سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
چیاکان له قورئان
نوسینی :زغلول راغب محمد نجار
وه‌رگێرانی :محمد علی احمد
ئاماده‌کرنی :هیچما نجم
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز وه‌سفی چیاکان ده‌کات له (39) شوێن (لةوانة 6 جار بةتاك و 33 جار بة شيَوةي كؤية) به‌وه‌ی ڕاگره‌کان بۆ زه‌وی و ئاماژه‌یه‌ک هاتووه بۆ چیاکان به ده‌ربڕینی (رواسي) و له ده ئایه‌ته‌کانی تر، له یه‌کێک له ئایه‌ته‌کانی چیاکان‌دا وه‌سفی قورئانی پیرۆزی بۆ هاتووه به‌وه‌ی وه‌ک مێخه (اوتاد) ئه‌وه‌ش له وته‌ی ڕاستی خودای مه‌زنه که ده‌فه‌رمووێت :
(أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَاداً [6] وَالْجِبَالَ أَوْتَاداً [7] النبأ)
واتا : ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (ئايا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زةوي بثاريَزيَت لة فشاري بوركان و ماددة تواوةكاني ناو ناخي، هةروةها تا لةنطةري ڕابطريَت و ضةندةها سوودي ترتان ثىَ بطةيةنيَت)
هه‌روه‌ک ئه‌و مێخه زۆرینه‌ی که له زه‌ویدا شاراوه‌ته‌وه، که‌مێکی دیاره له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی کاره‌که‌شی چه‌سپاندنه، زانسته‌کانی زه‌وی دوایی سه‌لماندنیان که چیایه‌کان ئاوه‌هان، هه‌موو به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی درێژبوونه‌وه‌یه‌کی له ناوه‌وه‌ی هه‌یه هێنده‌ی (10-15) ئه‌وه‌نده‌ی به‌رزیه‌که‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌یه‌وه، هه‌رچه‌ند به‌رزاییه‌که‌ی له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ریاوه گه‌وربێت، ه‌شه ڕۆچووه‌که‌ی له ناو به‌رگی به‌ردینی زه‌وی درێژبوونه‌وه‌یه‌کی چه‌ند جاره‌ی ده‌بێت به قوڵیه‌که‌ی.
تاکو ئه‌و به‌رگی به‌ردینه به ته‌واوی ده‌بڕێت، له‌سه‌ر پشتێنه‌ی لاوازی زه‌وی ده‌گیرسێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن چیایه سه‌هۆلیه‌کان له‌سه‌ر ئاوی زه‌ریاکان ده‌گیرسێته‌وه و یاسای ته‌نی سه‌ر ئاو که‌وتن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات، کاتێک هۆکاره‌کانی داڕنین و داخوران له لوتکه‌ی چیاکانیان برد، ئه‌و چیایانه به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ سه‌ره‌وه تا به‌ته‌واوی له پشتێنه‌ی لاوازی زه‌وی ده‌رده‌چێت، له‌و کاته‌دا چیاکان له جوڵه ده‌وه‌ستن تا خۆڵه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت و له قۆڵه‌کانیدا سامانه‌کانی زه‌وی ده‌رده‌که‌وێت که دروست نابێت ته‌نها له‌ژێر ئه‌م باره نائاساییه نه‌بێت له‌م په‌ستان و گه‌رمیه‌ی که باوه له ڕه‌گی قوڵی چیاکان‌دا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه قورئانی پیرۆز بۆ چیاکان به‌وه‌ی که مێخه‌که (اوتاد) ئه‌وه وه‌سفێکی ده‌رئاسایه، چونکه به‌یه‌ک وشه شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی چیا و درێژبوونه‌وه قوڵه ناوه‌کییه‌کانی و کاره‌که‌ی ده‌ربڕیوه، ئه‌م وشه‌یه (اوتاد) پێشه‌نگیی قورئانی پیرۆزی چه‌سپاند بۆ هه‌موو زانیاریه به‌ده‌ستکه‌وتووه‌کان که‌تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ی ئێستاماندا وه‌سفی چیاکان ده‌کرێت له زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه زانستی و زمانه‌وانیه به‌ربلآوه‌کان به‌وه‌ی بریتین له هه‌ڵئاوساوه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌وی و جیاوازن له ڕووی دیاریکردنی مه‌ودای به‌رزییان، به‌مه‌ش جیایان ده‌کاته‌وه له هه‌موو گردو ته‌پۆلکه‌یه‌ک.
ئایه‌ته‌کانی قورئانی وه‌سفی چیاکان ده‌که‌ن به‌وه‌ی وه‌ک مێخه‌ک و ڕاگیرکارن بۆ زه‌وی هه‌روه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:
(وَأَلْقَى فِي الأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَاراً وَسُبُلاً لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ [النحل : 15])
واتا : هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه نه‌له‌رزێنێت و لارتان نه‌کاته‌وه و ژێره و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و رووبار و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه‌ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.
سوره‌تی النازعات (وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا [32] مَتَاعاً لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ [33] النازعات)
واتا : کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی خۆتان و مالآته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
ئه‌م ڕاستیانه تا سالآنی دوایی له سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌زانرا، دوای گه‌لآڵه کردنی چه‌مکی (جولَةي ثليَتةكاني بةرطي بةرديني زةوي)، ئه‌مه‌ش جوڵه‌یه‌که زه‌وی ده‌هه‌ژێنێت هه‌ژانێک له‌سه‌ره‌تای به‌دیهێنانیه‌وه، ئه‌م گڕو توندیه‌ی هێمن نابێته‌وه ته‌نها به پێکهاتنی زنجیره چیاکان نه‌بێت، هه‌ر بۆیه په‌روه‌ردگارمان چه‌سپاندنی زه‌ویمان به‌هۆی چیاکانه‌وه له ده ئایه‌تی قورئانی پیرۆز بۆ کورتده‌کاته‌وه، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێت :(عندما خلق الله الارض جعلت تميد فارساها بالجبال).
واتا : کاتێک خوای گه‌وره زه‌وی دروستکرد، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی هاوسه‌نگی تێک نه‌چێت خوای گه‌وره به چیاکان ڕاگیریکرد.

