سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)....(3
م. عبدالخالق ....... پێغه‌مبه‌رى ئازیز له په‌روه‌رده‌کرنى شوێنکه‌وتووه گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌کانى له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌کى ئاڵۆز‌و پڕ له ماندووبوون بوو،
به‌رده‌وام چاوى لێیان بوو، له‌هه‌ر هه‌ڵوێستێکى تازه به زمانى کردار حاڵه‌ته راست وته‌ندروسته‌که‌ى بۆ ده‌خستنه‌ڕوو دواى ئه‌وه‌ش به زمانى پاراوو شیرین و پڕ له میهره‌بانى خۆى لایه‌نه شارراوه‌کانى پێ ئاشنا ده‌کردن.
لێره‌وه پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وامان له دژى هه‌موو ئاڕاسته‌و ته‌به‌نی کردنى بیرێکى ناڕاست یان موماڕه‌سه‌یه‌کى سه‌لبیانه‌ى دیندارى و ژیانى کۆمه‌لآیه‌تى ده‌وه‌ستا، له‌و باره‌شه‌وه له ژیانیدا ده‌یان هه‌ڵوێست و رووداو تۆمارکراون که گوزارشتێکى راشکاون له‌و راستیه‌ى له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ‌کرد.
له یه‌کێک له‌و به‌سه‌رهاتانه له پێغه‌مبه‌رى خواوه ده‌گێڕنه‌وه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێک داده‌نیشێت و وه‌سفى رۆژى قیامه‌ت وناخۆشیه‌کانى ئه‌و رۆژه‌یان بۆ ده‌کات، پێغه‌مبه‌رى خوا دیوه ترسناکه‌کانى ئه‌و رۆژه‌ى بۆ باسکردن تا خه‌ڵکه‌که پێى کاریگه‌ربوون دڵیان نه‌رم بوو هه‌روه‌ها ده‌ستیان کرد به گریان، دواى وتاره‌که‌ى پێغه‌مبه‌ریش(صلى اللة علية وسلم) ده که‌س له هاوه‌لآنى له ماڵى عوسمانى کوڕى مه‌زعون کۆده‌بنه‌وه، هه‌موویان رێکده‌که‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که به‌رۆژ به‌ڕۆژوو بن و به‌شه‌وه‌که‌شى شه‌ونوێژ بکه‌ن و نه‌خه‌ون و نزیکى خێزانه‌کانیان و بۆنى خۆش و جل وبه‌رگ و پۆشاکى جوان نه‌که‌ون، به‌ڵێ ئه‌م هاوه‌ڵه گه‌نجانه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بڕیارى ئه‌وه‌یاندا پشت هه‌ڵبکه‌ن له دونیا و به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌نها یادى خوا بکه‌ن و چیتر له‌خوا بێ ئاگا نه‌بن، کاتێک پێغه‌مبه‌رى ئازیز ئه‌مه‌ى پێگه‌یشته‌وه، ده‌چێته ماڵى عوسمانى کوڕى مه‌زعون به‌لآم عوسمان له‌وێ نابێت، له خێزانى عوسمان ده‌پرسێت ئایا ئه‌وه راسته که پێم گه‌یشتووه؟ به‌لآم ئه‌و نه‌یویست درۆ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا بکات و ئه‌و کاره‌ش له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ى بدرکێنێت له‌به‌رئه‌وه ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌گه‌ر عوسمان خۆى بۆتانى باسى کردبێت ئه‌وه راست ده‌کات، دواتر عوسمان ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و خێزانه‌که‌ى بۆى باس ده‌کات که پێغه‌مبه‌رى هاتووه به‌دوایدا، عوسمان و هاوه‌ڵه‌کانى تر ده‌چنه لاى پێغه‌مبه‌رو پرسیارى لێکردن ئایا راسته له‌سه‌ر شتێکى وا رێککه‌وتوون؟ ئه‌وانیش ووتیان ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه‌و خێر بووه، پێغه‌مبه‌رى خوا وتن: من به‌وه فه‌رمانم پێنه‌کراوه، دواتر پێى وتن: ئه‌و جه‌سته‌یه‌تان هه‌قى له‌سه‌رتانه، شه‌و نوێژ بکه‌ن و بخه‌ون، به‌رۆژوو بن و نانیش بخۆن، من به‌رۆژووش ده‌بم و رۆژیش هه‌یه به‌رۆژوو نابم، گۆشت و چه‌وریش ده‌خۆم، ده‌چمه لاى خێزانه‌کانیشم، ئه‌وه‌یه رێگا‌و به‌رنامه‌ى من، هه‌ر که‌سێکیش رازى نه‌بێت به‌رێگاو به‌رنامه‌ى من له ئێمه نیه، ئینجا پێغه‌مبه‌رى ئازیز (صلى الله علية وسلم) بۆئه‌وه‌ى رێگه بگرێت له‌وانه‌ى به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون له‌باسى قیامه‌ت وئاماده‌کارى بۆ ئه‌و رۆژه، خه‌ڵکى کۆکرده‌وه‌و وتارێکى بۆ دان و فه‌رمووى:" ئه‌و خه‌ڵکه نیازیان چیه که ژن و بۆن خۆشى و خه‌وو شه‌هه‌واتى دونیا له خۆیان حه‌ڕام ده‌که‌ن؟" به‌لآم من هه‌رگیز فه‌رمانتان پێ ناکه‌م خۆتان بکه‌ن به قه‌شه‌و ره‌هبانیه‌کان، وازهێنان له ژن و دوورکه‌وتنه‌وه له خواردنى گۆشت و چه‌ورى و گۆشه‌گیربوون وعیباده‌ت کردن له سوچێکى مزگه‌وت له په‌یام و ئایینى مندا نیه، گه‌شتوگوزارى ئوممه‌تى من له رۆژووگرتندایه، ره‌هبانیه‌ته‌که‌شى له جیهادو تێکۆشان له پێناو خوادایه، خواى تاک و ته‌نها بپه‌رستن و هاوتاى بۆ په‌یدا مه‌که‌ن و حه‌ج و عومره ئه‌نجام بده‌ن، نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، له مانگى ره‌مه‌زانیشدا به‌رۆژوو بن، ئه‌م رێگایه بگرن و ئیستیقامه بکه‌ن له‌سه‌رى راسته‌ڕێ ده‌بن، میلله‌تانى پێش ئێوه به‌هۆى ئه‌وه به هه‌لاکه‌ت چوون که‌له‌سه‌ر خۆیان قوڕس وگران کرد‌و زه‌حمه‌تى زۆریان خسته سه‌ر شانى خۆیان و خواى گه‌وره‌ش له‌سه‌رى زه‌حمه‌ت کردن، پاشماوه‌ى ئه‌وانه له په‌رستگاکانه. له‌میانه‌ى ئه‌م ریوایه‌ته ئه‌وه به‌دى ده‌که‌ین که پێغه‌مبه‌رى ئازیز زۆر به توندى هه‌موو ئاڕاسته‌و رووتێکردنى هه‌ڵ به‌ره‌و گۆشه‌گیرى و ره‌هبانیه‌تى ره‌تکرۆته‌وه، یاخود له‌ژێر ناوى ئیسلامه‌وه خه‌ڵکانێک په‌یدا ببن واز له خۆشى و خواردنى دونیا بێنن، زۆر به ئاشکرا روونى کرده‌وه که هیچ جۆره ره‌هبانیه‌تێک له ئیسلامدا نیه، ره‌هبانیه‌ت به‌و مانایه‌ى شت له دونیا بکه‌یت و واز له هاوسه‌رو هاوسه‌رگیرى بێنێت و بۆنى خۆش و شتى جوان به‌کارنه‌هێنێت...
به‌ڵکو ئه‌و ئیسلامه‌ى موحه‌ممه‌د که مرۆڤایه‌تى پێ خه‌لآت کرا داوا‌و پێداگرى ده‌کات له‌سه‌ر هاوسه‌نگى کردن له نێوان پێداویستیه‌کانى جه‌سته‌و خواسته‌کانى رۆح، پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا هات له رێگه‌ى ئه‌م په‌یامه‌وه فێرى کردین که مرۆڤ هه‌روه‌ک چۆن پێویستى به تێرکردنى شه‌هوه‌ت و ئه‌نگێزه ماددیه‌کانى هه‌یه له خواردن و خواردنه‌وه‌و پۆشاک و نیشته‌جێ بوون و هاوسه‌رگیرى... به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و مرۆڤه پێویستى هه‌یه به تێرکردن و وه‌لآمدانه‌وه‌ى مه‌یل و ئاره‌زووه مه‌عنه‌ویه‌کانى، هه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌کیش له لایه‌نێکه‌وه بکرێ له‌سه‌ر حسابى لایه‌نێکى دیکه‌ى ده‌بێته هۆى نه‌مانى ئه‌و هاوسه‌نگییه‌و شڵه‌ژانى بونیادى خود‌و دوورکه‌وتنه‌وه له فیتره‌تى ئیسلام.
ئه‌مه‌یان پوخته‌و کرۆکى ئه‌و په‌روه‌رده ناوازه‌یه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بوو که بریتى بوو له هاوسه‌نگى نێوان پێدجاویستیه‌کانى جه‌سته‌و خواسته‌کانى رۆح.
له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئه‌مڕۆشدا ماددى بوون و ماددى گه‌رایى باڵى کێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو بووه‌ته سیماى سه‌ره‌کى ژینى تاک و کۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێک دروشمى فه‌لسه‌فه‌ى ماددیه‌تى هاوچه‌رخ بووه‌ته جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو شتێک که ماوویه‌و پشتگوێ خستن و فه‌رامۆشکردنى هه‌رچى شتێکى مه‌عنه‌وى و رۆحیه.
ئه‌م هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه یاخود بڵێین ئه‌م شۆڕش و کوده‌تایه له دژى رۆح له‌خۆرئاواى مۆدێرنه ده‌ستى پێکردو شه‌پۆله ترسناکه‌کانى گه‌یشتۆته نێو کۆمه‌ڵگه‌کانى ئێمه‌و له‌ڕێگه‌ى ده‌رهاویشته‌کانى گڵۆباڵیزم و به تایبه‌تیش له رێگه‌ى که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانه‌وه نه‌وه‌ى نوێ و که‌سایه‌تیان بارگاوى ده‌کرێ به سیما سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌و ماددیگه‌راییه، بۆیه هه‌ر گه‌نجێک پێویست ده‌کات به ئاگا بێت و له خودى خۆى و هه‌وڵى گه‌شه‌پێدانى لایه‌نى رۆحى بدات که له‌راستیدا پێویستى به کۆششێکى زۆره‌و موجاهه‌ده‌ى نه‌فسى ده‌وێت و پێویستى به راهێنان و وه‌رزشى گیانییه ، هه‌روه‌ها راهێنانى ده‌روون له‌سه‌ر گرتنى رێگاى هه‌ق و چاکه‌و چاکسازى له‌و به‌ینه‌شدا دروشممان فه‌رمایشتى خوا گیانه‌و ده‌فه‌رموێ: [ربنا اتنا في الدنيا حسنةوفى الاخرة حسنة وقنا عذاب النار (201)] سوره‌تى به‌قه‌ره .

