سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(2) سه‌رنج ڕاکێشان بۆ دروست کراوه‌کانى خوا :
نووسینى/ئه‌ندازیار عوسمان
قورئان ده‌فه‌رموێت ( إن في السماوات والأرض لآيات لقومٍ مؤمنين وفي خلقكم ومايبث من دابةٍ آياتٌ لقومٍ يوقنون ) الجاپیه/٤ .
واته: به ڕاستى له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ى زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێک که بڕوادارن , هه‌روه‌ها له دروستکردنى ئێوه‌دا و له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراوجۆرانه‌ى که له‌سه‌ر زه‌وى و ژێرزه‌وى و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه , به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خوا بۆ که‌سانێک که دڵنیان و باوه‌ڕى دامه‌زراویان هه‌یه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت ( خلقَ السماوات بِغَيڕ عمدٍ تَرَونها ، وألقى في الأرض رواسيَ أن تَميدَ بكم وبثَ فيها من كل دابة وأنزلنا من السماءِ ماءً فأنبتنا فيها من كل زوجٍ كريم ، هذا خلق الله فأروني ماذا خلق الذين مِنْ دونهِ بلِ الظالمونَ في ضلالٍ مُبينْ) لقمان ١٠.
واته: ئاسمانه‌کانى دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوى خۆتان ده‌یبینن , له زه‌ویشدا کێوه‌کانى دامه‌زراندووه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه‌و (ضةندةها سوودى تريان هةية) نه‌وه‌کو ژێره‌و ژوور ببن و لارببنه‌وه , جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیان له‌به‌ریشى تیادا بڵاوکردۆته‌وه , له ئاسمانیشه‌وه بارانمان باراند و, جۆره‌ها ڕووه‌ک و گژوگیاى هاوجووتى به‌سوود و به‌که‌ڵک و جوان ڕازاوه‌مان له زه‌وىدا پێڕواند .
ئائه‌مه‌یه دروست کراوه‌کانى خوا , وه‌رن پیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانى تر جگه له‌و زاته , چیان دروستکردووه , نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه , به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کى ئاشکرادان .
خواى گه‌وره هه‌رچی دروستکردووه به‌وپه‌ڕی وردى و حیکمه‌ته‌وه به‌دى هێناوه ( وخلق كل شي‌ء فقدره تقديرا ) }الفرقان/٢ . بۆ نموونه: مێشووله به‌و وردى و بچکۆله‌ییه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى په‌روه‌ردگار بۆیه له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت ( إن الله لايستحي أن يضرب مثلاً مابعوضةً فما فوقها ، فأما الذينَ آمنوا فيعلمونَ أنه الحق من رَبهم ، وأما الذين كفروا فيقولون ماذا أراد الله بهذا مثلا ، يُضل به كثيراً ويهدي به كثيرا ، ومايُضل به إلا الفاسقينْ) (البقرة/26) .
واته: به ڕاستى خوا نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ک بهێنێته‌وه به مێشووله‌یه‌ک , له‌ویش گه‌وره‌تر یان بچوکتر , جا ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وه چاک ده‌زانن ئه‌م نموونه‌یه ڕاسته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه , ئه‌وانه‌ش کافر و بێباوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستى چىبوو له‌م نموونه‌یه‌دا ؟ (خواى طةورةش دةفةرمويَت) زۆرێکى پێ گومڕا ده‌کات و زۆرێکى تریشى پێ هیدایه‌ت و ڕینموویی ده‌کات , به‌ڵام دیاره جگه له لار و وێرو یاخى و تاوانباران که‌سی تر گومڕا ناکات .
مێشووله :
مێشووله به‌هۆی نیزامێکى هه‌ستى تایبه‌تیه‌وه جێى نێچیره‌که‌ى دیارى ده‌کات و , ده‌توانێت له‌تاریکیدا به‌هۆی گه‌رمى له‌شى نێچیره‌که‌وه بزانێ له‌کوێدایه .. ئینجا که‌له‌سه‌ر پێست ده‌نیشێته‌وه‌و کونى ده‌کات مادده‌یه‌ک ده‌رده‌دات که ته‌خدیری خانه‌کانى پێست ده‌کات له‌و شوێنه‌دا و پاشان ده‌که‌وێته خوێن مژین و هه‌مان مادده نایه‌ڵێ خوێنه‌که بمه‌ێت (ل/188 خديعة التطور/هارون يحيى/ وةرطيَڕانى سليمان بايبارا ).
سه‌یری فڕینى باڵنده بکه‌ن :
قورئانى پیرۆز سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت بۆ باڵنده و فڕینه‌که‌ى که چۆن خواى گه‌وره له‌شی وا دروستکردووه که به‌ئاسمانا بفڕێت و نیزامێکى تایبه‌تى واى بۆداناوه که ژیانى ئاسان بێت , هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت: ( أوَلَم يَرَوا إلى الطيڕ فوقَهُم صافات ويقبضن ما يُمسكهُن إلا الرحمنُ إنهُ بِكل شيءٍ بصير) (الملك/19) . واته: ئایا سه‌رنجى باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێک ده‌نێن , ئه‌و باڵندانه جگه له‌خواى میهره‌بان که‌س به‌ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات , به ڕاستى ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک بینایه و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروست کراوه‌کانى ده‌کات .
باڵنده‌ى (زةقزاق)ى ئاڵتونى , کۆچ ده‌کات له (ئالاسكا)وه بۆ دوورگه‌کانى (هاواى) بۆئه‌وه‌ى زستانى تیا به‌سه‌ر به‌رێت , جا له‌به‌رئه‌وه‌ى له ڕێگاکه‌یدا دوورگه‌ى تر نیه , ناچاره چوار هه‌زار کیلۆمه‌تر به‌یه‌ک جار ببڕێت و نزیکه‌ى دووسه‌د و په‌نجا هه‌زار جار باڵ بدات به‌یه‌کدا و ئه‌م گه‌شته‌شی (88) سه‌عات ده‌خایه‌نێت ..
کێشى ئه‌م باڵنده‌یه له‌سه‌ره‌تاى کۆچ کردندا (200)گرامه که (70)گرامى چه‌ورىیه و بۆ وزه به‌کاری ده‌هێنێت , جا ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ى پێویستێتى بۆ ئه‌م گه‌شته حسابی بکه‌ین ده‌بینین پێویستى به هه‌شتا ودوو گرامه , واته دوانزه گرامى که‌مه بۆئه‌وه‌ى گه‌شته‌که‌ى ته‌واو بکات ..
خواى گه‌وره واى دروست کردوون که به‌شێوه‌ى (7) بفڕن و به‌وه‌ش که‌مترین وزه سه‌رف ده‌کا و له‌سه‌دا بیست و سێى وزه‌که‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه , واته له‌جیاتى ئه‌وه‌ى وزه‌ى لێ ببڕێت , نزیکه‌ى شه‌ش گرام چه‌وریشى زیاد ده‌بێت که ده‌توانێت بۆ حاڵاتى (طوارىء) و ناکا و سوودى لێوه‌رگرێت ( ل52 التصميم في الطبيعة ) ..
باڵی مێرووه‌کان :
زاناى بایۆلۆجى ئینگلیزى (روبين ووتون) له‌باسێکدا به‌ناوى ( التصميم الميكانيكي لأجنحة الحشرات ) دا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند چاکتر و زیاتر تێبگه‌ین له‌کاری باڵی مێرووه‌کان , ئه‌وه‌نده زیاتر تصمیمى ورد و به‌دیقه‌تى ده‌رده‌که‌وێت بۆمان .. به ڕاستى باڵه‌کانى مێرووه‌کان به ووردى دروست کراوه و به جۆرێکه که به‌ئاسانى هه‌موو پارچه‌کانى له‌شی بجوڵێ وزیاتر بتوانێت له هه‌وادا بمێنێته‌وه ..( ل/14 التصميم في الطبيعة/هارون يحيى , وةرطيَڕانى ئورخان محمد على ) .
( اليعسوب _ ثووش بةقنة) :
پووش به‌قنه چوار باڵی هه‌یه و ناتوانێ قه‌یی بکات و بیخاته‌وه سه‌ر له‌شی ئه‌م ورده‌کاریىیه‌ى باڵه‌کانى وایکرد له کۆمپانیاى فڕۆکه‌ى هێلیکۆبته‌ر (سيكورسكى) که له‌سه‌ر شێوه‌و پێکهاته و جۆری کارکردنى باڵه‌کانى فڕۆکه‌ى هێلیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى گواستنه‌وه تصمیم بکات ..
(جيلز مارتن)ى وێنه‌گری دیارده سروشتیه‌کان , هه‌ستا به لێکۆڵینه‌وه‌ى پووش به‌قنه بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ و ده‌ڵێت: ئه‌م زینده‌وه‌ره ئالیه‌تێکى فڕینى زۆر ئاڵۆزى هه‌یه و ئه‌توانێ له‌وپه‌ڕی خێراییدا بوه‌ستێ و پاشان یه‌کسه‌ر ده‌ست بکاته‌وه به فڕین به‌پێچه‌وانه‌ى ئاڕاسته‌یه‌وه و خێرایشی ده‌گاته (40 كم/سةعات)دا و , ده‌توانێ به‌و خێرایىیه خۆی بدات به نێچیره‌که‌یدا و بیبورێنێته‌وه یان بیمرێنێت , ئینجا بیخوات .
هه‌ر چاوێکێشی پێک هاتووه له سێ هه‌زار هاوێنه‌ى جیاواز , که وا ده‌که‌ن بوارێکى زۆر فراوان ببینێ .
شایانى باسه کۆنترین پووش به‌قنه‌ى به‌به‌رد بوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دووسه‌د و په‌نجا و میلۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که هه‌ر وه‌کو ئێستایه‌وئه‌مه‌ش پشتى بیردۆزى ( تطور) ده‌شکێنێ .. ( ل/16 التصميم في الطبيعة) .
زاناى فه‌ڕه‌نسی بواری گیانله‌به‌ران (بيير بول غراسة) ده‌ڵێت: ( ئيَمة تائيَستا لة تاريكيةكى تةواوداين لةبارةى ئةسلَى ميَرووةكان ) .. چونکه تائێستا یه‌ک به‌ڵگه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له (متحجرات) و ئه‌و مێروانه‌ى که بوونه‌ته به‌رد قۆناغه‌کانى په‌ره‌سه‌ندنى تیا دیاربێت .
گیانله‌به‌رانیش ئوممه‌تن
(وما منْ دابةٍ في الارض ولاطائرٍ يطيرُ بجناحيه إلا أممٌ أمثالكم مافرطنا في الكتاب من شيءٍ ثم إلى ربهم يحشرون ، والذين كَذبوا بآياتنا صمٌ وبكمٌ في الظلمات ، من يشأءِ اللهُ يضللهُ ومن يشأ يجعله على صراط مستقيم) }الا‌نعام/٣٩
واته: هیچ زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات وهیچ باڵنده‌یه‌ک نیه به باڵه‌کانى بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه ، دڵنیابن هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له په‌ڕاوه تایبه‌تیه‌که‌ى ( لوح المحفوظ)دا , له‌مه‌ودوا هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه کۆ ده‌کرێنه‌وه بۆلاى په‌روه‌ردگاریان , بۆئه‌وه‌ى دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت , یان تۆڵه‌ى ڕه‌واى لێبسه‌نرێت .
ئه‌وانه‌ى که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانى ئێمه , که‌ڕن وحه‌ق نابیستن و، لاڵن وحه‌ق ناڵێن , له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن , بێگومان ئه‌وه‌ى خوا بیه‌وێت گومڕاى ده‌کات (ضونكة دةستثيَشخةرة لةو بوارةدا و بةخواهيَشتى خؤي هةلَى بذاردوة) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت هیدایه‌تى بدا‌و ( هيَدايةت وةرطريَت ) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازى ڕاست و ڕه‌وا ..
ئه‌م ئایه‌ته بۆ خۆی موعجزه‌یه‌کى گه‌وره‌یه , چونکه کێ ده‌توانێ هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵێ : هه‌رچی گیانله‌به‌رێک هه‌یه و هه‌رچی به‌باڵ ده‌فڕێت ئوممه‌تن .. ئه‌مڕۆ پاش ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆشش و ڕه‌نجه‌ى زانایان ئه‌و ڕاستیه ده‌رکه‌وتووه , پسپۆڕانى ئه‌و بواره پاش چاودێری و دیراسه‌ى ساڵه‌هاى ساڵی گیانله‌به‌ران و باڵنده‌کان ده‌ڵێن: هه‌موو گیانله‌به‌ران و باڵنده‌کان له‌ناو خۆیاندا جۆره له‌یه‌کتر گه‌یشتن و فیداکارى و خۆشه‌ویستىیه‌ک هه‌یه که مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت له ئاستیا , دیاره ئه‌و ئوممه‌تانه‌ش هه‌ریه‌که و کارێکى تایبه‌تى هه‌یه و هاوسه‌نگىیه‌ک ده‌پارێزن له‌م سه‌ر زه‌وىیه‌دا ئیتر دۆزرابێته‌وه یان نا ..
بۆ نموونه: کاتى خۆی له وڵاتى چین بڕیاریان دا که هه‌ڵمه‌تێکى نیشتمانى بکه‌ن بۆ له‌ناوبردنى چۆله‌که‌ى به‌سه‌زمان , گوایه تۆ و دانه‌وێڵه ده‌خوات و زیان له ئابوورى ده‌دات , کاتێک به خۆیان زانى کرم و مێرووى وا په‌یدابوو که زۆر زیان به‌خشتربوون له چۆله‌که , بۆیه بڕیاریان دا که به‌زووترین کات هه‌وڵى زاوزێ و زۆربوونى چۆله‌که بده‌نه‌وه تا هاوسه‌نگى له سروشت دا ڕابگرێ ..
موڵگه‌کانى مێرووله‌ى سپی :
مێرووله‌ى سپی گیانله‌به‌رێکى بچووکه و له مۆڵگه‌ى زۆر چڕدا ده‌ژى و کاتێک ژماره‌یان زۆر زیاد ده‌کات , هێلانه‌که‌یان چه‌ند مه‌ترێک له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى به‌رزده‌بێته‌وه , سه‌یریش له‌وه‌دایه که ئه‌ومێرووله کرێکارانه‌ى ئه‌وه دروست ده‌که‌ن کوێرن ..
نیزام و یاساى هێلانه‌ى مێرووله‌ى سپی زۆر ئاڵۆزه و، شاژنێکیان هه‌یه که کارى زاووزێیه , کاتێک شاژنه‌که تلقیح ده‌بێت له‌شی گه‌وره ده‌بێت تا ده‌گاته نزیکه‌ى (9)سانتیمه‌تر و وه‌کو ئاله‌تێکى به‌رهه‌م هێنانى لێدێت و ناتوانێ بجوڵێت و گه‌را داده‌نێت , گه‌راکانیش کۆمه‌ڵێکى تایبه‌تى له مێرووله‌کان گرنگیان پێ ده‌ده‌ن و پاکیان ده‌که‌نه‌وه و خواردنیان ده‌ده‌نێ , شاژن له ڕۆژێکدا نزیکه‌ى سێ هه‌زار گه‌را و له هه‌موو ژیانیشیدا نزیکه‌ى ده میلۆن گه‌را داده‌نێت ..
مێرووله‌ى کرێکار هه‌رچه‌نده کوێره , ته‌مه‌نى سێ تا چوار ساڵ ده‌بێت و کاری دروست کردنى هێلانه‌که‌یه و هه‌ندێکیشیان چاودێری گه‌را و بێچووه‌کان و شاژن ده‌که‌ن و له رێگاى ئیشاراتى کیمیایىیه‌وه له یه‌کتری تێده‌گه‌ن و یه‌کتری ئاگادار ده‌که‌ن له‌هاتنى دوژمن ..
هێلانه‌که‌یان به تونێلی باریک و ته‌سک به‌ده‌ره‌وه ده‌به‌سرێته‌وه ته‌نها مێرووله‌یه‌کى پیا ده‌چێت و پاسه‌وانیشى هه‌یه و ، هه‌ر مێرووله‌یه‌ک بێته ژووره‌وه به بۆنه‌که‌یدا ده‌یناسنه‌وه که له‌خۆیانه یان نا .. کاتێک مێرووله خۆرێک یان هه‌ر دوژمنێک دێت , مێرووله سپىیه‌کانى تایبه‌ت به به‌رگریکردن ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و هه‌ر یه‌که له‌و مێروولانه‌ش کیسه‌یه‌کى تایبه‌تى له‌له‌شیایه که مادده‌ى کیمیایی تیایه و که دوژمن ده‌یگرێ ماسولکه‌کانى سکى خۆی گرژ ده‌کات و مادده‌یه‌کى زه‌ردى ژه‌هراوى ده‌رده‌کات که زیان به دوژمن ده‌گه‌یه‌نێ و به‌ده‌رکردنى ئه‌و مادده‌یه‌ش خۆی پاش ماوه‌یه‌کى که‌م ده‌مرێت , ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌که‌ش زۆر قورس بوو ناچار مێرووله کرێکاره‌کانیش به‌شداری ده‌که‌ن له‌شه‌ڕه‌که‌دا.. که به ڕاستى ئه‌مه‌ش نموونه‌ى ئه‌وپه‌ڕى گیانفیدایی وخۆبه‌خت کردنه له‌و مێرووله بچکۆلانه‌دا .
ئه‌م جۆره مێرووله‌یه له دارستانى ئیستوایی مالیزیا و خوارووى ئه‌فریقیا و خوارووى ئه‌مه‌ریکادا ده‌ژین (التصميم في الطبيعة) .
هه‌نگ و به‌رگری کردن :
ئاشکرایه هه‌نگ به‌هۆی چزووه‌که‌یه‌وه به دوژمنه‌وه ئه‌دات و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت و به‌مه‌ش خۆی ده‌مرێت .
یه‌کێ له دوژمنه‌کانى هه‌نگ زه‌رده‌واڵه‌ى گه‌وره‌یه (بةتايبةتى لةيابان) , سێ دانه له‌و زه‌رده‌واڵه‌یه ده‌توانن سێ هه‌زار هه‌نگ له‌ناوبه‌رن له سێ سه‌عاتدا .. جا کاتێک هه‌نگ ده‌زانێ چزووه‌که‌ى له‌م شه‌ڕه‌دا سوودى نیه و کاریگه‌ر نیه , ڕێگایه‌کى تر ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى شانه‌که‌ى .. ئه‌ویش به‌وه‌ى که‌کاتێک ئه‌و زه‌رده‌واڵانه هێڕش ده‌هێنن بۆنێکى تایبه‌ت ده‌رده‌ده‌ن که به‌هۆیه‌وه یه‌کتری ئاگادار ده‌که‌ن و به‌ره‌و جه‌نگه‌که ده‌چن , هه‌نگه‌کانیش هه‌ست به‌م بۆنه‌ى ئه‌وان ده‌که‌ن و نزیکه‌ى پێنج سه‌د هه‌نگیان دێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دوژمن , جا له‌به‌رئه‌وه‌ى له شه‌ڕه‌که‌دا پێوه‌دان سوودى نیه , ئه‌وا هه‌موو به‌یه‌که‌وه به باڵه‌فڕکێ پله‌ى گه‌رمى ئه‌و ناوچه‌یه به‌رزده‌که‌نه‌وه بۆ نزیکه‌ى چل و هه‌شت پله‌ى سه‌دى و به‌م گه‌رمىیه زۆره‌ش زه‌رده‌واڵه‌کان ده‌مرن (التصميم/ل164).
