ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

ھەواڵێک لە جیھانی مردووەکان بۆ جیھانی زیندووەکان (چیرۆك)

ھەواڵێک لە جیھانی مردووەکان بۆ جیھانی زیندووەکان (چیرۆك)

نووسینی /هارون نوح طه‌

كتێبخانه‌ی محوی

ئیمامی إبن القیم الجوزی دەفەرموێ: پیاوێک بۆی باس کردم کە گومانی درۆی لێ ناکرێت. ووتی: من بە کرێ ئیشم بۆ ئافرەتێک کرد، ئیشەکە تێکدانی خانوو بوو. بە پارەیەکی دیاری کراو، کە دەستم کرد بە تێکدانی خۆی ھەندێ نەفەر ھاتن لەگەڵ من ئیشیان دەکرد.


منیش ووتم: بۆ چی تۆ خۆت ئازار دەدەیت خێرە ئیش دەکەیت؟ ووتی: سوێند بە خوا من پێویستیم بە ڕوخانی ئەم خانووە نییە. بەڵام باوکم مردووە. کە پیاوێکی زۆر دەوڵەمەند بوو. منیش وا گومان دەبەم کەوا ماڵی لەناو ئەم خانوەی ژێر زەوی کردبێ. بۆیە ویستم بیڕووخێنم بەڵکو شتێ بدۆزمەوە. یەکێ لەو پیاوانە کە ئامادە بوو لە لامان ووتی: کاری ئاسانتر ھەیە لەوە. ئافرەت ووتی: چییە؟
پیاوەکە ووتی: کەسێک ھەیە فلانی کوڕی فلان دەچێتە لای بەسەرھاتەکەی بۆ دەگێڕێتەوە بە ئومێدی ئەوە کە باوکت لە خەو ببینێ. شوێنی ئەم پارەو پولەت پێ نیشان بدات. بە بێ کرێء ماندوو بوون. ئافرەتەکە چووە لای، ئینجا گەڕایەوە لای ئێمە، منیش وام زانی کە ناوی خۆیء ناوی باوکی لە لای پیاوەکە نوسیوە. کە بوو بە بەیانی ئافرەت دەستی کرد بە ئیشء ھاتە سەر خانووەکەی لە دوای ئەوە کە لای پیاوەکە ھاتەوە. ووتی: ئەم پیاوە پێی ووتم باوکی تۆم بینی لە خەو ووتی: پارەکە لەناو خانووەکەیە لە فلان شوێنە. دەڵێ ئێمەش لێمان کۆڵیەوە تاکو پارچەیەک بە دەرکەوت. کە سەیرم کرد ئەوە ماڵەکەیە لە ناویەتی. سەرمان سوڕما لەو کارە، ئافرەتەکەش گاڵتەی پێ دەھات، دەیووت: باوکم ماڵێکی زۆری ھەبوو ئەوەندە نییە. دەبێ بچمەوە لای ئەم پیاوە دووبارە بۆم پرسیار بکات لە باوکم. کە بوو بە بەیانی ئافرەتەکە ھاتەوە
ووتی: پیاوەکە پێی ووتم: باوکت ووتویەتی بڕۆن ئەم چاڵە چوارگۆشەیە ھەڵکەنن کە لە ژووری مەخزەنی زەیتە پارەکەم لەوێ داناوە. دەڵێ: چووین. ئەو چاڵەمان ھەڵکەند لە سوچی خانووەکە. سەیرمان کرد گۆزەیەک لە ژێر چوار گۆشەکەیە لە سوچەکە. ئافرەتەکە ھەڵیگرتء تەماعی پەیدابوو بۆ گەڕانەوە بۆ لای پیاوەکە بەڵکو ھەندێکی تری بۆ بدۆزێتەوە. بۆیە ڕۆیشت بۆ لای، بەڵام کە گەڕایەوە غەمبار بوو. ووتی: گومان دەبا کە مالڕء پارەکەی بینی بێت. پێی ووت: ئەوەندەی بردووە کە بەشی خۆیەتی (واتە: ھیچی تری پێ نیشان نەدا) ئەوەندەی ماوە، ئەوە عیفریتێکی جنۆکە لەسەری دانیشتووەپاسەوانی لێ دەکات بۆ ئەوەی کە بۆی داندراوە( ).     
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز