سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕاست گۆیی (چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
پێشەوای گەورەو زانای پایە بەرز شێخ عبدالقادری گەیلانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێ: سەرەتا دەستم کرد بە کارەکانم و بنیاتم نا لەسەر ڕاست گۆیی.
ئەوەش کاتێ کە دەرچووم لە مەککە بۆ بغداد بۆ ئەوەی فێری زانست و زانیاری ببم لە زانایەکانی بغداد. دایکم چل (٤٠) دیناری پێدام بۆ خواردن و کرێی ڕێگا. ھەروەھا بەڵێنی لێ وەرگرتم کە درۆ نەکەم ئەگەر لە سەریشم بدرێت. منیش بەڵێنەکەم وەرگرت. ھاتینە ڕێگای (حمدان) لەگەڵ ھەندێ لە ھاوڕێیەکانم. کۆمەڵە دزێکی ڕێگر ڕێگایان پێ گرتین. ئەوەی لە نێو کاروانەکە ھەبوو لە ھاوڕێیانم ھەموویان برد.
یەکێ لە دزەکان ھاتە لام ووتی: ھا گەنجە تۆ چیت پێ یە؟ ووتم: (٤٠) دینارم پێیە دایکم لە کراسەکەمی بەستاوە لە بن ھەنگڵم، (ھەندێک دەڵێن لە بن بۆشایی عەسایەکەی دانابوو) کە دزەکە ئەمەی بیست وای گومان برد کە گاڵتەی پێ دەکەم، بۆیە وازی لێ ھێنام پیاوێکی تر ھاتە لام ووتی: ھا کوڕە چیت پێیە؟ ووتم: (٤٠) دینار. منیان برد بۆ لای گەورەکەیان بەسەرھاتەکەیان بۆی گێڕایەوە. گەورەکە ووتی: چ شتێ وای لێ کردیت کە ئەوھا ڕاست بڵێیت؟ ووتم: عەھدو پەیمانم بە دایکم داوە، کە درۆ نەکەم ئەگەر لەسەریشم بدرێت. دەترسم خیانەت لە عەھدء پەیمانی دایکم بکەم.
دەڵێ گەورەکەیان ھاوارێکی لێ ھەڵساو بەرگء لیباسی خۆی دڕاند ووتی: تۆ دەترسی لە بەڵێنی دایکت کە خیانەتی لێ بکەیت. بەڵام من ناترسم لەوەی کە خیانەت لە بەڵێنی خوا بکەم. ئینجا فەرمانی دا کە شتەکانیان بدەنەوە. تۆبەیەکی ڕاستی کرد، بە بەرەکەتی ئەم ڕاست گۆییە. ھاوڕێیەکانی ووتیان لە ڕێگری گەورەی ئێمە بوویت، لە تۆبەش گەورەی ئێمەی ئەوانیش تۆبەیان کرد.

