سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
رۆڵى مزگه‌وت له ئیسلام دا
نووسینى/ناصح ابراهیم سازانى.......مزگه‌وت ئه‌و شوێنه پیرۆزه‌یه له شه‌و و رۆژێکدا پێنج جار نوێژى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت, قوتابخانه‌یه بۆ بانگه‌وازو بلآوکردهوهى ئایینى ئیسلام, کۆڕى زانست و زانیارى له مزگه‌وتدا ده‌به‌سترا, بۆیه ئه‌و هه‌موو که‌ڵه زانا‌و خواناسانه‌ى پێگه‌یاندوو په‌روه‌رده‌ى کردن, خه‌ڵک له مزگه‌وتدا فێرى عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕ, به‌ندایه‌تى , فه‌رزه‌کان , سوننه‌ته‌کان , ئه‌خلاق و ئاکارى به‌رز ده‌بوون..
مزگه‌وت شوێنى هه‌واڵ زانینى یه‌کتره، شوێنى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و گرفتى موسڵمانانه, که‌واته مزگه‌وت رۆڵێکى گرنگى هه‌یه له ژیانى موسوڵماناندا.
مزگه‌وت نابێ بکرێته ته‌مه‌ڵخانه, چونکه شوێنى بێکار و ته‌مه‌ڵه‌کان نیه, ئه‌شکه‌وت نیه بۆ رههبانهکان, شوێنى پیرو په‌ککه‌وته‌کان نیه, شوێنى ته‌قواو په‌رستشه..
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم کاتێ که ماوه‌یه‌کى که‌م له‌لاى خێڵى سالمى کوڕى عه‌وف مایه‌وه له‌ڕێگه‌ى کۆچکردنى بۆ مه‌دینه یه‌که‌م شت بیرى لێکرده‌وه مزگه‌وت بوو, ئه‌وه‌بوو مزگه‌وتى قوبائى دروستکرد خواى گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌و بۆنه‌یه‌وه دابه‌زاند: لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕينَ التوبه: ١٠٨. واته: بێگومان مزگه‌تێک که له‌سه‌ر بناغه‌ى ته‌قواو له خواترسان دامه‌زرابێت له یه‌که‌م رۆژه‌وه شایه‌نتره نوێژى تێدا بکه‌یت, پیاوانێکى تێدایه پێیان خۆشه که خۆیان پاک راگرن, خوایش ئه‌وانه‌ى زۆر پاک و خاوێنن خۆشى ده‌وێن.
هه‌روه‌ها خواى گه‌وره مه‌دحى ئه‌وانه ده‌کات له مزگه‌وتى (قوباء) و, مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ردا صلى الله علیه وسلم بوون به‌هۆى سوربوونیان له‌سه‌ر پاک و خاوێنى دل و ده‌روونیان و جل و به‌رگ و مزگه‌وته کانیشیان.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رمانى کردووه به موسڵمانان که خۆیان بڕازێنه‌وه له مزگه‌وته‌کاندا, بۆنى خۆش له خۆیان بده‌ن, جل و به‌رگى پاک و خاوێن له‌به‌رکه‌ن, سیواک بکه‌ن و, دووربکه‌ونه‌وه له بۆنى ناخۆش و جل و به‌رگى پیس و چڵکن له‌به‌رکردن.
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يَا بَنِي آدَمَ خُذُوا زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْڕفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْڕفِي الأعراف: ٣١. واته: ئه‌ى نه‌وه‌کانى ئاده‌م هه‌رکاتێک نوێژتان کرد خۆتان دابپۆشن به جوانترین شێَوه با عه‌وره‌تتان ده‌رنه‌که‌وێت, بخۆن و بخۆنه‌وه زێده‌ڕۆیی مه‌که‌ن, چونکه خواى گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ى خۆشناوێت زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ن.
ئیمام حه‌سه‌ن کاتێک ده‌چوو بۆ نوێژ چاکترین و پاک و خاوێنترین جل و به‌رگى له‌به‌ر ده‌کرد, لێیان پرسى له‌و باره‌وه؟. فه‌رمووى: (إِنَّ الله جميلٌ يُحِبُ الجَمالَ). منیش پێم خۆشه خۆم جوان که‌م له حوزورى په‌روه‌ردگارمدا.
خواى گه‌وره‌ش پێى خۆشه جل و به‌رگتان جوان بێ و پاک و خاوێن بێت پێلآوى جوان له پێ بکه‌ن و سیمایشتان جوان بێ.
* پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم دواى ئه‌وه گه‌یشته مه‌دینه و حه‌وایه‌وه یه‌که‌م شت پێى هه‌ستا دروستکردنى مزگه‌وته‌که‌ى خۆى بوو, خۆى ئیشى تێدا ده‌کرد!! به‌ده‌ستى خۆى به‌ردى هه‌ڵده‌گرت و دهیگوێزایهوه و ده‌یفه‌رموو:
أللهُمَّ ڵاعَیشَ إلا عیش الآخِره فاغفر لِلانصار و المُهاجِرَه .
ئه‌و مزگه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم بوو به‌یه‌که‌م قوتابخانه‌ى بانگه‌وازى ئیسلام, ماڵى ده‌وڵه‌تى ئیسلام بوو. ده‌رگاى هه‌میشه کراوه و له‌سه‌ر پشت بوو بۆ هه‌موو میلله‌تان, عه‌رب, کورد, فارس و, هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانى تر‌ى دنیا.. بۆ هه‌موو جۆره ره‌نگێ سپى و ره‌ش, بۆ هه‌موو جۆره پله‌و پایه‌یه‌ک فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند, ده‌سه‌لآتدارو بێ ده‌سه‌لآت, بۆ هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێک پیرو گه‌نج . ده‌رگاى له‌سه‌ر پشت بوو بۆ ئافره‌تان بۆ نوێژکردن و فێربوونى زانیارى شه‌رعى, له‌سه‌ر ده‌مێکدا ئافره‌ت هه‌قى نه‌بوو که فێرى زانیارى ببێ, نه ئه‌بوو به‌شدارى پیاو بکات له ژیاندا.
مزگه‌وت بوو به قوتابخانه‌یه‌ک زانیارى و کرده‌وه‌ى چاکى تێدا فێردهکرا روح و جه‌سته‌ى تیا پاک ده‌کرایه‌وه, هه‌ق و واجبى تێدا ده‌ناسرا, په‌روه‌رده‌ى پێش فێر بوون تێدا ده‌کرا, شوێنى کرده‌وه بوو پێش نه‌زه‌رى وه‌رگرتن, شوێنى پاک بوونه‌وه‌ى نه‌فس بوو له چڵک و چه‌په‌ڵى تاوان و خراپه, شوێنى کۆبوونه‌وه‌ى موسڵمانان بوو له‌شه‌و و رۆژێکدا پێنج جار, بۆیه ئه‌و که‌ڵه پیاوانه‌ى هه‌ڵخست, ئه‌و ئه‌ستێره دره‌وشاوانه‌ى که هه‌تا هه‌تایه ده‌دره‌وشێنه‌وه له ئاسمانى مرۆڤایه‌تیدا په‌روه‌رده‌کرد.
له خه‌لیفه راشیدهکان: ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر و عوسمان و على ره‌زاى خوایان لێ بێ.
له سه‌رکرده‌و پێشه‌واکان: ئه‌بو عوبه‌یده و خالید و عه‌مر ره‌زاى خوایان لێ بێ..
له قورئان خوێنه‌کان: وێنه‌ى زه‌یدى کوڕى پابت و ئیبن و عه‌باس..
له ئافره‌ته خاوه‌ن فه‌زڵ و چاکه‌کان: وێنه‌ى فاتیمه‌ى کچى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و, عایشه‌ى کچى ئه‌بوبه‌کر دایکى ئیمان داران و حه‌فصه و دایکى عمارو دایکى سوله‌یم..
به‌ڵێ مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم شوێنى بانگه‌واز بوو, ماڵى ده‌وڵه‌تى ئیسلام بوو بۆ راپه‌ڕاندنى کاروباره‌کان, ئیشى تێدا ده‌دۆزرایه‌وه بۆ بێکاره‌کان, نه‌زانى تێدا فێرى زانست و زانیارى ده‌کرا, یارمه‌تى فه‌قیرو هه‌ژارى تێدا ده‌درا, چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌فیرى ولآتان ده‌کرد له مزگه‌وتدا, بانگى جیهادو تێکۆشانى تێدا ئه‌درا, په‌روه‌رده و مه‌شقى سه‌ربازى تێدا ده‌کرا, له‌وێوه نوێنه‌ر به‌ڕێ ده‌کرا بۆ ولآتان..
له‌سه‌ر ده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم و هاوه‌لآنى و شوێن کهوتووانى ئه‌وانیشدا رۆڵى مزگه‌وت ئابه‌و شێوه‌یه بووه.
خه‌ڵکى حه‌به‌شه یاریان کردووه به(حيراب)ه‌کانیان له مزگه‌وتداو پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه وسلم سه‌یری کردوون, عائیشه‌ش یاریهکهیانى ده‌بینى .. ئیمام عومه‌ر ورده به‌ردى بۆ هه‌ڵگرتن ویستى بیکێشێ پێیانداو ده‌ریان کات به‌لآم پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم فه‌رمووى: (وازيان ليَ بيَنة ئةى عومةر!) .
خه‌ڵک شه‌وو رۆژ له مزگه‌وتدا کۆده‌بوونه‌وه, له گه‌رماو سه‌رمادا, له هاوین و زستاندا, ماڵێکه هه‌موو که‌س ده‌چێته ناوى به‌بێ کرێ..
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (مَنْ بَنَى مَسْجِدًا لِلَّهِ بَنَى اللَّهُ لَهُ فِى الْجَنَّةِ مِثْلَهُ) . واته: هه‌ر که‌سێک مزگه‌وتێک بونیاد بنێ له به‌ر ره‌زامه‌ندى خوا ئه‌وا خواى گه‌وره ماڵێکى له به‌هه‌شتدا بۆ بونیاد ده‌نێت.
مه‌حوى شاعیرى خواناس ده‌ڵێت:
مـاڵى ئــاوا ئـه‌و کهسـهى مـاڵى تـۆ ئـاوا ده‌کـا
عه‌بدى خۆته و خۆت ده‌زانی چى له تۆ داوا ده‌کـا.
دروست نیه مزگه‌وت زیاد له حه‌د بڕازێنرێته‌وه چونکه له کرده‌وه‌ى گاور و جوه‌کانه, نابێت مامه‌ڵه‌ى تێدا بکرێت, تف و پیسى تێ رۆبکرێت, ده‌نگى تێدا به‌رز بکرێته‌وه, پێویسته زۆر گرنگى بدرێت به پاک و خاوێنى..
مزگه‌وت رێگاى به‌ختیارییه, شوێنى کۆبونه‌وه‌ى موسڵمانان و یه‌کتر ناسینه, شوێنى خۆشه‌ویستى و برایه‌تییه, که به‌بێ ئه‌و دوانه زه‌حمه‌ته موسڵمانان سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن, رێگاى چونه به‌هه‌شت و ئیمانه: پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: (والَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ ، لا تَدْخُلُوا الجَنَّةَ حَتَّى تُؤْمِنُوا ، وَلا تُؤْمِنُوا حَتَّى تَحَابُّوا ، أوَلاَ أدُلُّكُمْ عَلَى شَيْءٍ إِذَا فَعَلْتُمُوهُ تَحَابَبْتُمْ ؟ أفْشُوا السَّلامَ بينكم) . واته: به‌و که‌سه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته که خوایه, ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا ئیمان نه‌هێنن, ئیمانیشتان ته‌واو نییه تا یه‌کتریتان خۆش نه‌وێ, شتێکتان نیشان ده‌م ئه‌گه‌ر کردتان یه‌کتریتان خۆش بوێ؟ سلآو له یه‌کتر بکه‌ن.
ژیانى موسڵمان په‌یوه‌سته به‌مزگه‌وته‌وه, به‌شێوه‌یه‌ک که به‌بێ مزگه‌وت نایکرێ و ژیانى به‌خته‌وه‌ر نابێ, هه‌ست بهبرایهتى و خۆشه‌ویستى و یه‌کسانى ناکات.. رۆژى پێنج جار ده‌چێته مزگه‌وت ئه‌و برایه‌تى و ئازادى و یه‌کسانیه ده‌بینێ به چاوى خۆى, که دوازده سه‌ده پێش شۆڕشى فه‌ره‌نسا مزگه‌وت به‌کرده‌وه و به ڕاستى ئه‌و رۆڵه‌ى بینیوه.
چ سه‌ربه‌ستیه له‌وه گه‌وره‌تره که له مزگه‌وتدا هه‌ر هه‌موو عیبادهت بۆ یه‌ک خوا ده‌که‌ن, به‌یه‌که‌وه رکوع و سه‌جده‌ى بۆ ده‌به‌ن, هه‌ر هه‌موویان ترسیان هه‌یه له خوا‌و گه‌ردن که‌چن بۆى, چه‌نده به‌شه‌ر گه‌وره بێت له مزگه‌وتدا هه‌ر به‌نده‌یه وه‌ک ئه‌و هه‌موو به‌ندانه‌ى تر: وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا الجن: ١٨. واته: بێگومان مزگه‌وته‌کان تایبه‌تى خوان که‌واته له‌گه‌ڵ خوادا هاوار له که‌سى تر مه‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر ئیمام هه‌ڵه‌یه‌کى کرد نوێژ خوێنان له‌دواوه یه‌کسه‌ر بۆى راست ده‌که‌نه‌وه, شێخ و مه‌لاو کرێکار یه‌کسانن و به‌یه‌ک ریز راده‌وه‌ستن ئه‌وه نیه بڵێن ده‌وڵه‌مه‌ند و دهسهلآتدارهکان با له‌پێشه‌وه بن و فه‌قیر و هه‌ژاره‌کان با له‌دواوه بن!!..
چ یه‌کسانیه له‌وه گه‌وره‌تره که ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ته‌نیشت فه‌قیره‌وه راده‌وه‌ستێ له نوێژدا, ده‌سه‌لآتدار له پاڵ بێ دهسهلآتدا, هه‌ر هه‌موویان وه‌ک دانه‌کانى شانه یه‌ک یه‌ک رێک راده‌وه‌ستن به‌بێ جیاوازى!.
چ برایه‌تیه له‌وه به‌هێزتره که موسڵمانان له مزگه‌وتدا رۆژى پێنج جار کۆده‌بنه‌وه, جه‌سته‌یان به‌ر جه‌سته‌ی یه‌کتر ده‌که‌وێ چاویان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێ, ته‌وقه له‌گه‌لأ یه‌کتر ده‌که‌ن, گفتوگۆ ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه, له‌دواى یه‌ک ئیمامه‌وه نوێژده‌که‌ن, له یه‌ک خودا ده‌پاڕێنه‌وه که ئه‌ویش (الله)یه, یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان هه‌یه, روویان له یه‌ک قیبله‌یه, یه‌ک قورئان ده‌خوێنن, به‌یه‌که‌وه رکوع و سه‌جده ده‌به‌ن, هه‌ستان و دانیشتنیان پێکه‌وه‌یه.
* سوننه‌ته کاتی چوونه مزگه‌وت قاچى راست پێش بخرێت و سلآوات بدرێ له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم و بوترێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ). کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ش پێى چه‌پ پێش بخرێت و بوترێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَََََ) .

