ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

جۆرەکانی (با) لە قورئانی پیرۆزدا

جۆرەکانی (با) لە قورئانی پیرۆزدا

نووسینی /سه‌روه‌ر حسن

نووسینگه‌ی ته‌فسیر

خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (22)} [الحجر]، واتە: ئێمە (با)مان کردووە بەھۆکاری پیتاندنی ڕووەک و دارو درەخت، و ھەر بەھۆی باوە، باران لە ئاسمانەوە دەبارێنین و ئێوەی پێ تێراو دەکەین، بێئەوەی ئێوە ئەو ئاوانەتان خەزن کردبێت.
لە زانستی نوێدا ئەم ئایەتە ڕاڤە کراوە، (با) پیتێنەری ڕووەکەکانە... دوای ئەوەی سەلمێنراوە کە زۆرێک لە ڕووەکەکان پێویستیان بە (با) ھەیە وەک یەکێک لە گرنگترین ھۆکارەکانی پیتاندن.
با پیتێنەری ئەو ھەورانەشە کە بارانیان لێوە دەبارێت. با ھەڵم بەرزدەکاتەوە، ھەورەکان دروستدەکات، باران پێکدێنێت.


جۆرەکانی (با) وەک لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەیان پێداوە، لەم ئایەتانەی خوارەوەدا دەردەکەوێت:
{إِنْ يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْڕهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (33)} [الشورى] واتە: خۆئەگەر بیەوێت با دەوەستێنێت و لەسەر پشتی دەریاکە دەوەستن و لەکاردەکەون، بەڕاستی ئا لەم توانا و دەسەڵاتەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەن بۆ ھەر کەسێک کە خۆگر و سوپاسگوزارە.
خوای گەورە دەفەرموێت:{هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِڕيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَڕحُوا بِهَا جَاءَتْهَا ڕيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِڕينَ (22)} [يونس]، واتە: (ئەی ھاوەڵگەران) خوا ئەو زاتەیە کە لە وشکانی و دەریادا ھاتوچۆتان پێدەکات، ھەتا ئەو کاتەی کە لە کەشتییەکاندا دەبن و دەیانگوێزنەوە بەھۆی با و شەماڵێکی پاک و ئارامەوە و ھەموان پێی دڵخۆشن، ئەوە بایەکی توند و بەھێز و سەخت بەرەو کەشتییەکە بێت و ھەڵبکات، لە ھەموو لایەکەوە شەپۆل بۆیان بێت، ئیتر وا بزانن کە دەورە دراون و (ڕزگاربوونیان ئەستەمە، ئا لەوکاتەدا خەڵکەکە بەسۆزەوە) ھانا و ھاوار بۆ خوا دەبەن، دڵنیان خوا نەبێت کەس ناتوانێت فریایان بکەوێت، لەکاتێکدا بیروباوەڕ و ئاینیان بەتەواویی پاک و پوخت و یەکلایی دەکەنەوە بۆ خوا، بۆیە بەسۆزەوە دەڵێن: سوێند بەخوا ئەگەر لەم بەڵایە، لەم تەنگانەیە، ڕزگارمان بکەیت، ئەوە بەڕاستی دەچینە ڕیزی سوپاسگوزارانتەوە.
ھەروەھا خوای مەزن دەفەرموێت:{أَمْ أَمِنْتُمْ أَنْ يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَى فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِنَ الرِّيحِ فَيُغْڕقَكُمْ بِمَا كَفَرْتُمْ ثُمَّ لَا تَجِدُوا لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِ تَبِيعًا (69)} [الإسراء] واتە: ئایا دڵنیان و ناترسن لەوەی جارێکی تر لە کەشتیدا ڕێتان بکەوێتە ناو دەریاوە، ئەوسا بایەکی بەھێزی سەخت ھەڵبکاتە سەرتان، ئینجا بەھۆی کافربوون و یاخیبوونتانەوە نوقمی دەریاتان بکات؟! لەوەودوا کەسیشتان دەستنەکەوێت بتوانێت داکۆکیتان لێبکات لای ئێمە!!
یان دەفەرموێت: {سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًا فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَى كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ (7)} [الحاقة] واتە: حەوت شەو و ھەشت ڕۆژ ھەڵیکردە سەریان، بەردەوام  و بەھێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بوویتایە) ئەو خەڵکە ھەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن ھەروەک قەدی دارخورمای لەڕیشە ھەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات.
پەروەردگار دەفەرموێت:{فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ ڕيحًا صَرْصَرًا فِي أَيَّامٍ نَحِسَاتٍ لِنُذِيقَهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَعَذَابُ الْآخِرَةِ أَخْزَى وَهُمْ لَا يُنْصَرُونَ (16)} [فصلت] واتە: ئەوسا ئیتر ئێمە بایەکی توند و زۆر ساردمان ھەڵکردە سەریان لە چەند ڕۆژێکی شومدا، تا ھەر لە ژیانی دونیادا بە سزای سەرشۆڕیان بگەیەنین و تاڵاو بکەین بە گەروویاندا، بێگومان سزای قیامەت زیاتر سەرشۆڕکەر و تاڵترە و ئەوانە سەرفراز و ڕزگار نابن.
زانایانی ئەم سەردەمە (با) دابەش دەکەن بۆ بەشگەلی جیاواز بۆ سوودی فڕۆکەوانی و کەشتیەوانی بەگشتی، ھەر بەشێکیش ناوێکی نێودەوڵەتی بۆ دانراوە.
 

هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز