سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
لەگەڵ دنیا نەویستان(چیرۆك)
نووسینی/هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
ڕۆژێک زانای خوا پەرست و دنیا نەویست، پێشەوا مالک ی کوڕی دینار (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بە یەکێک لە کۆڵانەکانی شاری بەسرە دا دەڕۆیشت، بینی پیاوێکی سەرخۆش لەسەر پشت پال کەوتووە.
عەرەقی بە دەمی دەھاتە خوارێ دەیووت اللە اللە... مالک ووتی: بەڕاستی ناڕەوایە کە لەم دەمە پیسە ناوی خوای لێ دەربچێ، کە عەرەقی لێ دێتە خوارێ. بە پەلە چوو ھەندێ ئاوی ھێنا دەمء چاوی سەرخۆشەکەی شۆردء دوعای بۆ کرد کەوا ڕێگەی ڕاستی پێ نیشان بدات.
ئینجا سەرخۆشەکەی بەجێ ھێشتء ڕۆیشت بۆ ماڵەوە. دوای چەند ڕۆژێک دەڵێ لە خەوم دا بینیم پێیان ووتم: ئەی مالک تۆ دەمء ڕوخساری ئەم سەرخۆشەت لەبەر ئێمە پاک کردەو، وە ئێمەش لەبەر تۆ دڵمان پاک کردەوە. ئینجا دەڵێ: بە خەبەر ھاتم ڕۆیشتم بۆ مزگەوتء بۆ نوێژی بەیانی، لە ھەمان کۆڵان کە ھەندێ لە شەو مابوو، چاوم بەو کابرایە کەوتەوە ھەناسەی پەشیمانی ھەڵدەکێشا. دەیووت: ئەی خوایە لەبەر دەرگای میھرەبانیت وەستاوم تۆبەو گەڕانەوەکەم لێ وەربگرە.
لە دوای ماوەیەک دەیووت ئەی خوایە ئاگادارم بکەوە ئایا پەشیمانیت لێ وەرگرتووم تاکو پیرۆزبایی لە گیانم بکەم یان لێت وەرنەگرتووم کە تەعزیەو پرسە لە گیانم بکەم. مالک دەفەرموێ: گوێم لەو دەنگە بوو چومە لای کە بینیم ھەمان کابرای سەرخۆش بوو ووتم: حاڵت چۆنە ئەی بەندەی خوا؟ ووتی ئەی پێشەوا مالک ئەو کەسەی کەشارەزای ڕێگەی ڕاستی کردووم ھەر ئەو کەسەیە کەتۆی ئاگادار کردۆتەوە بەھەڵس و کەوتی من( ).

