ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

گەشتە بۆشایی... له‌ قورئاندا

گەشتە بۆشایی... له‌ قورئاندا

نووسینی / سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَاڕ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (33)} [الرحمن]، واتە: ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد! ئەگەر دەتوانن بە بەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا دەرچن، ئەو کارە ئەنجام بدەن، دڵنیاش بن ئەو کارە بەھۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەوییەوە نەبێت ئەنجام نادرێت.


مرۆڤ بەدابەزینی لەسەر ڕووی مانگ گەورەترین دەستکەوتی زانستی و کرداری بەدەستھێنا، بەھۆی داھێنان و ئامێرە نوێیەکانەوە توانی بەسەر ڕووەکەیدا بڕوات و لە گەڕانەوەیدا نموونەی بەرد و خۆڵەکەی لەگەڵ خۆی بھێنێتەوە تاکو شییان بکاتەوەو توخمەکانی بزانێت.
زانستی نوێ دەڵێت مانگ (کە مرۆڤ بەھۆی کەشتی ئاسمانیەوە پێی گەیشتووە) تەنێکی بچوکی پاشکۆی زەوییە، وەک ئەوەیە یەکێک لەناوچەکانی بێت، کە (٣٨٥٠٠٠کیلۆمەتر) دەبێت، ئیتر بزانە ئەو دوورییە چەند کەمە بە بەراوورد لەگەڵ دووری بەشەکانی ئاسمانەکان کە دوورییەکانی لە زەوییەوە بەھەزاران ساڵی ڕووناکی دەبن؟
خێرایی ڕووناکی (٣٠٠٠٠٠ ھەزار کیلۆمەترە لەچرکەیەکدا)، دەبێت ڕووناکی لە خولەکێکدا چەند کیلۆمەتر ببڕێت، ئەی لە کاتژمێرێکدا... پاشان لە ڕۆژێکدا... لە مانگێکدا... لە ساڵێکدا؟! لە ساڵێکدا دوورییەک دەبڕێت بە ژمارە ئاماریەکانمان مەزەندە ناکرێت، بەڵکو ژمارەی فەلەکین... خەیاڵین...
تەحەددای بەدیھێنەر بۆ دەرچوونی بەدیھێنراوەکانی بە بەشەکاندا بەدوو ئاڕاستەیە:
١. ئاڕاستەی بەشەکانی ئاسمانەکان
٢. ئاڕاستەی بەشەکانی زەوی
تێبینی دەکەین (ئاسمان) بە دەستەواژەی (کۆ) ھاتووە، ئەوەش ئاماژەیەکی زانستی ورد و جوانە بۆ بوونی ژمارەیەک پێکھاتەی (بوونی) ئاسمانی لەم گەردوونە فراوانەدا، دروست وەک ئەوەی دۆزینەوە گەردوونییە نوێیەکان دەیسەلمێنن.
بەڵام زەوی بە (تاک) ناوی ھاتووە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی زەوی لە پێکھاتن و سیفەتەکانیدا بەتەواوی نایاب و جیاوازە لەنێوان سەرجەم ھەسارەکانی تردا. ئەمەش کتومت وێکچووی نوێترین زانیارییەکانی زانستی نوێیە.
ئیعجازی ئایەتەکە لە دەستەواژەی (إلاّ بِسُلگان)دایە، بەمانای ناتوانایی لە دەرچوون بە بەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا بەبوونی ھێزێکی گەورە و زۆر مەزن نەبێت... ڕەنگە ھێزی کێشکردنی زەوی بێت، پێدەچێت ئەو خێراییە بێت کە پێی دەجوڵێین، ناشکرێت لەخێرایی ڕووناکی نزیک ببێتەوە.
خەڵکی وەھا گومان دەبەن مرۆڤ بە زانستەکەی توانیویەتی بە بەشەکانی ئاسماندا دەربچێت، ئەو کارەش بە ھۆی (سُلطان)ی زانستەکەیەوە ئەنجام داوە. لێرە ھەڵەکە لە(سُلطان)ـەکەدایە، کە وەھا گومان دەبەن سوڵتانی زانست بێت، خۆی لەڕاستیدا سوڵتانی خوای پەروەردگارە کە لەشەوی میعراجدا پێغەمبەری (صل الله علیه‌ وسلم) تێپەڕاند، چونکە ھەر زاتی (اللە)یە بەسەر ملکەچکردنی سوننەت و ڕێساکانی گەردووندا بەتوانا و دەسەڵاتدارە.   
بەو پێیە، زانستی نوێ نەیتوانیوە بگاتە ئەو ھەسارە و گەلەستێرانەی بەھۆی ئامێرەکان و تەلەسکۆبە گەردوونییەکانەوە ئاشکرای کردوون، ئەمەش لە ئەستەمبوونی بەزاندنی بەشەکانی ئاسمانن.
لە لایەکی تریشەوە، بۆ مرۆڤ ئەستەمە بتوانێت بەشەکانی زەوی ببەزێنێت، لەبەر ئەم ھۆیانە:
گرنگترینیان، چەند بەرەو نێو زەوی بچین پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە تا دەگەینە کرۆکی زەوی، لەوێدا زەوی دەبێتە دۆزەخێک کە گەرمییەکەی دەگاتە (٣٠٠٠پلەی سەدی). ئیتر کام ئامێر دەتوانێت ھەموو ئەو چینانە ببەزێنێت، لەگەڵ ئەو پلە گەرمییە زۆر بەرزەدا کە سەرجەم کانزا ڕەقە ناسراوەکان دەتوێنێتەوە!
گەر بەزاندنی بەشەکانی وشکایی توێکڵی زەوی ھێندە گران و ئەستەم بێت، دەبێت حاڵەکە چۆن بێت بەگوێرەی بەشی دەریایی گۆی زەوییەوە؟ لەکاتێکدا کە ڕێژەی وشکایی زەوی (٣٠%) یە و ئەوی تری ھەمووی دەریا دایپۆشیوە.
مرۆڤ نەیتوانیوە قوڵایی دەریاکان ئاشکرا بکات تەنھا لە سنوورێکی تەسکدا نەبێت، ئەوەش ھۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک فاکتەر کە گرنگترینیان زیادبوونی پەستانی ھەوا و ئاو لەسەر کەسی نقوم بووی نێو قوڵاییەکان، ھەر (١٦کیلۆمەتر) ڕۆچوون بۆ نێو دەریا ئەوا پەستانی بە ئەندازەی (١پەستانی کەش) زیاددەکات.
یەکێکی تر لە گرفتەکان نەمانی ڕووناکییە بەپلەپەندی، بەشێوەیەک کە لەقوڵایی (١١٠مەتر)دا دەریا دەبێتە تاریکییەکی شەوەزەنگ ئاسا، لەو قوڵاییەدا پەستان لەسەر کەس و ئامێرەکان ١٢ھێندەی پەستانی کەشە.
لە ھەموو ئەوانەوە دەبینین کە تەحەدداکە ھێشتا لەبەردەم ھەموو مرۆڤایەتیدایە و تاکو ڕۆژیی دوایی بەردەوامە. ئەوەش ئیعجازێکی ئیلاھیە کە زانستی نوێ نەیتوانیوە بە (سُلطان)ی زانست و نوێترین ئامێرەکانی ڕووبەڕووی ببێتەو
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز