سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
زانستى سوود به‌خش و زانستى زیانبه‌خش
نووسینى/د.عائض القرنى
ئاماده‌کردنى/سانا حمدامین
زانست پیرۆزه ئه‌گه‌ر رێگه‌ى خودات پێ نیشان بدات [أُوتُوا الْعِلْمَ وَالْإِيمَانَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِي كِتَابِ اللَّـهِ إِلَىٰ يَوْمِ الْبَعْثِ]الروم/٥٦
که‌واته: زانستى خودایى و زانستى بێبڕوایى هه‌یه بۆ بێیڕوایان خودا ده‌فه‌رموێت [ظَاهِرً‌ا مِّنَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الْآخِرَ‌ةِ هُمْ غَافِلُونَ]الروم/٧ یان ده‌فه‌رموێت [بَلِ ادَّارَ‌كَ عِلْمُهُمْ فِي الْآخِرَ‌ةِ ۚ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِّنْهَا ۖ بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ]النمل/٦٦ واته به‌ڵێ ته‌نها زانستیان له دواڕۆژ نییه به‌ڵکو ئه‌وان گومانیان هه‌یه له‌ڕۆژى دوایى و کوێرن له‌و ڕاستیه. یان ده‌فه‌رموێت:[ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ الْعِلْمِ]النجم/٣٠ یان ده‌فه‌رموێت[ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ الْعِلْمِ ۚ إِنَّ رَ‌بَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اهْتَدَىٰ ]الاعراف/١٧٥ نموونه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى کارناکات به زانینه‌که‌ى [كَمَثَلِ الْحِمَاڕ يَحْمِلُ أَسْفَارً‌ا]الجمعه/٥ واته وه‌ک گوێدرێژێک وایه بارێک په‌رتوکى لێ بێ. که‌واته زانستێکه ڕێگه نیشانده‌ر نییه بۆ خێر و چاکه به‌ڵکو خۆى له ڕێگه‌ى ڕاست پێ لاده‌ده‌یت ئه‌مانه هیچ کات به‌خته‌وه‌ر نابن.
ئه‌وان کوێرییان پێ باشتربوو له چاوڕوونى. یان ده‌فه‌رموێت [وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّـهُ بِكُفْڕ‌هِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ ]البقره/٨٨ واته ئه‌وان ده‌ڵێن دڵمان په‌رده‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌ڵکو خودا مۆرى بێباوه‌ڕى لێ داوه به هۆى بێ باوه‌ڕى خۆیانه‌وه. هه‌زاره‌ها په‌رتوکم دیوه له کونگرێس له واشنتۆن له هه‌موو ته‌کتیکێک له هه‌موو بوارێک له هه‌موو جیل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ڵام زانستى دوارۆژ ئه‌وانى لێ کوێرن [وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَارً‌ا وَأَفْئِدَةً فَمَا أَغْنَىٰ عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَا أَبْصَارُ‌هُمْ وَلَا أَفْئِدَتُهُم مِّن شَيْءٍ]الاحقاف/٢٦ واته ئێمه گوێ و چاو و دڵمان پێ به‌خشین به‌ڵام نه گوێ نه چاو نه دڵ سوودى بۆ ئه‌وان هه‌بوو. ده‌شت و له‌وه‌ڕگایه‌ک سه‌وز و شینه له‌وه‌ڕى باشى تیادایه, به‌ڵام مه‌ڕه‌که‌ى که لێى ده‌خوات نه‌خۆشه ورماى جوان و خۆش به داره‌وه‌یه به‌ڵام ئه‌بێت بۆى سه‌رکه‌وێ ئاوى سازگار و شیرین هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه تاڵیى له‌ناو زاردایه ودا ده‌فه‌رموێت [تَأْتِيهِم مِّنْ آيَةٍ مِّنْ آيَاتِ رَ‌بِّهِمْ إِلَّا كَانُوا عَنْهَا مُعْڕ‌ضِي] الا‌نعام/٤ واته هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له نیشانه و به‌ڵگه‌کانى خودایان بۆ دێت ئه‌وان پشتى لێ هه‌ڵ ده‌که‌ن
