سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌روه‌رده‌ى قورئانی بوو، ئه‌وا دید وتێگه‌یشتنى ڕاست ودروست ده‌رده‌چێت و پارێزراو ده‌بێت له‌لادانى فیکری
رۆشنبیرى ئیسلامى و توێژه‌رى قورئانى، قاسم گه‌ڵاڵى:
له ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو وه‌رگیراوه.....ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو: قورئان په‌یامو محمد وه‌کو په‌یام هێنه‌ر په‌یوه‌ندیان چى یه به یه‌کتر .
قاسم گه‌ڵاڵى:
ئێمه ده‌بێ بزانین ئه‌وه‌نده له قورئان فێربووبین که سه‌رچاوه‌ى هه‌موو بوونه، به جیهانى ماددى‌و مه‌عنه‌وىو دیار‌و نادیار سه‌رچاوه‌ى بونیان هه‌موو بریتى یه له (الله) سبحانه وتعالى که به دیهێنه‌رى هه‌مووانه چۆن خالقى مرۆڤه‌کانه‌و ئاواش دابه‌زێنه‌رى قورئانه‌و ڕه‌وانه‌کارى پێغه‌مبه‌رانه‌و که دواییان بریتى یه له (محمد) صلى الله علیه وسلم . پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست قورئانى له خواوه‌وه وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌کى نوێ له مرۆڤه‌کان به‌رهه‌م بێنێت به‌هۆى په‌روه‌رده‌کردنیان له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه تاوه‌کو ببێته ئاماژه‌و به‌ڵگه له‌سه‌ر واقیعى بوونى ئه‌و قورئانه بۆ ژیان و ڕاستێتى سه‌رچاوه‌ى په‌روه‌رده‌کردنو پێگه‌یاندنى مرۆڤ و ئاراسته‌کردنو ئاریشکردنى توانا‌و لێهاتنه‌کانى بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خۆى به‌سود بێ و بۆ خه‌ڵکێش به سود بێت .
له ڕوانگه‌یه‌کى تره‌وه ئێمه ناتوانین بێ شاره‌زابوونى له (63) ساڵه‌ى ته‌مه‌نى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست له قورئان تێ بگه‌ینو . له هه‌مانکاتیشدا ناتوانین بێ شاره‌زابوون له قورئان له (23) ساڵه‌ى ته‌مه‌نى پێغه‌مبه‌رایه‌تى (محمد) صلى الله علیه وسلم تێ بگه‌ین .
بۆیه ئه‌گه‌ر ماوه‌ى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئان (23) ساڵى خایاندبێت له هه‌ردوو قۆناغى قورئانى مه‌ککی و مه‌دینه‌ى، که ئه‌و قورئانه له ئاسمان دابه‌زیوه بۆ سه‌ر گیانى پاکى پێغه‌مبه‌رى پالفته‌کراو هه‌ڵبژێراو له ژیانى ئه‌ودا له هه‌ردوو قۆناغى مه‌ککه‌و مه‌دینه‌دا .
ده‌کرێ سیره‌تو ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستو هاتنه خواره‌وه‌ى سوره‌ته‌کانى قورئانى پیرۆز به دوو هێڵى ته‌ریب به یه‌کتر بچوێنین به‌م شێوه‌یه .
قورئانى مه‌ککى (86) سوره‌ت قورئانى مه‌دینه (28) سوره‌ت
ژیانى پێغه‌مبه‌ر له مه‌ککه ژیانى پێغه‌مبه‌ر له مه‌دیینه
بۆیه ساته‌کانى ته‌واوبوونى هاتنه خواره‌وه‌ى قورئان بریتى یه له دوا ساته‌کانى ته‌مه‌نى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست .
که‌واته به له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌و دوو هیڵه ته‌ریبه‌ى که باسمان کرد ده‌توانین ئه‌رکى پێغه‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر قورئان بزانین .
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو: ئه‌رکى پێغه‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر قورئان چى بوو به کورتى و پوختى :
قاسم گه‌ڵاڵى: به کورت‌و پوخت بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى تێ بگه‌ینو له بیرى نه‌که‌ین ده‌توانین بڵێن ئه‌رکى پێغه‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به قورئان بریتى بوو له‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه .
١- وه‌رگرتنى قورئان له خواوه بۆ هۆى فریشته‌ى ئه‌مینى وه‌حى (جوبريل) .
٢- تێگه‌یشتنو به‌رجه‌سته‌کردنى قورئان له سلوکو ڕه‌فتارو کردار‌و که‌سایه‌تیدا (كان خلقه القرا‌ن) .
٣- گه‌یاندنى په‌یامى ئه‌و قورئان به خه‌ڵکو مرۆڤه‌کان .
٤- ئاماده‌کردنو په‌روه‌رده‌کردنو پێگه‌یاندنى (ياوةرانى) له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه‌و به‌هۆى ئه‌م قورئانه .
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو: لێره‌دا پرسیارێک خۆى ئاماده ده‌کات (ثيَغةمبةر) وه‌کو به‌شه‌ر وه‌فاتى فه‌رمووه ئه‌م قورئانه‌ش له ناو ئێمه‌دا پارێزراوه، ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌رکى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه بووه که باست کرد ئه‌ى ئه‌رکى ئێمه‌ى (ئيمان‌دار بة خوا‌و و ثيَغةمبةرةكةى و قورئانةكةى) به‌رامبه‌ر قورئان چیه ؟
قاسم گه‌ڵاڵى: ئه‌رکى ئێمه‌ى ئیماندار به‌رامبه‌ر قورئان وه‌کو ئه‌وه‌ى قورئان داوا داوامان لێ ده‌کات :
١. هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتنى ڕاست و در‌و ست له‌م قورئانه وه‌کو ئه‌وه‌ى قورئان داوامان ده‌کات .
٢. هه‌وڵدان بۆ به‌رجه‌سته‌کردن و جێبه‌جێکردنى ئه‌و تێگه‌یشتنه راسته له ژیانى رۆژانه‌ى خۆمان به شێوه‌یه‌کى کرده‌یی.
٣. دواى تێگه‌یشتنى راست و به کرده‌وه‌کردنى ئه‌م تێگه‌یشتنه ڕاسته له ژیانى رۆژانه‌ماندا ئه‌رکێکى تر روومان تێ ده‌کات ئه‌ویش بریتى یه له گه‌یاندنى په‌یامى ئه‌و قورئانه له نزیکترین که‌سو نه‌ته‌وه‌ى خۆمان بۆ فراوانترین بازنه‌ى مرۆڤایه‌تى .
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو: ده‌کرێ بکه‌ین به کورتى ئه‌گه‌ر قورئان بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ى په‌روه‌رده‌کردنى مرۆڤه‌کان، مرۆڤه‌کان ده‌بنه خاوه‌نى چی؟
قاسم گه‌ڵاڵى: به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر قورئان بکرێته سه‌رچاوه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌کانى له سه‌ر په‌روه‌رده بکرێت ئه‌وا مرۆڤه‌کان ده‌بنه خاوه‌ن دیدَێکى ڕاست و دڵێکى خۆش و بیرێکى تیژ‌و هێممه‌تێکى به‌رز ؟
مرۆڤ ....دیدى ڕاست.....بیرى تیژ....دڵى خۆش.....هیممه‌تى به‌رز
دیدى ڕاست بۆ له ناوبردنى تێگه‌یشتن و تێروانینه هه‌ڵه‌کان وه هه‌روه‌ها ڕاستکردنه‌وه‌ى دیده‌کان به‌رامبه‌ر به شته‌کان و چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو گرفته‌کان، چونکه ده‌بێ بزانین که هه‌موو گرفته‌کان له دیدى نا ڕاست و تێگه‌یشتنى ناڕاست ده‌ست پێ ده‌که‌ن وه هه‌نگاوى یه‌که‌مى چاره‌سه‌ر له کێشه‌کانیش بریتى یه له هه‌ڵێنجانى تێگه‌یشتنى ڕاست له قورئان و ڕاستکردنه‌وه‌ى تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌کان به قورئان بۆ به‌رهه‌مهێنانى (ديدى ڕاست).
ڕۆژنامه‌ى یه‌کگرتوو: په‌یوه‌ندى نێوان (ديدى راست و دلَى خؤش و بير‌ى تيذو هيممةتى بةرز) چیه؟
قاسم گه‌ڵاڵى: به دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندیه‌کى ڕاسته‌خۆ و پته‌و له نێوانیان هه‌یه چونکه کاتێک مرۆڤه‌کان دیدیان ڕاست بوو دڵیان خۆش ده‌بێ، کاتێک دڵیان خۆش بوو بیریان تیژ ده‌بێ، کاتێ بیریش تیژ بوو به ئاسانى شته‌کات ده‌پێکێ و به‌رده‌وام ده‌توانێ ئافراندن و کارباشى بکات و تێگه‌یشتنى خۆى نوێ بکاته‌وه . ئه‌وه‌ش وا له خاوه‌نه‌که‌ى ده‌کات به‌رده‌وام هیممه‌ت به‌رز بێت بۆ ئه‌نجامدانى کارى په‌سه‌ند و ڕاست یان به کرده‌وه کردنى تێگه‌یشتنه ڕاسته‌کان . بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ په‌روه‌رده بکرێت به په‌روه‌رده‌ى قورئانى تێگه‌یشتنو دیدى ڕاست ده‌بێت و پارێزراو ده‌بێت له‌لادانى فیکری‌و وه ئه‌گه‌ر دیدى ڕاست بوو ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ى دڵخۆشىو دڵئارامىو جێگیرى ده‌روونىو سه‌کینه‌ته‌ى ڕوح‌و ده‌روون . وه جێگرى بارى ده‌رونی و ئاسووده‌یی رۆحیش خاوه‌نه‌که‌ى ده‌کاته خاوه‌ن عه‌قل و بیرێکى تیژ شته‌کان به ڕاست ده‌پێکى و کارباشىو (اتقان) و ئافراندن ( ابداع) ده‌کات له هه‌ر کارێک که پێى سپێردرابێت .
دیدى ڕاست..... دڵى خۆش .....بیرى تیژ......هیممه‌تى به‌رز

