سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
گــەردیلــە... لهقورئاندا
(نووسینی/سهروهرحسن.. نووسینگهی تهفسیر)..خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:{أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَتَّبِعُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ شُرَكَاءَ إِنْ يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ (66)} [يونس]، واتە: (ئەی پێغەمبەر (صل الله علیه وسلم)) تۆ بەھیچ کارێک ھەڵناستیت، ھیچ بەشێک لە قورئان ناخوێنیتەوە (کە ئێمە ئاگادار نەبین، ئێوەش ئەی خەڵکینە) بەھیچ ھەڵسوکەوتێک ھەڵناسن ئێمە شایەت نەبین بەسەریەوە لەکاتێکدا ئەنجامی دەدەن و تیایدا ڕۆدەچن، ھیچ شتێکیش لە پەروەردگاری تۆ ون نابێت لە پارچە ئەتۆمێکەوە بگرە لە زەوی یان لە ئاسماندا، بچوکتر بێت یان گەورە تر، کە لە دۆسیەیەکی تایبەتی ئاشکرادا لای ئێمە تۆمار نەکرابێت.
یان دەفەرموێت: {فَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ (7) وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ (8)} [الزلزلة]، واتە: جا ئەوەی بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک خێر و چاکەی ئەنجام دابێت دەیبینێتەوە، ئەوەش کە بەقەدەر سەنگی گەردیلەیەک خراپەی ھەبێت، دەیبینێتەوە.
لەکۆندا باوەڕ وابوو گەردیلە بچوکترین شتە، شتێک نییە کێش و قەبارەی لە گەردیلە بچوکتر بێت، بەڵام زانستی نوێ سەلماندی گەردیلەش توانای بەشکردنی ھەیە.
ئەوەیە قورئانی پیرۆز بەر لەزانستی نوێ باسی کردووە... لەکۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای سەدەی بیستدا ئەو وتەیە سەلمێنرا، کاتێک زانایان ئاشکرایان کرد کە گەردیلەی ھەندێک ماددەی (وەک ڕادیۆم و یۆرانیۆم) ھەر خۆی بۆخۆی بەش دەبێت و لێیانەوە تەنۆلکەی بارگە موجەب دەردەچێت پێیاندەوترێت (تەنۆلکەی ئەلفا) و تەنۆلکەی بارگە سالب کە پێیاندەوترێت (تەنۆلکەی دەلتا) لەگەڵ تیشکێک کە بە (گاما) ناودەبرێت.
تاھەنوکەش زانست لێکۆڵینەوەی بەردەوامە، تاکو گەیشتە پەرتکردنی گەردیلە، پەتکردنی دەستکرد لە ساڵی (١٩٣٩ز): ھەر دوو زانای ئەڵمانی (ھاھن) و (استتراسمان) لە پەیمانگای بەرلین گەیشتنە کەرتکردنی گەردیلەی یۆرانیۆم بۆ دووبەشی گەورەو چەند بەشێکی تر.
ئەم بیردۆزەی قورئانی پیرۆز لەسەدەی حەوتەمدا لەسەر زمانی پێغەمبەرێکی نەخوێندەوار، لە نەتەوەیەکی نەخوێندەوار، کە لە سارادا دەژیا و ھیچ پەیوەندییەکی بەمجۆرە زانیاریانەوە نەبوو. ئایا نابێتە ئیعجازێکی جوان و سەرنجڕاکێش؟!
چەندین لێکۆڵینەوە سەلماندیان ھەر توخمێک لە گەردیلە پێکدێت، ئەو گەردیلانەش لە پێکھاتەیاندا سادە نین، وەک گومان دەبرێت، بەڵکو لە تەنۆلکەی بچوک پێکدێت پێیدەوترێت (پرۆتۆن)، بە دەوریشیدا تەنۆلکەی بچوک ھەن کە (ئەلیکترۆنەکان)ن، ئەم ئەلیکترۆنانە لە جوڵەیەکی بەردەوام و یەکبینەدان بەدەوری ناوکی گەردیلەکەدا (کە پرۆتۆن و نیۆترۆن پێکیدێنن).
پرۆتۆن بارگەی موجەبی ھەڵگرتووە و ئەلیکترۆنیش بارگەی سالب. بارستایی پرۆتۆن ١٨٤٠ھێندەی بارستایی ئەلیکترۆنە، بۆیە ڕاستە بوترێت زۆرینەی بارستایی تەن لە(پرۆتۆن) پێکدێت.
لەوانەوە دەردەکەوێت کە پێکھاتەیەک ھەیە بچوکتر لە گەرد (گەردیلە)، دروست وەک ئەوەی خوای مەزن لە قورئانی پیرۆزدا لەبارەیەوە دواوە، ئەوەش بەدۆزینەوەیەکی زانستی دەژمێردرێت کە لەم دوادواییانەدا ئاشکرا کرا.

