سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج وکه‌سێتى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاوسه‌نگى له بنیاتنانى که‌سێتى له ئیسلام ......به‌شى دووه‌م
م.عبدالخالق -راگه‌ياندن پێغه‌مبه‌رى خوا که خاوه‌نى دوایین په‌یامى ئاسمانى و نموونه‌ى یه‌که‌م وبالآى به‌رجه‌سته‌کردنى کرۆکى ئه‌و په‌یامه بوو، که‌سێتى ئه‌ویش بێ وێنه‌ترین نموونه‌ى هاوسه‌نگى و کامڵ بوونى مرۆییه به درێژایى مێژوویى مرۆڤایه‌تى له‌سه‌ر زه‌وى،
ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌سێتى پێغه‌مبه‌رى ئازیز به‌شێوه گشتى یه‌که‌ى که‌سێتى یه‌ک بوو له‌چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌و رێنمایى خوایى ره‌نگڕێژو نه‌خشابوو، له‌لایه‌کى تریش له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى و په‌یوه‌ست بوونى به شه‌ریعه‌ت، ئه‌م دووانه‌ش دوو هۆکارو سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌کین مرۆڤ به‌ره‌و هاوسه‌نگى و کامڵ بوونى که‌سێتى ببه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ش زمانى ئایین لاى خوا ته‌نها ئیسلامه [إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الإِسْلآمُ] چونکه ته‌نها ئه‌و زمانه‌یه لاى ته‌واوى لایه‌نه جیاوازه‌کانى که‌سێتى قه‌بوڵ کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رله‌به‌رى راسپارده‌و فه‌رمان و رێنماییه‌کانى هاوئاهه‌نگى و هاوته‌ریبى ئیسلام له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌و پێکهاته‌کانى که‌سێتى له‌وه هاتووه که ئیسلام به‌ته‌نها قسه له‌گه‌ڵ هێزێک له مرۆڤ ناکات و هێزه‌کانى تر پشتگوێ بخات، به‌مه‌ش بکه‌وێته نێو ململانێیه‌کى بێ په‌روا له‌گه‌ڵ هێزه فه‌رامۆشکراوه‌که به‌ڵکو ئه‌و روو له "مرۆڤ" ده‌کات، که پڕاوپڕ ماناى ئه‌و ئایه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت [فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَةَ اللَّهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا لآ تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لآ يَعْلَمُونَ(30)]الروم. له‌و باره‌یه‌وه وتوویانه که " خواى گه‌وره ئایینه‌که‌ى دامه‌زراندووه له‌سه‌ر نموونه‌ى دروستکراوه‌کانى". (الملل والنحل للشهرستانی ج١ ص٤٥. به‌و مانایه‌ى ئیسلام له‌گه‌ڵ هێزه جیاوازه‌کانى که‌سێتى مرۆڤ به‌یه‌ک ده‌گات و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موویان ده‌کات. له‌سۆنگه‌ى ئه‌و راستیه نه‌گۆڕه‌ى له مرۆڤدا هه‌یه که هه‌موو ئه‌و هێزه یاخود لایه‌نانه به‌یه‌که‌وه به‌ستراون له‌هه‌مان کاتیش‌دا کاریگه‌ریان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه هه‌یه.
لایه‌نه‌کانى که‌سێتى که له‌تێکڕاى رێنماییه‌کانى ئیسلام هه‌ڵه‌هێنجرێ له سێ کۆمه‌ڵه‌دا هاتووه:
کۆمه‌ڵه‌ى فیترىو سروشتى، لایه‌نى مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى ماددى و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى کۆمه‌لآیه‌تى ده‌گرێته‌وه. کۆمه‌ڵه‌ى ئیمان وباوه‌ڕ. ئه‌و لایه‌نه ده‌گرێته‌وه که ده‌کرێ ناوى بنێین لایه‌نى گه‌ردوونى وزه‌مه‌نى...
ده‌بێت هه رله‌سه‌ره‌تاشه‌وه ئاماژه به‌وه بکه‌ین که هیچ کام له‌م لایه‌نانه ره‌هاو بێ سنوور نین، به‌ڵکو هه‌ر یه‌که‌یان له چوارچێوه‌و سنوورێکى دیاریکراودایه.
ئه‌و سنووره بڕیاردراوه‌ش له حه‌لآڵ و حه‌ڕام، مه‌کروه و مه‌ندووب و واجب و سوننه‌ت و فه‌رزو نافله‌و ماف و ئه‌رکه‌کانى تر‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌م لایه‌نانه له راستیدا به ماناى ئیقرارکردن و داننان به‌م لایه‌نانه ده‌گه‌یه‌نێت.. نه‌وه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ى به‌هاکردنى یاخود کورتکردنه‌وه‌ى ره‌هه‌ندو ماناکانى، به‌گوزارشتێکى دیکه ئه‌م سنوورانه بۆ ئه‌وه نین که ته‌واوکارىو هه‌ماهه‌گى له‌نێوان ئه‌م هێزو لایه‌نانه دروست بکه‌ن، به‌ڵکو له‌راِستیدا مه‌به‌ست و ئامانج لێى به‌دیهێنانى سیفه‌تى "هاوسه‌نگى" یه له که‌سێتیدا که به‌بێ ئه‌م سیفه‌ته گرنگ و سه‌ره‌کیه که‌سێتى مرۆڤ راسته‌ڕێ نابێت. ئه‌م سنوورانه‌ى که ئه‌م هێزو لایه‌نانه‌ى پێوه پابه‌ند ده‌کرێ له دواجاردا به‌دیهێنانى یاخود سازکردنى که‌سێتییه، له‌پشتى ئه‌ویشه‌وه خولقاندنى که‌سێتییه له تێڕوانینه ئیسلامیه‌که‌یه‌وه. لێره‌شه‌وه به درێژى به‌ڵگه‌ى پێویست و هه‌ندێ نموونه ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست که ده‌ڵێین ئیسلام دانیناوه به لایه‌نى جه‌سته‌یى و گرنگى پێدان و رێزگرتن له‌م لایه‌نه، به‌لآم هه‌رواشى به‌جێى نه‌هێشتووه به‌بێ بوونى په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌ندروست و ساغڵه‌م له‌گه‌ڵ ویژدان، چونکه له‌کاتى زیاده‌ڕۆیى و سنووربه‌زاندن ویژدان ده‌بێته رێگرو ڕێ نیشانده‌رى له‌یه‌ک کاتدا، رێگرى لێ ده‌کات له تێرکردنى ئاره‌زووه‌کانى به‌شێوه‌یه‌کى ئاژه‌ڵیانه یاخود له خواردنى ئاره‌ق ومادده‌ى بێ هۆشکه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌مانه ده‌ستدرێژى کردنه سه‌ر جه‌سته‌ى تێدایه. هه‌روه‌ها رێگرى ویژدان له‌کاتى لاوازى یاخود داڕووخانیدا، بۆ نموونه که‌سێک تووڕه ده‌بێت، تووڕه‌بوون که حاڵه‌تێکى ویژدانیه پێویسته چاره‌سه‌رى ئه‌م توڕه‌یى و هه‌ڵچوونه‌ى به‌وه بکات په‌نابگرێ به خواى گه‌وره له شه‌یتان یان به‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کى تر‌ى بێ زیان که هه‌ڵچوونه‌که‌ى دامرکێنێته‌وه.
ئه‌وه‌تا له‌بوخارى هاتووه، ئه‌بو هوره‌یره له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕێته‌وه که که "لیش الشدید بالصرعه" انما الشدید الژی یملک نفسه عند الغچب" یان له فه‌رمووده‌ى تر پێغه‌مبه‌رى ئازیزهانى که‌سى توڕه ده‌دات بڵێ [اعوذ بالله من الشيطان الرجيم]. هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تى تووڕه‌یى پشکۆیه‌که له‌دڵى مرۆڤ داده‌گیرسێنرێ ئایا نابینین چۆن روخسارى هه‌ڵده‌ئاوسێ وچاوه‌کانى سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر دانیشتبوو با پاڵکه‌وێت. له فه‌رمووده‌یه‌کى تر ده‌فه‌رمووێت هیچ له‌وه لاى خوا خۆشه‌ویستر نیه له تووڕه‌یى پیاوێک که بیخواته‌وه یان ئارمگراتن له‌کاتى کاره‌سات.
له‌ولاشه‌وه ئیسلام هاوسه‌نگى وهه‌ماهه‌نگى هاوشێوه‌ى له‌نێوان جه‌سته و لایه‌نى کۆمه‌لآیه‌تى مرۆڤ دروستکردووه، جه‌سته‌ى مرۆڤ شایه‌نى رێزلێگرتن و چاودێریکردنه له‌لایه‌ن که‌سانى ده‌وروبه‌رو هاوده‌مه‌کانى له ته‌ندروستى و نه‌خۆشى و مردنیدا، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر ئه‌م جه‌سته‌یه شایه‌نى سزادانه له‌کاتى ئه‌نجامدانى ئه‌مه‌ش له‌کاتى سزادانیشى نابێت زیاده‌ڕۆیى بکرێ و لایه‌نه ماددى و مه‌عنه‌ویه‌کانى فه‌رامۆش بکرێ و گاڵته‌وسوکایه‌تى پێ بکرێ.
ئه‌وه‌تا له چیڕۆکى ماعز هاتووه که دان به زینادا ده‌نێت، ئه‌بوهوره‌یره ده‌گێڕێته‌وه که دواى سووربوونى له‌سه‌ر دان پیانانه‌که‌ى به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وت ده‌مه‌وێ پاکم بکه‌یته‌وه، پیغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانى کرد ره‌جم بکرێ، ره‌جم کرا. پێغه‌مبه‌رى خوا گوێى له دوو که‌س له هاوه‌لآنى بوو ده‌یانوت: سه‌یرى ئه‌و پیاوه بکه‌ن خوا گوناهه‌که‌ى داپۆشى به‌لآم دڵى به‌رایى نه‌دا تاوه‌کو ره‌جم کرا وه‌کو سه‌گ، پێغه‌مبه‌رى خوا بانگى کردن و که‌لاکى که‌رێکى تۆپیو له‌وێ که‌وتبوو پێى فه‌رموون بڕۆن ئه‌و که‌لاکه که‌ره بخۆن، ئه‌وانیش به‌سه‌رسووڕمانه‌وه پێیان وت چۆن ئه‌مه ده‌خورێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا؟، فه‌رمووى ئه‌و قسه‌یه‌ى به‌براکه‌تان وت زۆر له‌وه گه‌وره‌تربوو سوێند به‌وه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ئێستا ئه‌و له‌رووباره‌کانى به‌هه‌شت ده‌خواته‌وه.
هه‌مان شت له چیڕۆکى ئه‌و ئافره‌ته غامدیه دووباره ده‌بێته‌وه که‌دێته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) پێى ده‌ڵێت: من زینام کردووه‌و هاتوم پاکم بکه‌یه‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌و ئافره‌ته سووربوو له‌سه‌ر خۆپاککردنه‌وه‌و دواى منداڵ بوون وشیرپێدانى هاته‌وه لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و فه‌رمووى ئێستا سنوورى خوام له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکه‌و پیِغه‌مبه‌رى ئازیز فه‌رمان ده‌کات چاڵێک لێ بدرێ و له‌ناویدا ئافره‌ته‌که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ره‌جم بکرێ، یه‌کێک له‌وانه‌ى ره‌جمى ده‌کات خالیدى کوڕى وه‌لیده‌و کاتێ به‌ردێک له ئافره‌ته‌که ده‌گرێ به سه‌رى ده‌که‌وێ و خوێنى لێوه ده‌رده‌په‌ڕێ و دڵۆپێک ده‌که‌وێته سه‌ر رووخسارى خالید‌و خالید جوێنى پێده‌دات، کاتێ پێغه‌مبه‌رى خوا جوێنه‌که‌ى بیست فه‌رمووى هێواش به خالید سوێند به‌وه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته ته‌وبه‌یه‌کى کردووه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵکى مه‌دینه دابه‌شى بکه‌ى به‌شیان ده‌کات، ئینجا نوێژى له‌سه‌ر کرد‌و نێژرا.
سه‌یرکه چۆن ئه‌وه‌ى سزاى که‌وتۆته سه‌ر به‌ئیراده‌و سووربوونه‌وه ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکرێ، سه‌یریش که چۆن له‌کاتى سزادان رێگه ده‌گیرێ و سنوور داده‌نرێ له‌به‌رده‌م ده‌ستدرێژکردن و موزایه‌ده کردن و رق وکینه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن خالیدى کوڕى وه‌لیدیشه‌وه بێت.
هه‌روه‌ک هه‌ماهه‌نگى و هاوسه‌نگى دروستکردووه له‌نێوان جه‌سته‌و ره‌هه‌ندى زه‌مه‌نى له که‌سێتیدا. مرۆڤ له خۆڵ دروستکراوه‌و ئه‌و جه‌سته‌یه‌ى له یه‌که‌مین خه‌لقه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کى هه‌میشه‌یى هه‌یه له‌گه‌ڵ خواپه‌رستى و ملکه‌چ بوونى بۆ خواى گه‌وره‌و په‌رستن و جه‌سته کاریگه‌رى ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌تا به‌هۆى خواپه‌رستیه‌که‌ى مرۆڤ له‌ناو گۆڕدا جه‌سته‌که‌ى ڕێزلێگیراوه‌و له‌دوارۆژیشدا له‌کانى سه‌لسه‌بیل ئاو ده‌خواته‌وه.
له‌نێوان جه‌سته‌و لایه‌نى عه‌قلى هه‌مان هاوسه‌نگى و هه‌ماهه‌نگى ده‌بینرێ که ئیسلام فه‌راهه‌مى هێناوه، ئه‌وه‌تا له‌ئیسلام شتێک نیه ناوى ره‌هبانیه‌ت و خۆبێ به‌شکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و گۆشه‌گیرکردن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن به‌هۆیه‌وه پایه‌و پله‌یان لاى خواى گه‌وره به‌رزتر ده‌کات.
عه‌قل له مرۆڤ و له‌سۆنگه‌ى ئیسلام پێویسته به‌گه‌ڕبخرێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پله‌و پایه‌و چێژ‌و خۆشى حه‌لآڵ، هه‌روه‌ک ده‌بێت هۆکارو رێگه‌یه‌ک بێت بۆ به‌دیهێنانى ره‌زامه‌ندى خواى گه‌روه به‌و مانایه‌ى رۆڵى عه‌قل و په‌یوه‌ندى به‌جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌دوو ره‌هه‌نده‌وه‌یه‌و ناکرێ و نابێ هیچ کام له‌و ره‌هه‌ندانه پشت گوێ بخرێ و گرنگى به یه‌کێکیان له‌سه‌ر حسابى ئه‌ویتریان بدرێ.
که پێشتر باسمان له به‌سه‌رهاتى ئه‌و که‌سانه کرد له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌یانویست پشت له ژیان وخێزانه‌کانیان بکه‌ن و ژیانى گۆشه‌گیرى و ره‌هبانیه‌ت هه‌ڵبژێرن، به‌لا َم پێغه‌مبه‌رى خوا به‌توندى ئه‌وکاره‌ى ره‌تکرده‌وه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک هه‌بێت له‌نێوان له‌خواترسان و گۆشه‌گیرى وفه‌رمووده‌ى ئه‌وه ڕێگه‌ى منه روون و ئاشکرایه هه‌ر که‌س له‌سه‌ر رێگه لابدات له‌ئێمه نیه.
له‌بوارى هاوسه‌نگى له‌نێوان لایه‌نى جه‌سته‌و عیباده‌تکردندا ئیسلام بڕیارى ئه‌وه ده‌دات که مرۆڤ ده‌توانێ ئاو به‌کارنه‌هێنێ له ده‌ستنوێژدا ئه‌گه‌ر هاتوو زیانى بۆ ته‌ندروستى جه‌سته‌ى مرۆڤه که هه‌بوو یان به‌کارهێنانى ئاو ده‌بێته هۆى دواکه‌وتن ودره‌نگ که‌وتنى چاکبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌که یاخود زیادبوونى نه‌خۆشیه‌که‌ى، لێره پێویسته لایه‌نه عیباده‌ته‌که نه‌رمى و وه‌فادار ى ده‌نوێنێ له‌ئاستى جه‌سته‌و پێویستیه‌کانى ئه‌م قۆناغه و سازش ده‌کات له‌به‌کارهێنانى ئاو‌و به ته‌یه‌مموم بۆى قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها واجب بوونى به‌کارهێنانى ئاو بۆ ده‌ستنوێژ لاده‌چێت ئه‌گه‌ر دوژمن له‌سه‌ر ئاوه‌که‌بوو یان دڕنده‌یه‌کى ترسناکى له‌سه‌ربوو هه‌روه‌ها نابێت ئاو له‌ده‌ستنوێژ به‌کاربێت ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه ئاوه‌ى که‌سه‌که هه‌یه‌تى به‌شى خواردنه‌وه‌و چێشت لێنان و خواردنه‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌که‌ى نه‌کات.
هه‌ر له‌سیاقى ئه‌م جۆره هاوسه‌نگیه له‌فه‌رمووده‌یه‌ک هاتووه ئه‌گه‌ر موسڵمان هه‌ستى به‌ئازارکرد له جه‌سته‌ى، با ده‌ست بخاته سه‌ر شوێنى ئا زاره‌که‌و بڵێت "بسم الله" (سىَ جار) أعوژ بعزه الله وقدرته من شر ما أجد وأحاژر – حه‌فت جار. رواه مسلم.
ئه‌گه‌ر رووخسارى خۆى بینى له ئا وێنه بڵێ: "اللهم أنت حسنت خلقی فحسن خلقی" رواه ابن حبان.
ئه‌گه‌ر ویستى بخه‌وێ بڵێ: "اللهم أسلمت وجهی الیک وفوچت أمری الیک وألجلأت ڤه‌ری غلیک، لاملجأ ولامنجى الا إلیک آمنت بکتابک الژی أنزلت ونبیک الژی أرسلت. بخاری ومسلم.
ئه‌گه‌ر تووشى خه‌وزڕان هات بڵێ :"اللهم غارت النجوم، وهدأت العیون، وأنت حی قیوم، لاتأخژه سنه ولانوم، یاحی یا قیوم إهدو لیلی وأنم عینی" رواه ابن السنی.
کاتێکیش له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ ده‌ڵێت:"الحمد لله الژی خلق النوم والیقڤه، الحمدلله الژی بعپنی سالما سویا، أشهد أن الله یحیی الموتى وهو على کل شی‌و قدیر" رواه ابن السنی.
به‌هه‌مان شێوه له گشت جوڵه‌و چالاکیه‌کى جه‌سته‌یى ده‌بینین ئیسلام هاتووه فه‌زایه‌کى به‌رفراوانى له‌م جوڵه‌و چالاکیه بۆ عیباده‌ت و یادکردنه‌وه‌ى خوا و په‌نابردنه به‌ر هێزى بالآو ره‌ها دروست کردووه ته‌نانه‌ت له چوونه سه‌ر ئاو‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ى تاوه‌کو جل له‌به‌رکردن و نانخواردن و باوه‌شک و پژمین.......هتد.
ئه‌م کامڵ‌بوون وهاوسه‌نگیه له‌نێوان لایه‌نه‌کانى که‌سێتى به شێوه‌یه‌کى گشتى ولایه‌نى ئیمانى و جه‌سته‌یى به‌تایبه‌تى، ئه‌وه‌ى که هه‌ندێک حه‌زده‌که‌ن ناوى بنێن "وه‌سه‌تیه‌ت" یاخود میانه‌ڕه‌وى، ئه‌وه‌تا عبدالله ى کوڕى ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بێت ده‌گێڕێته‌وه که ته‌واوى ساڵ به‌رۆژو ده‌بووم و هه‌موو شه‌وێک قوڕئان ده‌خوێنم، کاتێک پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ى بیست ناردى به‌دوامداو لێى پرسیم ئایا راسته تۆ واده‌که‌ى؟ وتم به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و ته‌نها مه‌به‌ستیشم لێى خێر‌و چاکه‌یه، فه‌رمووى له مانگێکدا سێ رۆژ به‌رۆژووبه‌و له مانگێکیشدا له‌جیاتى ته‌واوى مانگه‌که ته‌نها له‌بیست رۆژ قوڕئان بخوێنه، پێم وت ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا له‌وه باشتر‌و زیاتر ده‌توانم. فه‌رمووى خێزان و جه‌سته‌و میوان ونزیکه‌کانت هه‌قیان به‌سه‌رته‌وه‌یه.
له‌هاوسنگى لایه‌نى ویژدانى هه‌ست به‌هه‌ماهه‌نگى وهاوته‌ریبى ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه، سۆز‌و عاتیفه‌ى موسڵمان هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ کاروبارى عه‌قڵى و چالاکى عه‌قڵى هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ سۆزى ئیمانه‌که‌ى، سۆز‌و ویژدانى موسڵمان له‌به‌رده‌م پانتاییه‌کى به‌رین و به‌رفراواندایه له‌جۆره‌ها چالاکى کۆمه‌لآیه‌تى سه‌باره‌ت به‌خێزان و نیشتمان وکۆمه‌ڵگه.
سۆزى موسڵمان له‌به‌رده‌م گوزارشت وده‌سته‌واژه‌ى جیاوازدایه له موماره‌سه‌کردنى بۆ جۆره‌ها خواپه‌رستیانه‌ش سۆز‌و ویژدان به‌هێزتر ده‌که‌ن و به‌روبوومى به‌چێژى پێ ده‌به‌خشن.
هه‌روه‌ها سۆز‌و ویژدانى موسڵمان به‌هه‌ردوو دیوه خۆش و ناخۆشه‌که‌ى له په‌یوه‌ست بوون و په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ درێژبوونه‌وه‌ى ره‌هه‌ندى زه‌مه‌نى له که‌سایه‌تیه‌که‌ى، هه‌ر له‌ژیانى خۆیى و رابردوویدا، تاوه‌کو باپیرانى له‌گه‌ڵ ژیانى خۆى له ئاینده‌و تا ده‌گاته ژیانى به‌هه‌شت وژیان له‌ناو خۆشیه‌کانى یاخود دۆزه‌خ و ژیان له‌نێو ناخۆشیه‌کانیدا.
ئه‌م ره‌هه‌نده زه‌مه‌نیه‌ى که‌سێتى له ئاماده‌ییه‌کى ته‌واوو کاریگه‌رى هه‌یه به‌سه‌ر سۆز‌و ویژدانى تاکى موسڵمان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان به‌رووه ئه‌رێنیه‌که‌ى ئاڕاسته‌ى ده‌کات وگه‌شه‌ى پێده‌دات.

