سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
( خستنه‌ڕووى ئایه‌ته‌کانى قورئان و بوونه‌وه‌ر له بانگه‌وازدا )
نووسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
(1) له خۆتان وردبنه‌وه :
قورئان ده‌فه‌رموێت( وفي أنفسكم أفلا تبصرون ) الذاریات ٢١..وردبوونه‌وه له ده‌روونى مرۆڤ و پێکهاتنى ئه‌ندامه‌کانى ، مرۆڤ ده‌بات به‌ره‌و ئیمان و تێگه‌یشتن له ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار , بۆ نموونه :
یه‌که‌م : خڕۆکه سووره‌کان سه‌د و بیست ڕۆژ ده‌ژین و دواى ئه‌وه ده‌مرن و له رێى سپڵه‌وه ده‌رده‌کرێنه ده‌ره‌وه‌و خانه‌ى نوێ له‌جێیان دروست ده‌کرێنه‌وه , له‌باروزرووفی ئاسایی‌دا دوو ملیۆن و نیو خڕۆکه‌ى سوور له چرکه‌یه‌کدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له له‌شداو , ئه‌م ژماره‌یه‌ش زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێویست بکات , ڕێژه‌ى ئه‌م به‌رهه‌م هێنانه‌ش هۆرمۆنێک ڕێکى ده‌خات که ناوى (ئيريسرؤثؤيتين)ه ..
کاتێک له ڕووداو و کاره‌ساتێکدا مرۆڤ تووشی خوێن له‌به‌ر ڕۆیشتن ده‌بێت , به‌رهه‌م هێنان زیاد ده‌کات .. هه‌روه‌ها کاتێک مرۆڤ به‌سه‌ر شوێنێکى به‌رزدا سه‌رکه‌وێت و ئۆکسجین که‌م بکات خڕۆکه‌ى سوور زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت تا زوَرترین ئۆکسجین وه‌ربگرێت.. ( ل/126 / التصميم في الطبيعة/هارون يحيى , وةرطيَڕانى أورخان محمد على) .
دووه‌م : له هه‌وادا تۆز و خۆڵ هه‌یه وله‌ساڵێکدا مرۆڤ نزیکه‌ى نیو کیلۆ تۆز و خۆڵ له رێى لووتیه‌وه به هه‌ناسه‌دان هه‌ڵده‌مژێت و، ئه‌گه‌ر شه‌ست ساڵ بژى ده‌کاته نزیکه‌ى سی کیلۆ .
په‌روه‌ردگاریش بۆ پاراستنى مرۆڤ له‌و تۆز و خۆڵه لووتى به جۆرێک دروست کردووه که ڕێ له‌و تۆز و خۆڵه بگرێ وکه‌مترینى بگاته ناو بۆری هه‌ناسه و سىیه‌کان , ئینجا به‌هۆی پژمینه‌وه ئه‌گه‌ر ڤایرۆس و تۆز و خۆڵ هێڵه‌کانى به‌رگری بڕیبوو دێنه‌وه ده‌ره‌وه ، بۆیه سوننه‌ته سوپاسى خواى له‌سه‌ر بکرێ .
هه‌روه‌ها له لووت دا ملیۆنه‌ها خانه‌ى بۆن کردن هه‌یه که نزیکه‌ى سێ هه‌زار جۆر بوَن له‌یه‌کتری جیا ده‌کاته‌وه‌و هه‌ستى پێده‌کات .. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى که لووت وه‌ک ئێرکۆندیشن وایه , ئه‌گه‌ر هه‌واى ده‌ره‌وه گه‌رم بوو وه‌ک (ربعى الخالي) که ده‌گاته (50) پله , یان سارد بوو وه‌ک (سيبريا) , ئه‌وا له‌چوار چرکه‌دا هه‌واکه گه‌رم بێت یان سارد ده‌یکات به (30 - 37) پله ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى زیان به سىیه‌کان نه‌گه‌یه‌نێت .. ( د.عبدالحميد القضاة - وتارى (وفي انفسكم أفلا تبصرون) ).
