ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

باشترین ڕێگای ھەڵگرتنی دانەوێڵە ....له‌ قورئاندا

باشترین ڕێگای ھەڵگرتنی دانەوێڵە ....له‌ قورئاندا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا و لە چیرۆکی یوسف پێغەمبەردا (سەلامی خوای لێبێت) دەفەرموێت:{وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِنْ كُنْتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ (43) قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ الْأَحْلَامِ بِعَالِمِينَ (44) وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُمْ بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ (45) يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ (46) قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدْتُمْ فَذَرُوهُ فِي سُنْبُلِهِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تَأْكُلُونَ (47) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّا تُحْصِنُونَ (48) ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ (49)} [يوسف]


واتە: (شەوێک پاشا خەوێکی سەیری بینی و بوو بە مەراقی و لە کۆبوونەوەیەکدا) وتی: بەڕاستی من لە خەومدا بینیم حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕو لاوازەوە خوران، حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی وشکیشم بینی، ئەی زانا و شارەزایان ئەم خەوەم بۆ لێکبدەنەوە ئەگەر خەون لێکدەدەنەوە. ئەوانیش وتیان: ئەم خەوە بێ سەر و بنە و ھیچ نییە، ئێمە لە لێکدانەوەی خەوی بێسەر و بن شارەزا نین. ئینجا ئەوەیان کە ڕزگاری بووبوو، دوای ئەو ھەموو ماوەیە بیری کەوتەوە و وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من ھەواڵی (لێکدانەوەی ئەو خەوەتان) پێڕادەگەیەنم. (ساقی چوو بۆ زیندانەکە بۆ دیدرای یوسف و وتی) یوسف! ئەی ھاوەڵی ڕاستگۆم، ئەم خەونەمان بۆ لێکبدەرەوە (لە خەوێکی پادشادا) حەوت مانگای قەڵەو لەلایەن حەوت مانگای لەڕ و لاوازەوە خوران، ھەروەھا لەبارەی حەوت گوڵەگەنمی سەوز و جوان و حەوتی تری وشک بۆمان لێکبدەرەوە، بۆئەوەی بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی تا وەڵام بزانن. (یوسف) وتی: حەوت ساڵی بەردەوام کشتوکاڵ دەکەن و دانەوێڵە دەچێنن، ئەوەی کە دروێنەتان کرد و لێتان زیادبوو بە گوڵەکەیەوە بیھێڵنەوە، مەگەر ئەو کەمەی کە دەیخۆن. پاشان لەدوای ئەوە حەوت ساڵ گرانی و سەختی پێشدێت، ئەوەی کە زەخیرەتان کردووە بۆ ئەو ساڵانە ھەمووی دەخۆن، مەگەر کەمێکی نەبێت کە ھەڵیدەگرن (بۆ تۆو). لەوەودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ بەرەکەت دێت کە خەڵکی بەروبومی زۆریان پێدەبەخشرێت، میوە دەگوشن و شەربەتی لێ دروست دەکەن.
لەم ئایەتانەدا بانگەوازێکی قورئانی ڕاشکاوانە ھەیە بۆ مرۆڤ تاکو بەوردی و بەردەوامی و چاودێری تەواوەوە کشتوکاڵ بکات، ھەروەھا زیاد لە پێویستیش دەستەبەر بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە لەناکاوەکان. ئایەتە پیرۆزەکە ھانی مرۆڤ دەدات بۆ گرتنەبەری ھەموو ھۆکارەکانی زانست بۆ ئەمبارکردنی بەروبووم و بەرھەمی زیاد لە پێویستی، بەجۆرێک کە بەدرێژایی ماوەی ھەڵگرتن و پاراستنی لە حاڵەتی دروستی و شیاویدا بمێنێتەوە.
ڕووی ئیعجازی ئایەتەکە لەوەدایە کە دانەوێڵە بە گوڵەکەیەوە ئەمبار بکرێت، چونکە گەر بە گوڵەکەیەوە ھەڵگیرا ئەودەمە لە مێرووە زیانبەخشەکان و کەڕووەکان و میکرۆبەکانی تر و خەساربوون پارێزراو دەبێت.
زانستی نوێ سەلماندوویەتی باشترین ڕێگای پاراستنی دانەوێڵە ئەوەیە بە گوڵەکەیەوە ھەڵبگیرێت، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی شێی سروشتی بەروبوومەکە و ڕێگرتن لە کاریگەری ڕاستەوخۆی کەش لەسەر دانەوێڵەکە. بەڕاستی ئەوەش یەکێکە لە ئیعجازەکانی قورئانی پیرۆز کە لەژمارە نایەن.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز