سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کشتوکاڵ بەڵگەیەکی ماددییە لەسەر زیندووبوونەوە ...له قورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
خوای گەورە دەفەرموێت:{وَاللَّهُ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَسْمَعُونَ (65)} [النحل]، واتە: ھەر خوا بارانی لە ئاسمانەوە باراندووە و زەوی پێ زیندوو کردووەتەوە دوای ئەوەی کە مردبوو، بەڕاستی ئا لەو دیاردەیەدا نیشانە و بەڵگەی تەواو ھەیە بۆ کەسانێک کە گوێ بۆ ڕاستی دەگرن.
یان دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنَّكَ تَرَى الْأَرْضَ خَاشِعَةً فَإِذَا أَنْزَلْنَا عَلَيْهَا الْمَاءَ اهْتَزَّتْ وَرَبَتْ إِنَّ الَّذِي أَحْيَاهَا لَمُحْيِي الْمَوْتَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (39)} [فصلت] واتە: لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا ئەوەیە کە دەبینیت زەوی کش و ماتە، جا کاتێک باران بەسەریدا دەبارێنێت دەخرۆشێت و گەشە و نەشونما دەکات، چونکە بەڕاستی ئەو زاتەی کە زەوی زیندووکردەوە، مردوانیش زیندوو دەکاتەوە، بێگومان ئەو خوایە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە.
کشتوکاڵ کردارێکە بەھۆیەوە مرۆڤ پیشانی خۆی دەدات چۆن خوای مەزن زەوی لەدوای مردنی بە ئاو زیندوودەکاتەوە، کاتێک وشک و زەرد ھەڵگەڕابوو و ھەنووکە لێوانلێوانە لە ژیان و زیندەوەران، بەوجۆرە مرۆڤ بەچاوی خۆی ھەندێک دیاردە و توانای خوا دەبینێت لە بەدیھێنانی ژیان لە زەوی مردووەوە. مرۆڤیش لە خاکی زەوی بەدیھێنراوە، وەک پەروەردگار دەفەرموێت:{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَكُمْ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ إِذَا أَنْتُمْ بَشَرٌ تَنْتَشِرُونَ (20)} [الروم] واتە: لە نیشانە و بەڵگەکانی خوا ئەوەیە کە ئێوەی لە خاک دروستکردووە، دوای بڕینی چەند قۆناغێک کتوپڕ بوونەتە مرۆڤێک و بڵاودەبنەوە بە زەویدا.
زانستی نوێ بە شیکاریی جەستەی مرۆڤ سەلماندوویەتی کە لەشی لەھەمان توخمەکانی خاک پێکھاتووە، لەبەرئەوە ئەو زاتەی زەوی لەدوای مردنی دەژێنێتەوە، بێگومان مردووەکانیش لەڕۆژی قیامەتدا زیندوو دەکاتەوە.
بەمجۆرە کشتوکاڵ دەبێتە بەڵگەیەکی ماددیی لەسەر زیندووبوونەوەی دوای مردن.

