ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

مانای زمانەوانی گێژەڵوکە (إعصار):... له‌ قورئاندا

مانای زمانەوانی گێژەڵوکە (إعصار):... له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

لە (مێباح المنیر)دا ھاتووە (إعصار) ئەو بایەیە کە خۆڵ بەرزدەکاتەوە لەنێوان ئاسمان و زەویدا و خول و گێژی دەدات، وەک ستوونێک بەرزدەبێتەوە.
لە (مختار الێحاح)دا ھاتووە: (إعصار) بایەکە کاردەکاتە سەر تۆز و بەرەو ئاسمان بەرزیدەکاتەوە، بەشێوەی ستوونێک، ھەروەھا وتراوە گەردەلول کاریگەری لەسەر ئەو ھەورانە ھەیە کە ھەورەگرمە و بروسکەیان ھەیە.
لە زانستی جوگرافیای نوێدا (إعصار) ناوچەیەکی پەستانە کە (با) ڕووە و سەنتەرەکەی کێشدەکات بە ئاڕاستەی پێچەوانەی میلی کاتژمێر لەنێوەگۆی باکوردا و بەپێچەوانەشەوە لەنیوەگۆی باشوردا.


زانایان گەردەلولیان پۆلێن کردووە بۆ گەردەلولی قەمعی و گەردەلولی خولگەیی... لەو گێژەڵوکە و گەردەلولانەی لە بەڕێوەبەرێتی نەتەوەیی بۆ زەریاکان و بەرگەھەوا (NOAA) تۆمارکراوە، گەردەلولی ئەندرۆ (Andrew) یە کە لەساڵی (١٩٩٢ز) دا پانزە کەسی کوشت و ماڵ و سامانێکی زۆری ( بە بەھای ٢٥ بلیۆن دۆلار) لە باشوری فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێکشکاند و وێرانکرد. ھەروەھا گەردەلولی ئۆپاڵ (Opal) لەسەر کەنداوی مەکسیک لە ساڵی (١٩٩٥ز) بووەھۆی وێرانکارییەکی گەورە و زیاتر لە (٢٨) کەسی کوشت. گەردەلولی بۆننی (Bonnie) بەسەر کەنداوی مەکسیکدا لەساڵی (١٩٩٨ز) تێپەڕی، ھەروەھا گەردەلولی برێت (Bret) لەسەر ناوچەیەکی کشتوکاڵی لە تەکساس ھەڵیکرد و ئەو کێڵگانەی وێرانکرد.
لێکۆڵەران ھێزی گەردەلولەکان لە دابەشکردنێکی پلەییانەدا دادەنێن، بەوپێیەی گەردەلولی (ئۆپاڵ) ھێزەکەی گەیشتە پۆلی چوار، ھێزی گەردەلولی ھوگۆ (Hugo)ش پۆلی پێنج بوو کە توندترە.
ئەمانەو چەندین نموونەی گەردەلولی تر بە ھێز و توندیی جیاجیا و لەجێگاکانی تری جیھاندا... جێگای سەرنجە ھەرکاتێک گەردەلول ڕێکەوتی ناوچە دارستانەکانی کردبێت، واتە ئەو ژینگەیەی کە ئامادەباشی ئاگرکەوتنەوەی ھەیە، ئاگریان تێدا کەوتووەتەوە. چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە کە لەڕاستیدا بەھۆی مرۆڤەوە نەبووە، بەڵکو ئاگرکەوتنەوەکە سروشت دروستیکردووە، واتە خۆی خۆی داگیرساندووە، ئەمەش بەھۆی کاریگەرییەکی دەرەکیەوە، بەڕادەیەک کە بپرسین: ئایا دەگونجێت سەرچاوەی ئاگرە کڵپەسەندووەکە دابەزینی گەردەلول بووبێت بۆی؟
دەکرێت لەنێوان گەردەلول و ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنانەی ڕووەک دایپۆشیون و دارستانەکان پەیوەندییەک ھەبێت، بەڵام ئەو پرسیارەی ڕووبەڕووی زانایانی تایبەتمەندی سروشت دەکرێتەوە: ئایا دەگونجێت گەردەلول مانای وشەی ئاگری تێدابێت؟ یان بەلایەنی کەمەوە میکانیزمێکی ڕووناککەرەوەی تێدا بێت بۆ ئاگرکەوتنەوە؟
گەر یەکێک لەو دوو گریمانەیە دروست بێت،
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز