سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ھێزی کەسێتی ... له قورئاندا
نووسینی / سهروهر حسن
نووسینگهی تهفسیر
زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دووپاتیدەکەنەوە کە گرنگترین خاڵ لە ھێزی کەسێتیدا بریتیە لە نەترسان، یان ئەوەی پێیدەڵێن متمانە بەخۆبوون، بەڵام چۆن دەتوانرێت کەسێتیەکی نەترس بەدەست بێت؟ زانایان وا دادەنێن باشترین ڕێگای لەناوبردنی ترس ڕووبەڕووبوونەوەی خودی ترسێنەرەکەیە. مرۆڤێک ناتوانێت بەھێزبێت ئەگەر دیاردەی ترسی خۆی چارەسەر نەکرد، کێشە ئەوەیە ڕووبەڕووبوونەوە بڕێک ھێزی دەوێت، کەواتە کردارەکە پێچەوانەییە.
ھەروەھا زانایان جەخت دەکەنەوە کەسەکە بە دیمەنێکی متمانەبەخۆبوو دەرکەوێت و ھیچ خەم و پەژارە و لاوازی دەرنەخات، چونکە دەرکەوتن بە دیمەنی مرۆڤی خەمخۆرەوە وادەکات دەوروبەر وەک کەسێکی لاواز بیبینن.
ئەمەیە زانایان دەیڵێن، بەڵام من وەک باوەڕدارێک ھەمیشە دەگەڕێمەوە بۆ کتێبی خوا، زۆرن ئەو ئایەتانەی دەربارەی ترس دەدوێن، دووپاتکردنەوە لەخوای پەروەردگارەوە دەبینین بەوەی باوەڕدار ھەرگیز ناترسێت تەنھا لە بەدیھێنەری نەبێت. پەروەردگار دەفەرموێت: {أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62) الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ (63) لَهُمُ الْبُشْرَى فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَاتِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (64)} [يونس] واتە: ئاگاداربن کە بەڕاستی چاکان و خۆشەویستانی خوا نە ترس و بیم ڕوویان تێدەکات، نە خەم و پەژارە و دڵتەنگی دایاندەگرێت. (ئەو بەختەوەرانە) ئەو کەسانەن کە باوەڕی بەتین و دامەزراو و پڕ سۆزیان ھێناوە بە پەروەردگاریان و خۆشیان دەپارێزن لە خەشم و قینی خوا. ھەر بۆ ئەوانە مژدەی (کامەرانی و بەختەوەری) لە ژیانی دونیا و لە قیامەتیشدا، بێگومان ئەو بەڵێنانەی خوا ھەر دێنەدی و ھیچ گۆڕانێکیان بەسەردا نایەت، ئا ئەوەیە سەرفرازی و کامەرانی گەورە و مەزن.
پرسیار لێرەدا ئەمەیە: بۆچی خوای گەورە لەبارەی ترسەوە بە سیغەی ناو (إِسم) دەدوێت (لاخَوفٌ عَڵیەِم)، لەکاتێکدا دەربارەی خەم (حُزن) بە سیغەی کردار (فِعل) دەدوێت (ۆلاەُم ێحزَنُون)؟ با لەمە ڕابمێنین:
- ترس پەرچەکردارێکی نەستە (لاشعوری) و لە کۆنترۆڵی مرۆڤدا نییە. سەرجەم زیندەوەران دەترسن، لەبەرئەوەیە بە چاوگ (مێدر) ھاتووە (خَوف)، ئەمە لەکاتێکدا خەم ڕەفتارێکی ھەستی و ئیرادییە، دەکرێت لەھەمان بارودۆخدا مرۆڤێک خەمبار بێت ویەکێکی تر خەمبار نەبێت، لەبەرئەوەیە بە کردار (فِعل) ھاتووە (ێحزَنُون).
- ئەو شوێنەوار و ئاکامانەی لە ترسەوە بەرھەم دێن گەورەترن لەوانەی خەم و خەفەت دەبنە ھۆکاریان، لەبەرئەوەیە لە ئایەتەکەدا خوای گەورە باسی (ترس)ی لە پێش باسی (خەم)ەوە ھێناوە.
- سەرچاوەی ترس دەرەکیە، لەبەرئەوەیە وشەی (عَڵیەِم) ھاتووە بۆ گوزارشتکردن لە ژینگەی دەرەکی مرۆڤ، لەکاتێکدا کە (خەم) لەناخی مرۆڤەوەیە، لەبەرئەوەیە وشەی (ەُم) لەپێش کردارەکەوە ھاتووە.
- لا خَوفٌ.... عَڵیەِم: سەرەتا ترس (خَوف) ئەنجا لەسەریان (عَڵیەِم). وەک بەڵگە لەسەر خێرایی ھەستکردن بە ترس، کە چەند بەشێکی چرکەیەک دەخایەنێت، واتە ترس کارێکی کتوپڕە، ھەر ئەوەشە زانست سەلماندوویەتی.
- ۆلاەُم... ێحزَنُون: (ەُم) پاشان وشەی خەم و بێتاقەتی، وەک بەڵگە لەسەر ئەوە کە مرۆڤ خۆیەتی خەم دەخوات، ئەوەش کاتێکی دەوێت کە ڕەنگە چەند کاتژمێرێک بخایەنێت، واتە خەم و بێتاقەتی کتوپڕ نییە.
- ترس لە ئایندەیە و خەمیش بۆ شتێکە ڕابوردبێت یان لە ساتی تێدا ژیاندا بێت، ئایندە نادیارە و ڕابردووش ئاشکرایە، مرۆڤ بایەخ بە زانینی ئایندە دەدات پتر لە ڕابردوو، لەبەرئەوەیە سەرەتا باسی ترس ھاتووە تاکو باوەڕدار دڵنیا بێت لە ئایندەی، پاشان باسی خەم تاکو باوەڕدار دڵنیابێت لە ڕابردوو و ئێستای، واتە سەرجەم کاتەکانی گرتووەتەوە!
لەبەرئەوەیە ھەرکات ترس و خەم لە قورئاندا باس کراون، ترس پێش خەم کەوتووە، تەنانەت ترس (خَوف) لە قورئاندا پتر لە خەم (حُزن) دووپات بووەتەوە.
ئەو باوەڕدارەی خۆی لەسەر ترس لە خوای پەروەردگار ڕادەھێنێت، لەھیچ شتێکی تر ناترسێت... ئەگەر دەتەوێت ھەر ترسێک لەناو ببەیت چەند گەورەش بێت، مەزنی پەروەردگار بێنە بیرت و بیر لە ھێز و گەورەیی بکەرەوە و بەراوردی بکە بە ھێزی ئەو کەسەی لێی دەترسیت، تاکو بۆت ڕوون بێتەوە کە ھەموو دونیا لەبەردەم توانا و دەسەڵاتی خوای پەروەردگاردا یەکسانە بە ھیچ. ئەم بڕوایە وەھا لە مرۆڤ دەکات بەتواناتر بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دوورخستنەوەی ترسەکان.
زانایانی (پرۆگرامسازی زمانیانەی دەماری) دەڵێن: ڕێگایەکی گرنگ ھەیە بۆ دەستخستنی کەسێتیەکی بەھێز لەمیانەی تێڕامان و بیرکردنەوە و حەوانەوەوە. دەتوانیت دانیشیت و ھێوربیتەوە و سەرەنجامەکانی ئەو ترسە بێنیتە یاد کە گرفتاریتی، لەھەمبەر ئەوەشدا سوودەکانی ھێزی کەسێتی و نەترسان بێنەیاد، ئەمەیە وەھا لە ئەقڵی پەنھان دەکات زیاتر ئارەزووی نەترسان بکات، پاشان ھەست بە بەھێزی دەکەیت بەبێ ئەوەی دواتر ھیچ کۆششێک بکەیت.
ھەر ئەوەیە ئایەتە پیرۆزەکە کردوویەتی، دەربارەی پێویستی نەترسان دواوە، ڕێگای ئەو کارەی پێداوین لەمیانەی پارێزکاریەوە، لەدوای ئەوە ئاکامەکانیی بۆ وێنا کردوین، واتە کۆمەڵێک چارەسەری زانستی ھەیە بۆ لەناوبردنی ترس کە قورئانی پیرۆز پێشکەشیان دەکات. تۆ کاتێک دەبیتە کەسێکی پارێزکار، ئەمە واتە پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە باش و نایابە، لەبەرئەوە ھێزەکە بەدەستدێنیت و لە ھێزی پەروەردگارەوە وەریدەگریت.

