سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
نوێژى جومعه چه‌نده‌ها فه‌زڵى هه‌یه له‌وانه:
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى
١- سوره‌تێکى به‌ناوه‌وه‌یه له قورئاندا به‌ناوى (الجمعة).
٢- رۆژى جومعه له نێوان پێنج شه‌ممه‌و شه‌ممه‌دایه, تایبه‌ته به ئوممه‌تى پێغه‌مبه‌ره‌وه, خواى گه‌وره گاور و جوه‌کانى پێ گومڕاکرد, جوله‌که رۆژى شه‌ممه‌یان هه‌بوو, گاوره‌کانیش رۆژى یه‌ک شه‌ممه, ئه‌وان ده‌بێ شوێن ئێمه بکه‌ون له کاتێکدا چه‌نده‌ها ساڵ له‌پێش ئێمه‌وه بوون, ئه‌مه‌ش له فه‌زڵ و خێرى ئه‌م ئوممه‌ته‌یه .
رۆژى جومعه چه‌نده‌ها تایبه‌ت مه‌ندى هه‌یه, به‌لآم شه‌ممه‌و یه‌ک شه‌ممه هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌کیان نیه .
٣- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَت عَلَيهِ الشَّمْسَ يَوْمُ الجُمعَةِ, فيهِ خُلِقَ آدَم, وَفِيهِ أُدْخِلَ الجَنّةَ, وفيهِ اُخْڕجَ مِنْها) . واته: باشترین رۆژى هه‌فته که خۆرى لێ هه‌ڵبێ جومعه‌یه, خواى گه‌وره له رۆژى جومعه‌دا ئاده‌مى دروستکرد, له ڕۆژى جومعه‌دا چووه ناو به‌هه‌شته‌وه, هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا له به‌هه‌شت ده‌رکراو خرایه سه‌ر ئه‌م زه‌وییه.
٤ـ له ئیبن عه‌باسه‌وه ره‌زاى خوایان لێ بێ هاتووه ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمویه‌تى: (إنَّ هذا يَوْمُ عيدٍ جَعَلَهُ اللهُ للمُسْلمِين, فَمنْ جاءَ الى الجُمعة فَليَغتَسِلْ, وَإن كان عِندَهُ طيبُ فَلْيَمسّ مِنْهُ وَعَلَيكُم بسِواكِ) . واته: خواى گه‌وره رۆژى جومعه‌ى گێڕاوه به‌جه‌ژن بۆ موسڵمانان, هه‌رکه‌سێک هات بۆ نوێژى جومعه باخۆى بشوات، ئه‌گه‌ر بۆنى خۆشى لابوو با له‌خۆى بدات, سیواکیش بکه‌ن.
* هه‌روه‌ها له رۆژى جومعه‌دا به‌کۆمه‌ڵێ له موسڵمانانى فه‌رموو: (مَعاشِر المُسْلِمين إنَّ هذا يَومٌ جَعَلَهُ اللهُ لَكُم عِيداً, فَاغتَسِلوا و عَلَيْكُم بالسِواك) . واته: ئه‌ى کۆمه‌لى موسڵمانان, ئه‌م رۆژه خوا کردوویه‌تى به جه‌ژن بۆتان, خۆتان بشۆن و سیواک بکه‌ن.
٥- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:: (أفْضَلُ الصَّلَواتِ عِنْدَ الله صلاةُ الصُّبْحِ يَوْمَ الجُمُعَةِ في جَماعَةٍ) . واته: باشترین نوێژ لاى خوا نوێژى به‌یانى رۆژى جومعه‌یه به جه‌ماعه‌ت.
٦ـ دوو رکات نوێژى فه‌رز ده‌کرێ به‌لآم له رۆژه‌کانى تردا چوار رکات ده‌کرێت.
٧ـ (الجَهْرُ فيها) نوێژه‌که‌ى به‌ده‌نگى به‌رزو ئاشکرا ده‌خوێنرێت.
٨ـ سه‌رقاڵ بوون به‌عیباده‌ته‌وه تا ئیمام له‌مزگه‌وت ده‌چێته‌ده‌ره‌وه خێرێکى گه‌وره‌ی هه‌یه.
٩ـ خوێندنى سوره‌تى جومعه و مونافقین سوننه‌تن له نوێژى عیشاى شه‌وه‌که‌یدا.
١٠ـ له رۆژى جومعه‌دا سزا له سه‌رخه‌ڵکانى به‌رزه‌خ هه‌ڵده‌گیرێت.
١١ـ هه‌ڕه‌شه کراوه له‌وانه‌ى که دواده‌که‌ون یان ئاماده‌ى جه‌ماعه‌تى جومعه نابن به سوتاندنى ماڵه‌کانیان به سه‌ریاندا .
١٢ـ مۆر ده‌نرێ به‌سه‌ر دڵى ئه‌وکه‌سانه‌دا که‌واز له نوێژى جه‌ماعه‌تى جومعه ده‌هێنن به‌بێ به‌هانه‌ى شه‌رعى.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (ليَنتَهِنَّ أَقوامٌ وَدْعهم الجُمعات, أو ليختِمَنَّ اللهُ عَلى قُلُوبِهِم ثمَّ لَيكونَنَّ مِن الغافِلين) .
* هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (مَنْ تَرَكَ ثلاث الجُمْعَة مِن غَيڕ ضرورةٍ طبَعَ اللهُ علَى قلبِهِ) . هه‌رکه‌سێ سێ جومعه له‌سه‌ریه‌ک به‌بێ ئیش و کارێکى زۆر زه‌روور و به‌هانه‌یه‌کى شه‌رعى و پێویست واز له نوێژى جه‌ماعه‌تى جومعه بهێنێ ئه‌وه خواى گه‌وره مۆر ده‌دا له‌سه‌ر دڵى.
١٣- رۆژووگرتن تێیدا دروست نیه به ته‌نها, یان ده‌بێ رۆژى پێشتر یان رۆژى دواترى له‌گه‌ڵدا بگیرێ .
١٤ـ نابێت تایبه‌ت بکرێ بۆ شه‌ونوێژ کردن .
١٥ـ له‌کاتى وتاردا نابێ که‌س قسه بکات ئه‌بێ به‌بێ ده‌نگى گوێ بۆ ئیمام رابگیرێت.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (هةركةسيَك لة ڕؤذى جومعةدا دةسنويَذيَكى ريَك و ثيَك بطرىَ و بيَت بؤ جةماعةتى جومعة بةبىَ دةنطى طوىَ بطرىَ بؤ وتارى ئيمام خواى طةورة لة طوناهى نيَوان ئةو جومعةو جومعةكةى ثيَشوى خؤش دةبىَ لةطةلأ سىَ رؤذى زيادةدا, هةركةسىَ دةست بدات لة بةرد و خؤى مةشغولَ بكا ئةوة شتى نابةجيَى كردووة و خؤى بةشتى بيَ هوودةوة خةريك كردووة.
* هةروةها دةفةرمويَت: (إِذَا قُلْتَ لِصَاحِبِكَ أَنْصِتْ, يَوْمَ الْجُمُعَةِ وَالإِمَامُ يَخْطُبُ فَقَدْ لَغَوْتَ) . واته: له‌کاتى وتارى هه‌ینى دا ئه‌گه‌ر بڵێى به هاوه‌ڵه‌که‌ت بێ ده‌نگ به ئه‌وه خۆت به‌شتى پڕوپوچه‌وه خه‌ریک کردووه, خێرى جومعه‌که‌ت نامێنێ.
١٦ـ خۆشتن پێویسته:
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَنْ جاءَ مِنِكُم الجُمعَةَ فَليَغسِلْ) . هه‌رکه‌سێک هات بۆ نوێژى جه‌معه با خۆى بشوات.
هه‌ره‌وه‌ها ده‌فه‌رموێت: (غُسْل الجُمعة وَاجِبٌ عَلى كُلِّ مُحتَلِم) . واته: خۆشتن له رۆژى جومعه‌دا واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێکى باڵغ.
١٧ـ خێرى گه‌وره ده‌ست ئه‌وکه‌سه ده‌که‌وێ پێش وه‌خت ئاماده ده‌بێ: (مَنِ اغْتَسَلَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ غُسْلَ الْجَنَابَةِ ثُمَّ رَاحَ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَدَنَةً وَمَنْ رَاحَ فِى السَّاعَةِ الثَّانِيَةِ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَقَرَةً وَمَنْ رَاحَ فِى السَّاعَةِ الثَّالِثَةِ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ كَبْشًا أَقْرَنَ وَمَنْ رَاحَ فِى السَّاعَةِ الرَّابِعَةِ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ دَجَاجَةً وَمَنْ رَاحَ فِى السَّاعَةِ الْخَامِسَةِ فَكَأَنَّمَا قَرَّبَ بَيْضَةً فَإِذَا خَرَجَ الإِمَامُ حَضَرَتِ الْمَلاَئِكَةُ يَسْتَمِعُونَ الذِّكْرَ) . واته: هه‌رکه‌سێک رۆژى جومعه خۆى بشوات و پاشان له‌سه‌عاتى یه‌که‌مدا ئاماده‌بێ له مزگه‌وتدا وه‌ک وشترێ بکات به‌خێر ئاوایه, ئه‌وه‌ى له سه‌عاتى دووه‌مدا بڕوات وه‌ک ئه‌وه وایه مانگایه‌ک بکات به‌خێر, ئه‌وه‌ى له سه‌عاتى سێیه‌مدا بڕوات وه‌ک ئه‌وه وایه به‌رانێکى شاخدار بکات به‌خێر, ئه‌وه‌ى له سه‌عاتى چواره‌مدا بڕوات وه‌ک ئه‌وه وایه مریشکێ بکات به‌خێر, ئه‌وه‌ى له سه‌عاتى پێنجه‌مدا بڕوات وه‌ک هێلکه‌یه‌ک بکات به‌خێر وایه, که ئیمام چووه سه‌ر مینبه‌ر ئیتر ملائیکه‌کان ده‌ڕۆن گوێ له ووتاره‌که‌ى ده‌گرن ئه‌وه‌ى له دواى ئه‌وه بڕوات ناوى له ده‌فته‌رى رێز لێنانى ئه‌وانه‌دا نانوسرێ چونکه سجیله‌که‌یان پێچاوه‌ته‌وه.
١٨ـ بۆ هه‌موو هه‌نگاوێک پاداشتى ساڵێ ده‌نووسرێت:
ئه‌وسى کوڕى ئه‌وس فه‌رمووى: له پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله علیه وسلم بیست ده‌یفه‌رموو: (من غسَّلَ يَومَ الجُمعَةِ وأغسلَ, ثُمَّ بَكِّرَ وَابتَكرَ, وَمَشى وَلَم يَرْكب, ودنا مِن الإمام, وَاسْمَع ولم يَلغُ, كان لَهُ بِكُل خُطوةٍ عَمَلُ سَنة أجْرُ صِيامِها و قِيامِها) . واته: هه‌ر که‌سێک له رۆژى جومعه‌دا خۆى بشوات و پێش وه‌خت ئاماده بێت بۆ نوێژ, به پیاده بڕوات نه‌ک به سوارى, له نزیک ئیمامه‌وه دا‌نیشێت, به‌بێ ده‌نگى قسه‌ى نابه‌جێ نه‌کات, بۆ هه‌موو هه‌نگاوێکى خێر و پاداشتى ساڵێک شه‌ونوێژى بۆ ده‌نوسرێت که له رۆژه‌که‌یدا به رۆژوو بوو بێت.
١٩ـ خوێندنى سوره‌تى (الكهف) ده‌بێته نوورو رووناکى نێوان ئه‌و جومعه‌و جومعه‌که‌ى تر: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَنْ قَرأَ سورة الكَهف يَومُ الجُمعه أَضَاءَ لَهُ مِنَ النور مابين الجمعتين) .
٢٠ـ نوێژى جومعه ده‌بێته هۆى که‌فاره‌ت وشۆردنه‌وه‌ى گوناهه‌کان: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (الجُمعة الى الجُمعة كفارةٌ لِما بَينَها مَالَم تَغْشَ الكبائِر) . جومعه بۆ جومعه‌یه‌کى تر دبێته هۆى شۆردنه‌وه‌ى گوناه وتاوانى نێوانیان به‌مه‌رجێ له تاوانه گه‌وره‌کان نه‌بن.
٢١ـ کاتێکى تێدایه دوعاى تیا گیرایه ئه‌وکاته‌ش دیاریکراو نیه, له‌به‌ر ئه‌وه موسڵمانان پاڕانه‌وه‌ى زۆرى تێدا بکه‌ن, هه‌رکه‌سێ له‌وکاته‌دا داواى هه‌رچیه‌ک بکات له خواى گه‌وره پێى ده‌به‌خشێ:(فِيهَ سَاعَة لاَ يُوا فِقُها عَبدٌ مَسْلمٌ وَهوَ قَائِمٌ يُصَّلىِ يسأَلُ اللهُ شَيئاً إلا أعطاهُ إياهُ وأَشار بيدهِ يُقَلِلُها) .
٢٢- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (فأَكثروا مِنَ الصَّلاة علىِّ فِيهِ فَإِنَّ صَلاتَكُم مَعْرُوضَةٌ) . واته: زۆر سلآوات بده‌ن له‌سه‌رم له شه‌و و رۆژى جومعه‌دا چونکه پێم ده‌گات.
