ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ئەستێرەکلکدارەکان (المذنبات)... له‌قورئاندا

ئەستێرەکلکدارەکان (المذنبات)... له‌قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{فَلَا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ (15) الْجَوَاڕ الْكُنَّسِ (16)} [التكوير]، واتە: سوێند بەو ئەستێرانەی پەنھان دەبن و لەچاو وندەبن، یاخود بەھۆی سوڕانەوەی زەوی و خۆیانەوە وندەبن، بەو ھەسارانەی کە پەنادەگرن و دیارنامێنن.


 
خوای مەزن سوێند بە ھەسارە خۆشارەوە لەچاوەکان دەخوات، یاخود ئەوەی لە زانستی گەردوونناسیدا پێیدەوترێت کلکدارەکان (المذنبات)، ھەرئەوەیە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێدەدات، کە بەڕاستی نزیکترین وەسفە بۆ کلکدارەکان.
ڕووی ئیعجازی زانستی لە دوو ئایەتەکەی پێشوودا بەمجۆرەیە:
کلکدارەکان لە ئەندامانی کۆمەڵەی خۆرن، ڕێڕەوەکانیان بەدەوری خۆردا درێژکۆلەیە، ھەندێکیان بە بۆشاییدا دەکشێن بۆ دوورییەکی زۆر کە دەیان ساڵ دەخایەنێت تاکو سوڕێک تەواو بکەن، بەوەش ڕێڕەوەکەیان دوور دەبێت لە خۆر بەڕادەیەک کە بەتەواوی لە بینینەکان دووردەبن، ھەروەک ئەوەی دەیان ساڵ ون ببن و لەپاشان بگەڕێنەوە نزیک خۆر.
 " کلکداری (ھالی) بەناوبانگترینی کلکدارەکانە و ھەموو (٧٦-٧٩ساڵ) جارێک دەگەڕێتەوە و پاشان دووبارە ئەو ماوەیە وندەبێت و لە فەزای گەردوونیدا دیارنامێنێت".
نھێنی ئیعجازی قورئانی پیرۆز لەوەدایە کە کلکدارەکانی بە "خُنّس"  و "الجَواڕ الکُنّس" ناوبردووە کە دواتر زانایانی گەردوونناس دروستی و وردی وەسفەکە و لێکچواندنەکەیان بۆ دەرکەوت.

یەکێکی تر لە ئەگەرەکانی مانای ئەو دوو ئایەتەی پێشوو ئەم لێکدانەوەیەیە:
لەم گەردوونەدا تەنی گەورەی وەھا ھەن کە بە کونە ڕەشەکان ناسراون، چڕیی ماددەی ئەم کونەڕەشانە دەگاتە (٢٥٠ ھەزار تۆن) لە ھەریەک سانتیمەتر سێجایەکدا. ئەم کونەڕەشانە ھێزێکی کێشکردنی ئێجگار گەورەیان ھەیە و ھەموو ئەو تەنانەی لێیان نزیک دەبنەوە دەمودەست ھەڵی دەلوشن، تەنانەت ڕووناکیش کێش دەکەن!
ئەو تەنانە تاریکن و نابینرێن، ئەوەش وەھای کردبوو زانایان لەبوون و نەبونیان گومانیان ھەبێت، تاکو لەم دواییانەدا بوونی ئەو کونەڕەشانە سەلمێنرا و یەکلایی کرایەوە و ھیچ گومانێک لە بوونیان نەماوە.
وەک ئاماژەی پێدرا لە ئایەتەکەدا خوای گەورە سوێند بە (الخُنس) دەخوات کە لەزمانی عەرەبیدا بە شتێکی نادیار و شاراوە دەوترێت، (الکُنّس)یش بە مانای ڕووپێوکردن و ماڵین دێت. لەڕاستیدا ئەو کونەڕەشانە لەکاتی جوڵەیاندا ھەرچییەک بێتە بەردەمیان و بچێتە بواری کێشکردنیانەوە، ھەڵی دەلوشن و بەرەو خۆیان کێشی دەکەن، ئەوەش مانای ڕاماڵینی شتەکان دەگەیەنێت.
زانایەکی ئەمریکی ڕەنگە ھەر قورئانیشی نەخوێندبێتەوە، کونەڕەشەکانی ناساندووە بەوەی ئەستێرەی زەبەلاحی بۆشایی گسکدەرە (وەک گسکێکی کارەبایی زەبەلاح)!!
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز