وثيابهم}..ده‌دات له ده‌م وچاویان...جله‌کانیان...قژیان هه‌ڵده‌داته‌وه و جله‌کانیان ده‌جوڵێنێ...به‌لام بێزاریان ناکات...ئه‌و بایه جوانتریان ده‌کات...{ليزدادوا حسنا و جمالا}...ئه‌گه‌رینه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان...جوانتر دیارن...جوانن...ژنه‌کانیان پێێان ده‌ڵێن:سوێند به خوا وه‌ک به یانى نین...زۆرجوانتر بوون...ئه‌مانیش سه‌رنجى ئه‌وان ده‌ده‌ن...ئه‌وه‌چیه...؟ئێوه‌ش:{والله قد ازددتم بعدنا حسنا و جمالا}...ئێوه‌ش جوانتر بوون...
-٦ دره‌خته به‌رزه‌کانى به‌هه‌شت...ئه‌و دره‌ختانه‌ىى هێنده به‌رزن ...له هه‌موو لایه‌کى به‌هه‌شته‌وه دیارن...زۆر له دره‌ختى باخه‌کان به‌رزترن...له‌وانه دره‌خته به‌رزه ناسراوه‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)باسى ده‌کات...ده‌فه‌رمووێت:{ان فى الجنة شجرة}....له به‌هه‌شتدا دره‌ختێک هه‌یه ...{يسير الراكب فى ظالها مئة سنة}...سوار له ژیر سیبه‌ریدا(100)سه‌د ساڵ ڕێ ده‌بڕێت...ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌ویت له قورئاندا بیخویننه‌وه...{فاقروا ان شئتم ...وظل ممدود}...سێبه‌رى درێژکراوه...سێبه‌رى ئه‌م دره‌ختانه دره‌خته‌ش بۆ هه‌موو به هه‌شتیه‌کانه...یه‌کێکى دیکه له‌و دره‌ختانه دره‌ختى {سدرة المنتهى}یه...که به‌سه‌ر هه‌موو به هه‌شتدا ده‌روانى ...چووه به ئاسمانا...که‌س ئاخیر چلى نابینى...ئه‌و دره‌خته‌ى له شه‌وى ئیسرا‌و میعراجدا پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)بینى...پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)فه‌رمووى:{ونبقها مثل تلال الهجر}...گۆپکه‌کانى وه‌ک گرده‌کانى ناوچه‌ى’’ هه‌جه‌ر’’وایه...گه‌لاکانى وه‌ک شێوه‌ى گوى ى فیلدان...خه‌ریکه بڵێم ته‌نها گه‌لایه‌کى هه‌موو ئه‌م ئوممه‌ته داده‌پۆشیت...{فغشيها الوان}...{لاادرى ماهى}...ره‌نگانێکى پێوه‌یه...چه‌ند ره‌نگێک دایپۆشیوه من نازانم چه‌ند ره‌نگن...پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علية وسلم)به‌م حه‌دیسه پێش فیزیا تازه باسى ئه‌وه ده‌کات بێجگه له ڕه‌نگه ئاساییه‌کان ڕه‌نگى تریش هه‌ن...دره‌ختى ،،گوبى،، یه‌کێکى تر له‌و دره‌ختانه‌یه...که‌زۆر به‌رزه له سێبه‌ریا مرۆڤ به به وولاخ(100)سه‌د ساڵ ده‌روا سێبه‌رى ته‌واو نابێت...له شته سه‌یره‌کانى ئه‌م دره‌خته ئه‌وه‌یه له باتى میوه جل ده‌گرى...جلى به هه‌شتیه‌کان...ئه‌و جله جوانه...{ثياب اهل الجنة تخرج من اكمامها}...جله به هه‌شتیه‌کان له لقه‌کانى ئه‌مه‌وه ده‌رده‌چیت...ئه‌و دره‌خته به‌رز به‌رزه جلى جوان ده‌رده‌کات...
-٧ته‌ماشاکردنى عه‌زابى جه‌هه‌نه‌میه‌کان...پێان پێده‌که‌نن...{اليوم الذين كفروا الذين كفروا يضحكون}...ئه‌و رۆژه ئیمانداران به کافران پێده‌که‌نن...ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو به هه‌شتیه‌کانه...هه‌موویان ده‌یبینن...
٨ -ئه‌و سرود و ته‌سبیحاته‌ى به‌یانى و ئیواره ده‌یکه‌ن...{يسبحون بكرة و عشيا}...{التسبح}...{ويلهمون التكبير...كما تلهمون النفس}...له‌به‌ر خۆیانه‌وه هێنده خوتیان خۆش ده‌وێت...له‌به‌ر خۆوه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ته‌سبیحات و ’’ الله اکبر’’ ده‌که‌ن...وه‌ک چۆن ئێمه{تلهمون النفس}هه‌ناسه ده‌ده‌ین...چ مه‌مله‌که‌تێکه ئه‌و مه‌مله‌که‌ته...هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ى سرود ده‌ڵێن...زیکرى خودا ده‌که‌ن...وه‌ک چۆن هه‌ناسه ده‌ده‌ن...چ بڵێن ...چ بکه‌ن..کۆتایى دوعا و زیکره‌کانیان:(واخر دعواهم ان الحمدالله رب العالمین(

