سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
سەرەتا گەردوون چۆن دەستی پێکردووە؟ (عیبادهت)
نووسینی /ناصح ابراهیم سازانی
پێویستە لەسەر ھەموو مرۆڤێکی ھۆشیار بیربکاتەوە و لە خۆی بپرسێت: سەرەتا گەردوون چۆن دەستی پێکردووە؟ بەدیھێنەری کێ بوو؟ من کێم و بۆچی بەدیھاتووم؟ ئەرک و فەرمانم چییە لەم سەر زەوییەدا؟ پەیام و بەرنامەم چییە لە ژیاندا؟
ھەرکە مرۆڤ بیرو ھۆشی کردەوە ئەم پرسیارانە دێن بە مێشکیدا, داوای وەڵامێکی شیاوی لێدەکەن, بۆیە پێویستە بیرو ھۆشی خۆی بخاتەگەڕ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە گرنگانەو بگەڕێت بەدوای وەڵامێکی گونجاودا بۆیان, چونکە زۆر شورەییە بۆ مرۆڤ کە خوای گەورە بیرو ھۆشی داوەتێ بەڵام ئەو نەیخاتەگەڕو بیرێ نەکاتەوە لە سەرەنجامی خۆی, بەبێ ئاگایی وەک ئاژەڵ بژی بۆ خواردن و خواردنەوە و رابواردن, ھیچ شتێک نەزانێت دەربارەی نەفس و کارو بارو فەرمانی خۆی, تا لە ناکاو مردن یەخەی پێدەگرێت, ئەو کاتە پێشوازی لە سەرەنجامی نادیاری خۆی بکات بەبێ ئەوەی خۆی بۆ ئامادەکردبێ, بەرھەمی تاڵی بێ ئاگایی و لادان لە رێی راست و کارە دزێو و ناڕەواکانی ژیانی کورتی دنیای کۆدەکاتەوە, جا ئەو کاتە پەشیمان دەبێتەوە, کە پەشیمانی دادی نادات و ھیچ فریای ناکەوێ و دەرباز بوونی بۆ نیە, مەگەر کەسێک خوا بۆ خۆی رەحمی پێبکات.
بێگومان ئەو پرسیارانەی کە لە پێشەوە کران ھەر دەبێت وەڵام بدرێنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بزانێت کێیە و لە کوێوە ھاتووە؟ بۆچی بەدیھاتووە؟ سەرەنجامی بەرەو کوێیە؟ لەدوای تەواوکردنی ئەم تەمەنە کورتە چی روودەدات؟!.

