سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئایا رۆژێك بیرت له مانای زیره‌كی كردۆته‌وه؟ یاخود زیره‌كی چیه؟
ئا / رۆشنا سالح
له ڕاستیدا هه‌ندێك كه‌س زیره‌كی تاك به‌و نمرانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن كه له تاقیكردنه‌وه‌كانی به ده‌ستی دێنێن و هه‌ندیكیش له‌ڕێی بیركردنه‌وه و هه‌ندێكیش له ڕێگه هه‌ڵسوكه‌وهته‌وه، واته ڕێگه‌یه‌كی چه‌سپاو نییه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیره‌كی مڕۆڤ.
مێشكی مڕۆڤ كلیلی هه
ڵسه‌نگاندنی زیره‌كی مڕۆڤه وه توانایه‌كی زۆری هه‌یه له خۆگونجاندن و نوێبونه‌وه،تۆڕی ده‌ماری مێشك درێژ ده‌بێته‌وه و ئاڵۆزتر ده‌بێت هه‌رچه‌نده شتێكی نوێ ده‌رباره‌ی بزانین و شاره‌زایی په‌یدا بكه‌یت. وه زیره‌كی مڕۆڤ له مێشك هه‌ڵده‌قوڵێت.
فه‌رموون بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕێگایه بۆزیادكردنی ئاستی زیره‌كیتان.
1- بیركردنه‌وه ( التأمل)
هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مڕۆڤ زانیویه‌تی كه بیركردنه‌وه سوودی زۆری هه‌یه . وه‌بیركردنه‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێمن و ئارامی جه‌سته‌یی و ڕیكخستنی هه‌ناسه‌دان و گه‌یشتن به ئارامی مێشك ده‌گرێته‌وه.بیركردنه‌وه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له بنیادنان و نوێبوونه‌وه‌ی مێشك. وه‌هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بیركردنه‌وه زۆر به‌سووده بۆ میمۆری ( ژاكرە)ی مڕۆڤ و به هێزكردنی فرمانه‌كانی مێشك و ووردبوونه‌وه(تركیز) .
2 – ڕاهێنان به مێشكت بكه
مێشكیش وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی تری له‌ش پێویستی به ڕاهێنانی ته‌ندروست هه‌یه بۆ زیادكردنی تواناكانی ، چه‌نده‌ها ڕێگه هه‌یه بۆ ڕاهێنانی مێشك له‌وانه یاری سودۆكو و شیكاركردنی ووشه‌ی یه‌كتربڕ، وه چه‌ند ڕێگایه‌كی تری ئه‌كادیمی هه‌یه له‌وانه شیكاركردنی هاوكێشه بیركارییه‌كان و ئه‌وبابه‌تانه‌ی كه داوات لێده‌كات چه‌ند ووشه‌یه‌ك پێك ببه‌ستیته‌وه وه‌ك (گاز، رۆشنایی ، كونی ڕه‌ش ) وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌یه. وه چه‌ند ڕێگایه‌كی تری ئاسان هه‌یه بۆ ڕاهێنانی مێشك وه‌ك شوشتنی ددان و نان خواردن و نووسین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ی كه لێی ڕاهاتووی واته به ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاست به‌كارده‌هێنی بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كرد ئه‌وا ئێستا ده‌ستی چه‌پ به‌كاربهێنه. وه چوون بۆ ده‌وام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕیگایه‌یی كه له سه‌ری ڕاهاتووی .
به‌ڵام له هه‌موو ڕاهێنانه‌كان گرنگ تر و به‌سوود تر بۆ مێشك خوێندنه‌وه‌یه.
3 –خه‌وێكی ته‌ندروست بكه
ئه‌و ڕاهێناننانه‌ی كه له كاتی به ئاگایدا ده‌یان كه‌یت زۆرگرنگه بۆ مێشك، به‌ڵام سودی خه‌و چیه ؟ مێشك ی مڕۆڤ به ئاسانی داناخرێت واتا له‌كاتی نوستنیش هه‌ر به فرمانه‌كانی ڕاده‌بێت .مێشكی مڕۆڤ وه‌ك كۆمپیوته‌ر وایه واته ئه‌و كاتانه‌ی كه نوستویت ئه‌وا مێشك ڕاده‌بێت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به ڕۆژ وه‌رت گرتووه وهه هه‌ڵده‌ستێ به نوێكردنه‌وه‌ی خۆی خانه‌كانی .
به‌ڵام كه‌م خه‌وی به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م كاری مێشك،بۆیه له كه‌سی پێگه‌یشتوو له‌شه‌ودا پێویستی به خه‌وێكی ئارام و ته‌ندروست هه‌یه بۆ ماوه‌ی 6 تا 8 كاتژمێر ، كه ئه‌وه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر وه له ته‌مه‌نێكه‌وه بۆ ته‌مه‌نێكی تر ده‌گۆڕیت
4 –جه‌سته‌ت به ته‌ندروستی بهێله‌وه
هه‌روه‌ك ده‌وترێت: (العقل السلیم فی الجسم السلیم) واته : (مێشكی ته‌ندروست له جه‌سته‌ی ته‌ندروست دایه) ، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی زیره‌كیت زیاد بكه‌یت ده‌بێ گرنگی به جه‌سته‌ت بده‌یت. ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته ده‌بێته هۆی زیادبوونی پاڵنانی خوێن بۆ له‌ش و بۆ مێشك كه ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه چونكه ڕێژه‌ی ئۆكسجین كه هه‌ڵده‌مژرێت زیاد ده‌كات . كیشی مێشكی مڕۆڤ 1.4 كیلۆگرامه كه‌چی %20 ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه له‌كاتی هه‌ناسه‌دان هه‌ڵیده‌مژین بۆ مێشك ده‌چێت.كه‌واته بێویسته ڕاهێنانه وه‌رزشیه‌كان بكه‌ینه به‌شێك له ژیانی رۆژانه‌ماندا. هه‌روه‌ها پێویسته گرنگی به خواردنی ماسی و سه‌وزه گه‌ڵا په‌ڕه‌ییه‌كان و میوه بدرێت
به تایبه‌تی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پڕۆتین
سه‌رچاوه /په‌یجی گروپی پزیشكی ده‌رییا

