سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تاوانه گه‌وره‌كان :یه‌كه‌م: شه‌ریك بڕیار دانه بۆخوای گه‌وره
ئاماده‌كردنی : سیف ا‌لدین ته‌ها
ئه‌مه‌ش دووجۆره :جۆری یه‌كه‌م :ئه‌وه‌یه كه شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دابنرێ و بپه‌رسترێت له‌غه‌یری خوا وه‌ك : به‌رد و دار و مانگ و ڕۆژ ئه‌ستێره یان پێغه‌مبه‌رێك ،یان
فریشته،وه‌یان شێخ وپاشاو گه‌وره‌كان ،ئه‌مانه به‌شیركی گه‌وره داده‌نرێن (الشرك الاكبر ) به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی خوای گه‌وره (ان الله لایغفر ان یشرك به ویغفر مادون ژلك لمن یشا‌و )النسا‌و . واته خوای گه‌وره له‌و كه‌سانه خۆشنابێت كه شرك و هاوبه‌شی بۆ بریار ده‌ده‌ن وه خۆش ده‌بێت جگه‌له‌وه. به‌لام ئه‌وكه‌سه‌ی شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ خوا دابنێت لێبوردن نایگرێته‌وه و دۆزه‌خیه به هه‌تا هه‌تایی و به‌هه‌میشه‌یی ,وه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ . (إِنَّهُ مَن یُشْڕكْ بِاللّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللّهُ عَڵیهِ الْجَنَّه‌َ ۆمَأْۆاهُ النَّارُ ۆمَا لِلڤَّالِمِینَ مِنْ أَنصَارٍ )[المائده : 72] واته:ئه‌وه‌ی شریك و هاوه‌ل بۆ خوای گه‌وره بریار بدات ,ئه‌و كه‌سه خوای گه‌وره به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رام كردوه .
جۆری دووه‌م :ریا كردن له‌كارو كرده‌وه‌كاندا :
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (فَمَن كَانَ ێرْجُو لِقَا‌و رَبِّهِ فَلْێعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً ۆڵا یُشْڕكْ بِعِبَادَه‌ِ رَبِّهِ أَحَداً ) [الكهف : 110] الكهف
واته جاهه‌ركه‌سێك ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به دیداری په‌روه‌ردگاری خۆی شاد بێت با كار و كرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات وه له خواپه‌رستی داهیچ كه‌سێ نه‌كاته هاوه‌ل وهاوبه‌ش بۆ په‌روه‌ردیگاری خۆی .
یانی هه‌ركارێكی ئه‌نجامدا ده‌بێ بۆ خوا‌و له‌به‌ر خاتری خوا بیكات ,وه له‌به‌ر خاتری كه‌سی تر ئه‌نجامی نه‌دات مه‌به‌ستی روپامایی كردن نه‌بێت بۆ هیچ كه‌سێك له‌خوای گه‌وره به‌ولاوه .
پێغه‌مبه‌ری (ص) ئامۆژگاریمان ده‌كاو ده‌فه‌رموێ :(إیاكم والشرك الاصغر,قالو یارسول الله وما الشرك الصغر ؟قال ا لریا و یقول الله تعالی یوم یجازی العباد باعمالهم اژهبوا الی الژین كنتم ترائونهم باعمالكم فی الدنیا فانڤروا هل تجدون عندهم جزا‌و )رواه احمد
واته :خۆتان بپارێزن له‌شیركی بچووك ,عه‌رزیان كرد ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا شه‌ریك دانانی بچووك چیه :فه‌رمووی :ڕیاكردنه,خوای به‌رز و بڵند له‌وكاته‌ی كه به‌نده‌كانی پاداشت ده‌داته‌وه به كرده‌وه‌كانی ده‌فه‌رموێ بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كرده‌وه‌كانتان بۆ ئه‌وان و سه‌یركردنی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌دا له دونیا ، جا ببینن بزانن كه ئایا ده‌توانن هیچ پاداشتێكتان بده‌نه‌وه.
واته:ر ِیابازی كردنه بۆ خه‌لك له غه‌یری خوای گه‌وره وه‌مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كه‌ئه‌و كه‌سه لێی ڕازی بێت له‌ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌یدا,وه‌یان بۆ ئافه‌رین كردن بێت ,
له‌پیاو چاكێكیان پرسی:مخلص كێیه ؟فه‌رمووی (المخلص الژی یكتم حسناته كما یكتم سیئاته ).
واته :موخلیص ودلسۆز ئه‌وكه‌سه‌یه كه كرداره چاكه‌كانی ده‌شارێته‌وه وباسیان ناكات وده‌ریان ناخات وه‌ك چۆن خراپه‌كانی ده‌شارێته‌وه .

