سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سعیدی کوڕی مسیب و قوتابیەکەی(چیرۆك)
نووسینی /هارون نوح طه
كتێبخانهی محوی
سعید یەکێکە لە زانایە ھەرە بەرزەکانی تابعین. عبدالملک ی کوڕی مروان خوازبێنی کچەکەی دەکات بۆ کوڕەکەی خۆی ولیدی کوڕی عبدالملک. کچەکەی سعیدیش جوانترین کچی سەردەمی خۆی بوو. وە شارەزاییەکی زۆری ھەبوو لە قورئانء فەرموودەکانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بەڵام سعید بێ سێء دوو خوازبێنیەکەی ڕەت کردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا عبدالملک ی کوڕی مروان کە ڕمیر المۆمنین بوو. سعیدی خستە نێو ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە. ھەتا دەڵێن سەد داری لێ دا کە زانی خوازبێنی ولیدی ڕەت کردۆتەوە. بەڵام زانای پایە بەرزو شارەزا گەڕایەوە بۆ مزگەوتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) لە مەدینەی منورە.
یەکێک لە قوتابیەکانی بە ناوی (عبداللەی کوڕی ابو وداعە) بە کوڕی ڕبو وەداعە مەشھور بوو، ھاتە لای بوو بە قوتابیەکی سعید بەردەوام لە کۆڕی ئەو دادەنیشت گوێی لە ئامۆژگاریء دەرسەکانی دەگرت. ڕۆژێک ڕبو وەداعە ئامادەی دەرسی سعید نەبوو. پرسیاری کرد لە کوێ بووی ئەم سێ دانە ڕۆژە دیار نەبوویت؟ ووتی: ئەی پێشەوام، خێزانەکەم وەفاتی کرد منیش سەرقاڵی پێداویستیەکانی پرسەو بە خاک سپاردن بووم. سعید ووتی: بۆچی بە شوێن منت نەنارد بێم لەگەڵت بەشداری بکەم؟ ئایا ئێستا ھیچ ھاوسەرێکت بۆخۆت پەیدا کردووە؟ ڕبو وەداعە ووتی: ڕحمەتی خوات لێ بێت جا کێ لێم مارە بکات، خۆ من ھیچم نییە جگە لە دوو درھەم یان سێ درھەم. سعید ووتی: من لێت مارە دەکەم. ووتی: تۆ؟ بەڵێ من مارەی دەکەم لێت.
ڕبو وەداعە دەڵێ: ئەو شەوە لە خۆشیان چاوم نەچووە خەو، ھەر ئەو ووشەیەم لە بن گوێ دا دووبارە دەبووەوە (من لێت مارە دەکەم) ڕنا ڕزوجک ... ڕنا ڕزوجک. سعید چووە لای کچەکەی بەڵام چ کچێ نموونەی زانای بەناوبانگی سەردەمە. دەڵێ لێی بە ژوورێ کەوت، گوێی لێ بوو قورئانی دەخوێندگەیشتە ئەم ئایەتە [رَبَّنَا آتِنَا فِی الدُّنْێا حَسَنَەً ۆفِی اڵاخِرَەِ حَسَنَەً ۆقِنَا عَژَابَ النَّاڕ] ووتی: باوکە دەزانم چاکەی دواڕۆژو قیامەت مەبەستی بەھەشتە، بەڵام چاکەی دنیا چی یە کە لەم ئایەتەدا باس دەکات؟ سعید ووتی: کچم چاکەی دنیا (زوج ێالح لزوجە ێالحە) پیاوێکی باشە بۆ ئافرەتێکی باش. کچەکە تێگەیشت لە مەبەستی. ئینجا ھاتە مزگەوت لە دوای نوێژی عەسر بە ئامادەبوونی قوتابیەکانء نوێژ خوێنەکان ووتی: (ڕشھدت اللە والحاچرین) خواو ئامادەبوانم بە شاھید کردن کە کچی خۆم فلانە کردم بە ھاوسەری ڕبو وداعە لەسەر بەرنامەی خواو پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)،
کە ئێوارە داھات ڕبو وداعە گەڕایەوە بۆ ماڵ بۆ ئەوەی ڕۆژووەکەی بشکێنێ ھەندێ خورماو زەیتی ھەبوو لە مالڕ. لە ناکاو یەکێ لە دەرگای دا ووتی: کێ یە؟ ووتی: سعیدە. دەڵێ بیری ھەموو سعیدێکم کرد تەنھا سعیدی مامۆستام نەبێ. ئەوەش لەبەر ئەمە بوو کە ماوەی چل سالڕ نەبیندرا جگە لە نێوان مزگەوتء ماڵەکەی خۆی نەبێ. چووم بۆ کردنەوەی دەرگا. ووتم بزانم کێ یە. کە بینیم سعیدی کوڕی مسیب بوو. پێم ووت: ھا خێرە بۆ بە شوێن منت نەنارد بۆ بەخۆت ھاتی. ھەندێ جاریش دەمووت لەوانەیە پەشیمان بوو بێتەوە. ئینجا سعید ووتی: نا من حەق ترم کە بێمە لات نەک تۆ. ووتم: چ فەرمان دەکەیت؟ ووتی: تۆ پیاوێکی بێ ژنی نامەوێ ئەم شەو بە تەنیا ببەیتە سەر ھا ئەوە خێزانەکەت بە جلء بەرگی خۆی. ڕبو وداعە بینی کچەی لە پشتی وەستاوە. دەستی کچەکەی خۆی گرتء خستیە پشت دەرگایەکەمء منیشی بە ژوورێ نا ئینجا ڕۆیشت.
دەڵێ ئەم ئافرەتە کە چاوی بە من کەوت لە شەرمان کەوتە خوارێ. منیش ووتم بە یارمەتیت لەم دەرگایە ڕاوەستە ھەندێ ئیشم لە ژوورێ ھەیە. چووم خواردنە ملکەچەکەم لە لای چرایەکە لابرد، بۆ ئەوەی چاوی پێ نەکەوێ. ئینجا بەسەر بانەکە کەوتم بانگی جیرانەکانم کرد ھەموویان کۆبوونەوە، ووتم: ئەگەر لەمەودوا دەنگی ھەر ئافرەتێک ھات لە ماڵم ئەوە خێزانمە، سعیدی کوڕی مسیب کچی خۆی دایتە من ئەم شەو بەخۆی بۆ منی ھێناوەتە ماڵێ کە ئێوە ئاگاتان لێ نەبووە، باوەڕیان پێ نەکردم ووتیان سعید کچی پێ داوی؟ ووتم: بەڵێ. ھاتنە ماڵم دایکی منیشیان بە خەبەر کردەوە، ئەویش ھات ووتی: ڕووم لە ڕووت حەڕام بێ ئەگەر دەستی لێ بدەیت تاکو سێ ڕۆژیتر جوان بۆت ساز دەکەم. ئینجا دوای سێ ڕۆژەکە بینیم زانای وەک خۆی نییە لەسەر ڕووی زەوی، جوانی وەک خۆی نییە لە نێو ژنان شاژن بوو.
قورئانی ھەموو لەبەر بوو بە تەفسیرەوە. بێ ژمارە فەرموودەی لەبەر بوون. لە ھەموو کەسێ شارەزا تر بوو بە بەخشینی مافی ژنء مێردایەتی. یەک ھەفتە لە مالڕ لەگەڵی بووم وەمدەزانی لە نێو باغی بەھەشتم. ئینجا لە دوای ھەفتەکەدا ووتم: دەبێ بچم بۆ لای دەرسەکانم لە لای سعید. کچەکەووتی: (إجلس ھنا ڕعلمک علم سعید) واتە: لێرە دانیشە فێری ئەو زانستەت دەکەم کە سعید فێرت دەکا. لە پاش مانگێک نەچوومە لای سعید. ڕۆژێک چووم سەلامم لێی کرد، بەڵام تەنھا وەڵامی سەلامی دایەوە، ھیچ قسەی لەگەلڕ نەکردم، کە کۆڕەکەی کۆتایی پێ ھات. ووتی: ھا وەزعی ئەم ئینسانە چۆنە؟ ووتم: ئەی ڕبو محمد زۆر باشە. چوومەوە ماڵی خۆم،. لە پاشان ڕۆژێک سعید ھاتە لام بیست ھەزار (٢٠٠٠٠) درھەمی بۆ ھێنام.

